قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




١٣٥ ١٣٥

ﭿ


١٣٦ ١٣٦


١٣٧ ١٣٧
١٣٨ ١٣٨

١٣٩ ١٣٩


ﯿ
١٤٠ ١٤٠
100
سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 135

إِن يَكُنۡ غَنِيًّا أَوۡ فَقِيرٗا فَٱللَّهُ أَوۡلَىٰ بِهِمَاۖ

واتە: دارایی یان هەژاری ئەوانەی كەداواكارن، نابێت ببێتە هۆی بڕیاردانێك (لە لایەن دادوەرەوە) بەقازانج یان زیانی ئەو كەسە. مەبەسەت ئەوەیە كەكاتێك هەق وناهەق تێكەڵ بەیەك دەبن نابێت بچنە ژێر كاریگەری ڕووداوەكانی ڕۆژ ووا گومان ببەن كەئەو جۆرە كارە یەكێكە لەبەرژەوەندییەكان وپارێزگاریە لەدادگەری. ابن عاشور: ٥/ ٣٢٦.
پرسيار: ئايا هەژارى يان دەوڵەمەندى يەكێك لەو دوو كەسە كەداوايان بۆ لاى دادگا بەرز كردووەتەوە، دەبێت كاريگەرى لەسەر بڕيارى دادوەر هەبێت؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 135

فَلَا تَتَّبِعُواْ ٱلۡهَوَىٰٓ أَن تَعۡدِلُواْۚ وَإِن تَلۡوُۥٓاْ أَوۡ تُعۡرِضُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا ١٣٥

پەیڕەوی لەهەوا ونەفس كوشندەیە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَٱحۡكُم بَيۡنَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ ٱلۡهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ﴾ [ص: 26]؛ واتە: لەنێوان خەڵكدا دادگەرانە بڕیار بدە وگوێڕایەڵی هەوا ونەفس مەكە با لەڕێی هەق وڕاستەقینەی خودا لات نەدا. چونكە پەیڕەوی كردن لەهەوا ونەفس مرۆڤ ڕادەكێشێت بۆ شایەتیدانی ناهەق ودەركردنی بڕیاری ستەمكارانە.. شەعبی دەفەرمووێت: خوای گەورە سێ بەڵێنی لەدادوەرەكان سەندووە: گوێڕایەڵی هەوا ونەفس نەبن، لەخەڵك نەترسن، بەڵكو تەنها لەخوا بترسن، ئایەتەكانی خوداش لەبەرامبەر بڕە دەسكەوتێكی كەم نەفرۆشن. قورتوبى: ٧/ ١٧٨.
پرسيار: ئايا هەژارى يان زەنگينى يەكێك لەدوو لايەنەكە دەبێت كاريگەرى لەسەر بريارى دادوەر يان شايەتى شايەتەكان هەبێت؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 135

فَلَا تَتَّبِعُواْ ٱلۡهَوَىٰٓ أَن تَعۡدِلُواْۚ

هەوا ونەفس یان دڵی مرۆڤ كوێر دەكەن ووای لێدەكەن كەهەق وناهەق لەیەك جوێ نەكاتەوە، یان هەق دەناسێت، بەڵام لەبەر ئەوەی شوێن هەواو نەفس كەوتووە وازی لەهەق هێناوە. سەعدى: ٢٠٩.
پرسيار: هەوا ونەفس چ كاريگەريیەكى خراپيان لەسەر خاوەنەكەى هەيە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 139

ٱلَّذِينَ يَتَّخِذُونَ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۚ أَيَبۡتَغُونَ عِندَهُمُ ٱلۡعِزَّةَ فَإِنَّ ٱلۡعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعٗا ١٣٩

خوای گەورە باسی پڕزیانترین سیفەتی دووڕووەكانی لەسەر باوەڕداران كرد، واتە: دۆستایەتی لەگەڵ كافرەكان وپاڵنانی باوەڕداران. خوای گەورە باسی خراپەی ئەو كارەی كرد بۆ ئەوەی نەوەكو بڕوادارێك بەهۆی نەزانییەوە یان بەهۆی گوێ نەدانەوە ئەو كارە ئەنجام بدات. ابن عەتيە: ٢/ ١٢٥.
پرسيار: هەموو سيفەتێكى دووڕووەكان بۆ باوەرداران زيانە، بەڵام پڕزيانترينيان كامەيە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 139

ٱلَّذِينَ يَتَّخِذُونَ ٱلۡكَٰفِرِينَ أَوۡلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۚ أَيَبۡتَغُونَ عِندَهُمُ ٱلۡعِزَّةَ فَإِنَّ ٱلۡعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعٗا ١٣٩

عیززەت وسەربەرزی بۆ خودا وپێغەمبەری خودا وباوەڕدارانە، بەڵام دووڕووەكان ئەوە نازانن. مەبەست لەم فەرموودەیەی خودا ئەوەیە كەباوەرداران داوای سەربەرزی لەخوا بكەن وبەندایەتی ئەو بكەن، هەروەها بچنە ڕیزی بەندە باوەڕدارەكانی خودا. ابن كثير: ١/ ٥٣٦.
پرسيار: خواى گەورە مەبەستى چییە كەفەرموويەتى: سەربەرزى تەنها هى خودايە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 140

وَقَدۡ نَزَّلَ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ أَنۡ إِذَا سَمِعۡتُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكۡفَرُ بِهَا وَيُسۡتَهۡزَأُ بِهَا فَلَا تَقۡعُدُواْ مَعَهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦٓ

لەو ڕووەی كەئایەتەكەی سورەتی الانعام (واتە ئایەتی: ( وإذا رأيت الذين يخوضون في آياتنا فأعرض عنهم حتى يخوضوا في حديث غيره وإما ينسينك الشيطان فلا تقعد بعد الذكرى مع القوم الظالمين) (الأنعام: ٦٨. و) لەمەككە هاتووەتە خوارەوە، خوای گەورە هەر بەوەندە ڕازی بوو كەڕوو لەكافرەكان وەرگێڕن، چونكە ئەوێ ڕۆژێ توانای ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنیان نەبوو، بەڵام ئەم ئایەتەی سورەتی النساء لەمەدینە دابەزیوە، كاتێك ئەم ئایەتە دابەزیوە بڕواداران توانای ئەوەیان بووە بەزمان ودەست گۆڕانكاری بكەن، كەواتە: دانیشتن لەگەڵیاندا بەبێ ڕەخنە وقسە كردن دەبێتە نیشانەی ڕازیبوون. بیقاعى: ٢/ ٣٣٧.
پرسيار: بۆچى لەسورەتى ئەنعامدا تەنها فەرمانى بەڕوو وەرگێڕان كرد، بەڵام لەم سورەتەدا فەرمانى بەتەرك كردنى مەجليسەكەش كرد؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 140

وَقَدۡ نَزَّلَ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ أَنۡ إِذَا سَمِعۡتُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكۡفَرُ بِهَا وَيُسۡتَهۡزَأُ بِهَا فَلَا تَقۡعُدُواْ مَعَهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦٓ إِنَّكُمۡ إِذٗا مِّثۡلُهُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡكَٰفِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا ١٤٠

(في جهنم): زیندانی خودایە بۆ دووڕووەكان وكافرەكان (جميعًا):وەك چۆن دووڕووەكانی لەگەڵ كافراندا كۆ كردەوە وپێكەوە تانە وتەشەریان لەموڵكی خودا دەدا. جا یەكسانبوونی كافر ودووڕوو سەبارەت بەكوفر بەهۆی ئەوەیە كەدووڕووەكان لەگەڵ كافراندا دانیشتوون، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەكەسێك لەگەڵ تاوانباردا دابنیشێت وهیچ ڕەخنەیەك لەتاوانەكەی نەگرێت، ئەوە ئەویش وەك تاوانبارەكە تاوانبار دەبێت. بیقاعى: ٢/ ٣٣٧.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە كافرەكان ودووڕووەكان پێكەوە لەدۆزەخ كۆ دەكاتەوە؟