قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٤٨ ١٤٨

١٤٩ ١٤٩


ﭿ
١٥٠ ١٥٠

١٥١ ١٥١


١٥٢ ١٥٢




١٥٣ ١٥٣


ﯿ ١٥٤ ١٥٤
102
سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 148

لَّا يُحِبُّ ٱللَّهُ ٱلۡجَهۡرَ بِٱلسُّوٓءِ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ إِلَّا مَن ظُلِمَۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا ١٤٨

(إلا من ظُلِم) واتە: هاواری ستەملێكراو نەبێت. ستەملێكراو مافی ئەوەی هەیە كەبەدەنگی بەرز لەدژی ئەو كەسەی كەستەمی لێكردووە نەفرین بكات وقسەی خۆی دەرببڕێت. هەندێكیش دەڵێن: واتە: باسی ئەو ستەمە بكات كەلێی كراوە. هەندێكی تر دەڵێن: واتە: ئەگەر جنێوی پێداوە، ئەوە دەتوانێت بەئەندازەی ئەو جنێوە تۆڵەی لێ بكاتەوە. ابن جزى: ١/ ٢١٦.
پرسيار: چ كاتێك ڕەوايە مرۆڤ بەدەنگى بەرز بەدگۆيى بكات؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 148

لَّا يُحِبُّ ٱللَّهُ ٱلۡجَهۡرَ بِٱلسُّوٓءِ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ

(بە پێی مەفهوم موخالیفەی ئەم ئایەتە= واتە: بەپێی مانای پێچەوانەی ئەم ئایەتە. و) خوای گەورە پێی خۆشە زیكر وقسەی نەرم وجوان وپاك (بە دەنگی بەرز. و) بكرێت. سەعدى: ٢١٢.
پرسيار: بەپێى ماناى ئەم ئايەتە چۆن دەزانى كەخواى گەورە قسەى جوان وپاكى خۆش دەوێت؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 148

لَّا يُحِبُّ ٱللَّهُ ٱلۡجَهۡرَ بِٱلسُّوٓءِ مِنَ ٱلۡقَوۡلِ إِلَّا مَن ظُلِمَۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا ١٤٨

خوای گەورە مۆڵەتی ئەوەی بەستەملێكراو داوە كەبەدەنگی بەرز هاوار بكات وباسی ئەو ستەمانە بكات كەلێیكراوە، بۆ ئەوەی توڕەیی ناو دڵی دابمركێتەوە ونەمێنێت ودەست نەبات بۆ شمشێر یان بۆ تۆڵەكردنەوە بەجۆرێكی تر. ابن عاشور: ٦/٦.
پرسيار: يەكێك لەداناييەكانى شەريعەت ئەوەيە كەبە خراپەى بچووك خراپەى گەورە لەناو ببات، بەپێى ئايەتەكە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 149

إِن تُبۡدُواْ خَيۡرًا أَوۡ تُخۡفُوهُ أَوۡ تَعۡفُواْ عَن سُوٓءٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوّٗا قَدِيرًا ١٤٩

ئەم ئایەتە مرۆڤ هان دەدات بۆ ئەوەی بەپەنامەكی وبەئاشكرا كاری خێر بكات، هەروەها هەرچەندە مۆڵەتی داوە بەمرۆڤ تۆڵە بكاتەوە، بەڵام بەلێبووردن وەڵامی خراپەكان بداتەوە وچاوپۆشی بكات وتۆڵە نەسێنێتەوە، چونكە خوای گەورە لێبووردنی زیاتر خۆش دەوێت تا تۆڵە سەندنەوە، جا خوای گەورە ئەم باسەی بەباسی لێبووردنی خۆی پشت ئەستوور كرد، خوای گەورە توانای تۆڵە سەندنەوەی لەهەموو كەسێك هەیە، بەڵام لەبەندەكانی خۆش دەبێت. ابن جزى: ١/ ٢١٦.
پرسيار: كام جۆرە لەلێبووردن وتۆڵە دروستە وكام جۆرەيان خۆشەويستە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 149

أَوۡ تَعۡفُواْ عَن سُوٓءٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوّٗا قَدِيرًا ١٤٩

(أو تعفوا عن سوء) واتە: لەو كەسە خۆش ببن كەخراپەی لەگەڵ سەروەت وسامان یان خراپەی لەگەڵ ئابڕووی ئێوە كردووە، چونكە پاداشت بەگوێرەی كارە، واتە: ئەگەر كەسێك لەبەر ڕەزامەندی خوا لێبووردەیی بنوێنێت، بێگومان خوای گەورە لێیدەبوورێت، هەر كەسێك لەبەر پەروەردگار كارێكی چاك ئەنجام بدات، خوای گەورە چاكەی لەگەڵدا دەكات.. ئەم ئایەتە ئاماژەی كردووە بەزانیاری دەربارەی ناو وسیفەتەكانی خودا، هەروەها بەوەی كەدروستكردن وفەرمان هەر هەمووی لەلایەن خودای گەورە دەبێت ودێت وشیاوی ئەوە، بۆیە بڕیارەكان لەگەڵ باسكردنی ناوە جوانەكانی خوای گەورە باس دەكرێن، وەك لەم ئایەتەدا وا باسكراوە. سەعدى: ٢١٢.
پرسيار: بۆچى لەئايەتەكانى قورئانى پيرۆزا زۆربەى بڕيارەكانى خواى گەورە لەگەڵ ناوە جوانەكانى خواى گەورەدا باسكراوە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 150 - 151

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡفُرُونَ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيُرِيدُونَ أَن يُفَرِّقُواْ بَيۡنَ ٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ وَيَقُولُونَ نُؤۡمِنُ بِبَعۡضٖ وَنَكۡفُرُ بِبَعۡضٖ وَيُرِيدُونَ أَن يَتَّخِذُواْ بَيۡنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا ١٥٠ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَٰفِرُونَ حَقّٗاۚ وَأَعۡتَدۡنَا لِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٗا مُّهِينٗا ١٥١

خوای گەورە ئەو جوولەكە وگاورانە دەترسێنێت كەبەرامبەر خوای گەورە وپێغەمبەرانی خوای گەورە كوفریان كردووە، چونكە ئەو گاور وجوولەكانە جیاوازیان خستووەتە نێوان پێغەمبەرانی خوداوە، واتە: باوەڕیان بەهەندێك هێناوە وباوەڕیان بەهەندێك نەهێناوە، جا ئەم كارەیان هەر بەپێی ئارەزوو وهەوەس وعادەت وچاولێكەری لەباب وباپیرانەوە كردووە، نەك بەپشت بەستن بەبەڵگەی بەهێز وڕوون، چونكە جگە لەڕێگاكانی هەوا وئارەزوو، هیچ ڕێگایەكی تر نەماوە بۆ دژایەتی لەگەڵ پێغەمبەراندا. ابن كثير: ١/ ٥٤١.
پرسيار: ئەم ئايەتە باسى ئەو كەسانە دەكات كەباوەڕيان بەخودا هەيە، بەڵام باوەڕيان بەپێغەمبەران نیيە، يان باوەڕيان بەهەندێك لەپێغەمبەران هەيە وباوەڕيان بەهەندێك نیيە، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 153

يَسۡـَٔلُكَ أَهۡلُ ٱلۡكِتَٰبِ أَن تُنَزِّلَ عَلَيۡهِمۡ كِتَٰبٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِۚ فَقَدۡ سَأَلُواْ مُوسَىٰٓ أَكۡبَرَ مِن ذَٰلِكَ فَقَالُوٓاْ أَرِنَا ٱللَّهَ جَهۡرَةٗ فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ بِظُلۡمِهِمۡۚ ثُمَّ ٱتَّخَذُواْ ٱلۡعِجۡلَ مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُ فَعَفَوۡنَا عَن ذَٰلِكَۚ وَءَاتَيۡنَا مُوسَىٰ سُلۡطَٰنٗا مُّبِينٗا ١٥٣

پێغەمبەران خۆیان پەرچوو وموعجیزەكان وخواستی خەڵكیان نەدەهێنا، بەڵكو لەكاتێكدا ڕووبەڕووی خەڵكی دەبوونەوە خوای گەورە موعجیزەی پێ دەبەخشین، جا ئەگەر هاتنی موعجیزە بەپێی داواكاری خەڵكی بووایە ئەوە -پەنا بەخوا- پێغەمبەرانیش وەك جادووگەرانیان لێ دەهات كەلەكۆڕ وكۆبوونەوە ومەجلیسەكاندا بەپێی خواست وئارەزووی خەڵكی هەڵدەسوڕێن وكاری سەیر وسەرمە دەكەن.. كارێكی لەو جۆرەی كاری جادووگەران بۆ پێغەمبەران دروست وشیاو نییە ولەشكۆیان دەهێنێتە خوارەوە. ابن عاشور: ٦/ ١٤.
پرسيار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئەم ئايەتە چۆن دەبێتە هۆكارى دڵدانەوەى پێغەمبەرى خوا(ﷺ)؟