قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە






ﭿ

٦ ٦



٧ ٧



٨ ٨

٩ ٩
108
سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 6

مَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيَجۡعَلَ عَلَيۡكُم مِّنۡ حَرَجٖ ٦

واتە: هیچ ناخۆشی وناڕەحەتیەك لەدیندا نییە، وەك پێغەمبەر(ﷺ) فەرموویەتی: دین الله یسر. رواه احمد: ٢٠٦٩٩. واتە: -كاركردن بە- ئایینی خودا ئاسانە. ابن جزى: ١/ ٢٢٩.
پرسيار: لەم ئايەتەدا شتێك باسكراوە كەخواى گەورە پەسەندى كردووە، ئەو شتە چییە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 6

وَلَٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمۡ وَلِيُتِمَّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَيۡكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ ٦

موحەممەدی كوڕی كەعبەی قەرەزی دەفەرمووێت: مەبەست لەكامڵ بوونی ناز ونیعمەت، هەڵوەرینی (ووردە تاوانەكانە. و) بەهۆی دەستنوێژ گرتنەوە. بەغەوى: ١/ ٦٤٧.
پرسيار: ناز ونيعمەتى كامڵ، چۆن بۆ مرۆڤى دەستنوێژگر دێتەجێ؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 6

وَلَٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمۡ وَلِيُتِمَّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَيۡكُمۡ

خاوێن كردنەوەی لەش بەئاو وگڵ، تەواوكەری خاوێن كردنەوەی دڵ ودەروونە بەیەكخواپەرستی وتەوبەی ڕاستەقینە. سەعدى: ٢٢٤.
پرسيار: لەش لەگەڵ دڵ ودەروون چۆن پاك وخاوێن دەبنەوە؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 7

وَٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ

خوای گەورە فەرمان بەبەندەكانی دەكات بەدڵ وزمان یادی ئەو ناز ونیعمەتانە بكەنەوە كەخوای گەورە پێی بەخشیون، چونكە پابەندبوون بەم كارە دەبێتە هۆی ئەوەی كەمرۆڤ سوپاسی خودای گەورە بەجێ بهێنێت ودڵی پڕبێت لەچاكەی خودا، خۆبەزلزانی لادەبات ودەبێتە هۆكاری زیادبوونی بەخشش وچاكەكانی خودا. سەعدى: ٢٢٤.
پرسيار: ئەگەر مرۆڤى باوەڕدار بەردەوامبێت لەسەر زيكرى خودا، چ سوودێكى پێ دەگات؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 7

وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ ٨

واتە: ئاگای لەبیركردنەوە ونهێنی وڕازی ناو دڵانە، دەی كارێك مەكەن كەخوای گەورە ئاگاداری شتێكی ناو دڵتان بێت كەپێی خۆش نەبێت، یان كارێك مەكەن كەپێی ڕازی نییە. سەعدى: ٢٢٤.
پرسيار: ئەگەر مرۆڤ بزانێت وباوەڕى بەوە هەبێت كەخواى گەورە ئاگاى لەڕاز ونيازى ناو دڵى مرۆڤە، چ سوودێكى پێ دەگات؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 8

﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُونُواْ قَوَّٰمِينَ لِلَّهِ شُهَدَآءَ بِٱلۡقِسۡطِۖ وَلَا يَجۡرِمَنَّكُمۡ شَنَـَٔانُ قَوۡمٍ عَلَىٰٓ أَلَّا تَعۡدِلُواْۚ ٱعۡدِلُواْ هُوَ أَقۡرَبُ لِلتَّقۡوَىٰۖ

شایەتی لەسەر هەق بدەن، ئیتر نە لەبەر خزمایەتی لەگەڵ خزمان ونە لەبەر دوژمنایەتی لەگەڵ ئەو كەسەی كەپێویستی بەشایەتیدانە (بەڵكو تەنها لەبەر ڕەزامەندی پەروەردگار شایەتی بدەن وخزمایەتی یان دوژمنایەتی واتان لێ نەكات شایەتی ناهەق بدەن. و). قورتوبى: ٧/ ٣٧٢.
پرسيار: مرۆڤى باوەڕدار چۆن پاڵپشتى لەهەق دەگات؟

سووڕەتی مائدە ئایەتەکان 0 - 8

وَلَا يَجۡرِمَنَّكُمۡ شَنَـَٔانُ قَوۡمٍ عَلَىٰٓ أَلَّا تَعۡدِلُواْۚ ٱعۡدِلُواْ هُوَ أَقۡرَبُ لِلتَّقۡوَىٰۖ

كاتێك كەخوای گەورە نەهی لەوە كردووە كەنەكات دوژمنایەتی وكینە -ئەویش ئەو دوژمنایەتی وكینەیە كەخۆی فەرمانی پێكردووە- ببێتە هۆی ئەوەی ستەم لەدوژمن بكرێت، ئەی دەبێت كینە وڕقێك لەبڕوادارێك كەبەهۆی تەئویل كردنی ئایەتێك یان گومانێك دروست بووە، یان بەهۆی هەوا ونەفس وئارەزوو دروست بووە، چ بڕیار وحوكمێكی هەبێت؟ بڕوادار زۆر لە-كافر- شیاوترە كەستەمی لێ نەكرێت وبەدادگەری جووڵانەوەی لەگەڵدا بكرێت. الجامع الكلام: ٢/ ٤٥٦.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەڕەچاوكردنى دادپەروەرى لەبەرامبەر كەسانى تردا پلە وپايەيەكى مەزنى هەيە.