قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٤٦ ٤٦


٤٧ ٤٧
ﭿ





٤٨ ٤٨



٤٩ ٤٩

ﯿ ٥٠ ٥٠
116
سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 46

وَقَفَّيۡنَا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم بِعِيسَى ٱبۡنِ مَرۡيَمَ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ مِنَ ٱلتَّوۡرَىٰةِۖ وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡإِنجِيلَ فِيهِ هُدٗى وَنُورٞ وَمُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ مِنَ ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَهُدٗى وَمَوۡعِظَةٗ لِّلۡمُتَّقِينَ ٤٦

ئەو پەسنەی كەسەبارەت بەمەسیح وئینجیل لەقورئاندا هاتووە، ئەو گاورانە ناگرێتەوە كەپێغەمبەریان(ﷺ) بەدرۆزن دەزانیت وبڕیارەكانی تەورات وئینجیلیان گۆڕیبوو وپەیڕەوییان لەتەورات وئینجیلی دەستكاری كراو دەكرد. الجامع الكلام: ٢/ ٤٨٥.
پرسيار: ئايا ئەو پەسن وستايشەى كەلەبارەى مەسيح وئينيجلەوە هاتووە، گاورەكانيش دەگرێتـەوە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 48

وَأَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ مُصَدِّقٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهِ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَمُهَيۡمِنًا عَلَيۡهِۖ

(ومهيمنًا عليه) واتە: قورئان هەموو ئەو شتانەی لەخۆ گرتووە كەكتێبەكانی پێشوو لەخۆیان گرتبوو، زیاد لەوەش چەند بابەتێكی زیاتری لەخۆ گرتووە كەباسی گەورەیی خودا وهەروەها باسی ئاكار وڕەفتار دەكەن، قورئان كتێبێكی وایە كەفەرمانی بەهەموو ئەو حەقیقەتانە كردووە كەلەكتێبەكانی پێشودا هاتبوو، خەڵكیی بۆ جێبەجێ كردنی ئەو حەقیقەتانە هانداوە، ڕێگای زۆریشی بۆ گرتنەبەری ئەو حەقیقەتانە باس كردووە، قورئان كتێبێكی وەهایە كەسەرگوزەشتەی پێشینان وئەوانەی داهاتووشی تێدایە وبڕیار وحیكمەتی تێدایە وپێكەوە گونجاون. سەعدى: ٢٣٤.
پرسيار: قورئان چۆن شايەتى بۆ كتێبەكانى پێشوو داوە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 48

فَٱسۡتَبِقُواْ ٱلۡخَيۡرَٰتِۚ

هەمووان هاوڕان كەپەلە كردن بۆ جێبەجێ كردنی ئەو كارانەی كەلەسەر مرۆڤ واجب وپێویستە، لەوە باشترە كەمتەرخەمی تێدا بكات ودرەنگ جێبەجێییان بكات. قورتوبى: ٨/ ٣٩.
پرسيار: ئايا پەلە كردن بۆ جێبەجێ كردنى ئەو كارنەى كەواجبن، باشترە يان دواخستنيان؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 48

فَٱسۡتَبِقُواْ ٱلۡخَيۡرَٰتِۚ

ئەم ئایەت كراوەتە بەڵگە بۆ ئەوەی كەنوێژ وخواپەرستییەكان لەكاتی خۆیاندا ئەنجام بدرێن، دیسان بەڵگەشە بۆ ئەوەی كەمرۆڤ تەنها بەبەجێهێنانی واجبەكان كۆڵ نەدا، بەڵكو سوننەتەكانیش جێبەجێ بكات، بۆ ئەوەی خواپەرستییەكان بەشێوەی تێر وتەواو ئەنجام بدرێن وئەو پەلە كردنە بێتە جێ كەخوای گەورە فەرمانی پێكردووە. (ت: پەلە كردن مەبەست ئەوە نییە كەنوێژەكەت بەپەلە بكەیت ونەزانی چی دەڵێیت، بەڵكو مەبەست ئەوەیە پەلە بكەیت ولەكاتی دیاریكراوی خۆیدا بیكەیت ودوای نەخەی بۆ كاتێكی تر، بۆنموونە نوێژی بەیانی دوانەخەی بۆ لای نیوەڕۆ، نیوەڕۆ نەیخەیتە كاتێكی تر و.... و). سەعدى: ٢٣٤.
پرسيار: چ كاتێك مرۆڤ بەوە هەژمار دەكرێت كەپێشبڕكێى بۆ خواپەرستى ئەنجامداوە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 49

وَأَنِ ٱحۡكُم بَيۡنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡ وَٱحۡذَرۡهُمۡ أَن يَفۡتِنُوكَ عَنۢ بَعۡضِ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيۡكَۖ

خوای گەورە نەهی كردووە لەپێغەمبەر(ﷺ) كەپەیڕەوی لەهەوا وئارەزووی موشریكەكان وئەهلی كیتاب بكات وهۆشداری ئەوەی پێداوە تا لەو حەقیقەتە لانەدات كەخوای گەورە بۆی ڕەوانە كردووە، ئەم فەرمانە ئەمانەش دەگرێتـەوە: نەهی لەپەیڕەوی لەهەوا وئارەزووی ئەوانەی دژی شەریعەت وسوننەتەكانی پێغەمبەرن، هەروەها هەوا وئارەزووی ئەو باوەڕدارانەی كەئەهلی بیدعەتن. الجامع الكلام: ٢/ ٤٩٤.
پرسيار: لەم ئايەتەدا ڕێنوێنيەك بۆ هەموو كاربەدەستەكان هەيە، ئەو ڕێنوێنيە چییە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 49

وَأَنِ ٱحۡكُم بَيۡنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡ

أواتە: (مەكەوە شوێن. و) ڕاوبۆچوونی پووچەڵی ئەوان، كەهەموویان لەسەری كۆكن، بەهۆی ئەو ڕاوبۆچوونە پووچەڵانەش وازیان لەو شتانە هێنا كەخوای گەورە بۆ پێغەمبەرانی ناردبوو، بۆیە فەرموویەتی: (ولا تتبع أهواءهم عما جاءك من الحق) واتە: بەهۆی هەوا وئارەزووی ئەم نەفامە بەدبەختانە لەهەق لامەدە وپشت مەكەرە ئەو حەقیقەتەی كەخوای گەورە فەرمانی پێ كردووی. ابن كثير: ٢/ ٦٣.
پرسيار: لەخەياڵ وبيروبۆچوونى نەفامە بەدبەختەكان چ شتێك جێگرەوەى بڕيارى خودايە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 49

وَٱحۡذَرۡهُمۡ أَن يَفۡتِنُوكَ عَنۢ بَعۡضِ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيۡكَۖ

واتە: لەبەرامبەر ئەو دوژمنانەت كەجوولەكەن، وریا بە، بۆ ئەوەی لەو كاروبارانەی كەیارمەتیت نادەن، گومان ودڕدۆنگیت بۆ دروست نەكەن، وریا بەو فریوی ئەوانە نەخۆیت! چونكە ئەوانە كافر، درۆزن، خیانەتكار، سوێندخۆر وخاپینۆكن. ابن كثير: ٢/ ٦٤.
پرسيار: داواى ڕێنوێنى كردنى موسڵمانان لەجوولەكە وگاورەكان بووەتە هۆى بەڵا وموسيبەتێكى زۆر، ئەو بابەتە بەپێى ئەم ئايەتە ڕوون بكەرەوە.