قورئان
ﮒ
ﰿ
ﭜ ٣٦ ٣٦ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ٣٧ ٣٧ ﭳ
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ٣٨ ٣٨
ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ٣٩ ٣٩ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ٤٠ ٤٠ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ٤١ ٤١ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ٤٢ ٤٢ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ٤٣ ٤٣ ﯸ
ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ
ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ٤٤ ٤٤
إِنَّمَا يَسۡتَجِيبُ ٱلَّذِينَ يَسۡمَعُونَۘ
مەبەسەت لەگوێلێبوون لێرەدا گوێلێبوونی دڵ وكارپێكردنە، ئەگینا خۆ بڕوادار وبێبڕوا لەو بیستنەدا كەتەنها بەگوێیە، هاوبەشن، واتە: بەڵگەی خودا بەگوێبیستبوونی ئایەتەكانی لەسەر هەموو كەسێك هەیە. سەعدى: ٢٥٥.
پرسیار: لەبيستنى پەند وئامۆژگاريدا چ جياوازيیەك لەنێوان بڕوادار وبێباوەڕا هەيە؟
وَٱلۡمَوۡتَىٰ يَبۡعَثُهُمُ ٱللَّهُ
مەبەست لێرەدا كافرەكانن، لەو ڕووەی كەدڵەكانیان مردوون خوای گەورە بەوانەی چواندن كەلاشەشیان مردووە (واتە: بەوانەی چواندن كەبەتەواوی مردون وگیانیان تێدا نەماوە. و). ابن كثير: ٢/ ١٢٤.
پرسیار: كافر ومردوو لەچ ڕوويەكەوە لەيەك دەچن؟
مَّا فَرَّطۡنَا فِي ٱلۡكِتَٰبِ مِن شَيۡءٖۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ يُحۡشَرُونَ ٣٨
هەموو شتێك -گەورە یان بچووك- مادەم هەیە وشتە، ئەوا لەتەختی پارێزراودا (لوح المحفوظ)دا تۆمار كراوە، واتە: هەموو ڕووداوەكان وەك ئەوەی كەڕوودەدا ئاوا وبەو شێوەیە تۆمار كراون، ئایەتەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەكتێیبی یەكەم، هەموو بوونەوەری تێدا تۆمار كراوە وقەزا وقەدەریش وەك ئەوەی كەنووسراوە جێبەجێ دەبێت، قەزا وقەدەر بەڕیزبەندی چوار قۆناغی هەیە، زانستی خوا كەهەموو شتێكی لەخۆ گرتووە، كتێبی خودا كەهەموو بوونەوەری لەخۆ گرتووە، توانایی وویستی خوا لەهەموو شتێكدا، بەدیهێنان لەلایەن خودا وە بۆ هەموو بەدیهێنراوەكان. سەعدى: ٢٥٥.
پرسیار: تەواوى ئەو شتانەى كەلەژيانى مرۆڤدا دەگوزەرێت بەچوار قۆناغى دياريكراوا تێدەپەڕێت، ئەو چوار قۆناغە كامانەن؟
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٖ مِّن قَبۡلِكَ فَأَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡبَأۡسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمۡ يَتَضَرَّعُونَ ٤٢ فَلَوۡلَآ إِذۡ جَآءَهُم بَأۡسُنَا تَضَرَّعُواْ وَلَٰكِن قَسَتۡ قُلُوبُهُمۡ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٤٣
خوای گەورە سەرزەنشتی دوو گروپی كردووە.. ئەو گروپەی كەكاتێك توشی لێقەومان وتەنگانە دەبنەوە هاوار ناكەنە خوای گەورە ولێی ناپاڕێنەوە وتەوبە ناكەن، وەك خوای گەورە خۆی فەرموویەتی: (ولقد أرسلنا إلى أمم من قبلك فأخذناهم بالبأساء والضراء لعلهم يتضرعون*فلولا إذ جاءهم بأسنا تضرعوا ولكن قست قلوبهم وزين لهم الشيطان ما كانوا يعملون)... گروپی دووەم ئەوانەی كەلەكاتی تەنگانە وسەختیدا هاوار دەكەنە خوای گەورە وتەوبەش دەكەن، بەڵام كاتێك لەتەنگانە دەرچوون خوایان لەبیر نامێنێت.. گروپی پەسەند كراو گروپی سێیەمن، واتە ئەو كەسانەی كەهاوار دەكەنە خوای گەورە، تەوبەش دەكەن، لەكاتی فەرحانی وخۆشیشدا لەسەر تەوبە وخواپەرستی خۆیان بەردەوامن، واتە: لەكاتی تەنگانە ولەكاتی خۆشیدا هەر بەندەی پاكی خودان. الجامع الكلام: ٣/ ٢٤ـ ٢٥.
پرسیار: جۆرەكانى خەڵكى لەكاتى پاڕانەوە وهاواركردنە خواى گەورە لەكاتى تەنگانەدا باس بكە.
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٖ مِّن قَبۡلِكَ فَأَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡبَأۡسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمۡ يَتَضَرَّعُونَ ٤٢ فَلَوۡلَآ إِذۡ جَآءَهُم بَأۡسُنَا تَضَرَّعُواْ وَلَٰكِن قَسَتۡ قُلُوبُهُمۡ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٤٣
ڕستەی (فأخذناهم بالبأساء والضراء):لەجۆری سووككردن (تخفیف) وپەروەردە كردنە، وشەی (فلولا): ش بۆ هاندانە، ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەشین وزاری لەكاتی تەنگانە وسەختیدا سوودبەخشە. ابن جزى: ١/ ٢٧٠.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە گرنگيى ملكەچى وپاڕانەوە لەكاتى تەنگانەدا باس بكە.
فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِۦ فَتَحۡنَا عَلَيۡهِمۡ أَبۡوَٰبَ كُلِّ شَيۡءٍ حَتَّىٰٓ إِذَا فَرِحُواْ بِمَآ أُوتُوٓاْ أَخَذۡنَٰهُم بَغۡتَةٗ فَإِذَا هُم مُّبۡلِسُونَ ٤٤
دەرگاكانی هەموو شتێكمان -كە بەسەریاندا داخرابوون- لەسەریان كردەوە (حتى إذا فرحوا بما أوتوا) واتە: ناسوپاسی وسپڵەییان كرد وخۆیان بەگەورە زانی ووایانزانی كەئەم بەخشینەی ئێمە هەتا سەرە ونیشانەی ئەوەیە كەخودا لێیان ڕازییە! (أخذناهم بغتة)واتە: لەپڕ ئەوانمان لەڕەگ وڕیشە هەڵكێشا وزاڵبووین بەسەریاندا (بغتة) واتە: لەپڕ ونەكاو، غافڵگیرمان كردن. قورتوبى: ٨/ ٣٧٩.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەخواى گەورە بەرە بەرە كافرەكان بەرەو سزاى خۆى ڕادەكێشێت.
فَلَمَّا نَسُواْ مَا ذُكِّرُواْ بِهِۦ فَتَحۡنَا عَلَيۡهِمۡ أَبۡوَٰبَ كُلِّ شَيۡءٍ حَتَّىٰٓ إِذَا فَرِحُواْ بِمَآ أُوتُوٓاْ أَخَذۡنَٰهُم بَغۡتَةٗ فَإِذَا هُم مُّبۡلِسُونَ ٤٤
حەسەنی بەصری فەرموویەتی: هەر كەسێك خوای گەورە ژیانی خۆش وئاسانی پێدا وبیر لەوە نەكاتەوە كەخوای گەورە تاقی دەكاتەوە، ئەوە مرۆڤێكی بێسەلیقە ونەزانكارە، هەر كەسێكیش خوای گەورە ژیانی لەسەختی وناڕەحەتی پێ بەخشی ونەیزانی كەخوای گەورە ڕووی میهرەبانی لەئەوە، ئەوە مرۆڤێكی بێسەلیقە ونەزانكارە، دوایی حەسەن ئەم ئایەتەی خوێندەوە. ابن كثير: ٢/ ١٢٦.
پرسیار: موسڵمان لەكاتى تەنگانە وناڕەحەتيدا چ جۆرە ڕەفتارێكى هەيە؟