قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە





ﭿ
١٧١ ١٧١



١٧٢ ١٧٢



١٧٣ ١٧٣


١٧٤ ١٧٤

١٧٥ ١٧٥
105
سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 171

يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَا تَغۡلُواْ فِي دِينِكُمۡ وَلَا تَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡحَقَّۚ

خوای گەورە بە-ئەهلی كیتاب- ناوی بردن، بۆ ئەوەی بەئاماژە ودركە (كینایە. و) پێیان بفەرمووێت: ئێوە تەنانەت سەرپێچیتان لەكتێبە ئاسمانییەكەی خۆشتان كردووە. ابن عاشور: ٦/ ٥٠.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە بەناو بردنى ـ ئەهلى كيتاب ـ ڕووى لەو كافرانە كردووە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 171

يَٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَا تَغۡلُواْ فِي دِينِكُمۡ وَلَا تَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡحَقَّۚ

غلو كردن لەئایینا ئەوەیە كەبابای بڕوادار لەو سنوورە تێبپەڕێت كەبۆی كێشراوە (و پێی گوتراوە: لەوە زیاتر نەچی!. و).. بۆنموونە: بەجوولەكەكان گوترا: پەیڕەوی لەتەورات بكەن وپێغەمبەرانتان خۆش بووێت، بەڵام ئەوان سنووریان بەزاند ولەگەڵ پێغەمبەرانی وەك حەزرەتی عیسا وپێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) دوژمنایەتییان كرد. داوا لەگاورەكانیش كرا كە: پەیڕەوی لەمەسیح بكەن، بەڵام بەبانگەشە كردن بۆ خوایەتی حەزرەتی عیسا یان بەهۆی بانگەشە كردن بۆ ئەوەی كەعیسا كوڕی خودایە -پەنا بەخوا- سنریان بەزاند وباوەڕیشیان بەپێغەمبەری ئیسلام نەهێنا (واتە: ئەوانە هەمیشە ئیفرات وتەفریتیان هەبووە، واتە: یان چۆپی كێش بوون یان گاوانی، لەو ناوەندەدا نەدەمانەوە. و). ابن عاشور: ٦/ ٥١.
پرسيار: حەقيقەت وڕاستيى غلو لەئاييندا چییە وچۆنە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 171

وَلَا تَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡحَقَّۚ

ئەم فەرموودەیە سێ شت لەخۆ دەگرێت: خوای گەورە نەهی لەدووانیان كردووە كەبریتین لە: درۆ كردن بەناوی خوداوە، قسە كردن بەبێ زانیاری دەربارەی ناو وسیفاتەكان وكارەكانی خوای گەورە وشەریعەتی خودا وپێغەمبەرانی خودا، فەرمانی بەیەك كاریش داوە كەبریتییە گوتنی حەقیقەت وڕاستی لەبارەی ئەم شتانەوە. سەعدى: ٢١٦.
پرسيار: ئەم چەند وشە كورتە چەند باسێكى گرنگ لەخۆ دەگرێت، ئەو باسانە كامەن؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 172

لَّن يَسۡتَنكِفَ ٱلۡمَسِيحُ أَن يَكُونَ عَبۡدٗا لِّلَّهِ وَلَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ٱلۡمُقَرَّبُونَۚ وَمَن يَسۡتَنكِفۡ عَنۡ عِبَادَتِهِۦ وَيَسۡتَكۡبِرۡ فَسَيَحۡشُرُهُمۡ إِلَيۡهِ جَمِيعٗا ١٧٢

لە فەرموودەدا هاتووە كەپێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموویەتی: «لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ مَنْ كَانَ فِي قَلْبِهِ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ مِنْ كِبْرٍ» واته: هەر كەسێك هێندەی تۆزقاڵێك خۆبەگەورەزانین لەنێو دڵیدا هەبێت، ناچێتە بەهەشتەوە. پیاوێك گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا(ﷺ)! مرۆڤ پێی خۆشە كەپۆشاك وپێڵاوی باشی هەبێت! پێغەمبەر(ﷺ) فەرمووی: «إِنَّ اللهَ جَمِيلٌ يُحِبُّ الْجَمَالَ، الْكِبْرُ بَطَرُ الْحَقِّ، وَغَمْطُ النَّاسِ» رواه مسلم/٩١. واتە: بەڕاستی خوای گەورە جوانە وجوانی خۆش دەوێت، خۆبەگەورەزانین ئەوەیە كەدان بەهەق وڕاستیدا نەنێیت وبەچاوی سووكەوە سەیری خەڵكی بكەیت. ئالوسى: ٦/ ٢٩٣.
پرسيار: خۆبەگەورەزانين چییە وچ سەرەنجامێكى هەيە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 173

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُوَفِّيهِمۡ أُجُورَهُمۡ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضۡلِهِۦۖ

(ويزيدهم من فضله): یەكێك لەو زیادكردنانە شتێكە كەهیچ چاوێك نەیدیوە، هیچ گوێیەك نەیبیستووە، بەخەیاڵ وختورەی هیچ مرۆڤێكدا نەهاتووە. بەغەوى: ١/ ٦٢٧.
پرسيار: زياد كردن وزۆر كردنى پاداشت لەبەهەشتدا چۆن چۆنييە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 174

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدۡ جَآءَكُم بُرۡهَٰنٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَأَنزَلۡنَآ إِلَيۡكُمۡ نُورٗا مُّبِينٗا ١٧٤

(ربكم): ناوی (رب) درایە پاڵ ئەو زەمیرەی كەبۆ خەڵكی دەگەڕێتەوە (واتە: خوای گەورە فەرمووی: پەروەردگاری ئێوە! نیسبەتی پەروەردگاری دایە پاڵ وشەی -ئێوە-. و) بۆ ئەوەی لوتف ومیهرەبانی خۆی بۆ بەندەكانی ئاشكرا بكات وئەوە ڕوون بكاتەوە كەئەم بەڵگەیە (واتە: پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) ) بۆ پەروەردەكردن وكامڵ كردنی ئەوانە هاتووە. ئالوسى: ٦/ ٢٩٥.
پرسيار: لەوشەى (ربكم) دا خاڵێكى گرنگ وزۆر ناسك هەيە ئەو خاڵە ديارى بكە وباسى بكە.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 175

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَٱعۡتَصَمُواْ بِهِۦ فَسَيُدۡخِلُهُمۡ فِي رَحۡمَةٖ مِّنۡهُ وَفَضۡلٖ وَيَهۡدِيهِمۡ إِلَيۡهِ صِرَٰطٗا مُّسۡتَقِيمٗا ١٧٥

واتە: ئەوانەی كەباوەڕیان بەخوای گەورە نەهێناوە ودەستیان بەبیروباوەڕەوە نەگرتبێت وپابەندی كتێبی خودا نەبووبن، خوای گەورە لەسۆز وبەزەیی خۆی دووریان دەخاتەوە ومەودایەكی دوور دەخاتە نێوان خۆی وئەو جۆرە كەسانە، لەئەنجامدا ئەوانە ڕێنوێنی وەرناگرن، بەڵكو لەسۆنگەی ئەوەی كەوازیان لەبیروباوەڕ هێناوە بەئاشكرا گومڕا دەبن وزیانبار وماروم دەبن. سەعدى: ٢١٧.
پرسيار: ئەوانەى كەباوەڕيان بەخوا نەهێناوە ودەستيان بەبەرنامەى خوداوە نەگرتووە، چ سزايەك دەدرێن؟