قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٦٢ ٦٢


٦٣ ٦٣

ﭿ
٦٤ ٦٤

٦٥ ٦٥

٦٦ ٦٦



٦٧ ٦٧


٦٨ ٦٨

ﯿ ٦٩ ٦٩
10
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 62

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَادُواْ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلصَّٰبِٔينَ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَلَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ٦٢

ئەمە ڕەوشی قورئانە، هەر كاتێك بەهۆی دەقی هەندێك لەئایەتەكانەوە هەندێك بیر وخەیاڵی ناساز هاتە مێشك ودڵ ودەروونی مرۆڤ، خوای گەورە بەدوای ئەو ئایەتانەدا چەند ئایەتێكی وا دەهێنێت كەئەو بیر وخەیاڵە ناسازانە لەناو دەبات، چونكە قورئان لەلایەن زاتێكی وەهاوە دابەزیوە كەهەموو شتێك دەزانێت وپێش بەدێهاتن ودروست بوونیشیان ئەو شتانە دەزانێت، هەروەها سۆز ومیهرەبانی ئەو خوایە هەموو شتێكی گرتووەتەوە، بۆیە كاتێك باسی نەوەكانی ئیسرائیلی كرد وسەركۆنەی كردن وباسی تاوان وخراپەكانی ئەوانی كرد، لەوانەبوو گوێگران وایان گومان بردبێت كەخوای گەورە مەبەستی دانە بەدانەی نەوەكانی ئیسرائیلە، جا بۆ لەناو بردنی ئەو بیر وخەیاڵە خوای گەورە ئەم ئایەتەی ناردە خوارەوە وئەوەی ڕوون كردەوە كەئەو هەڕەشانەی پێشوو ئەو كەسانە ناگرێتەوە كەخاوەنی ئەم تایبەتمەندییانەن، هەروەها لەوانەیە خەڵكدانێك وا گومان ببەن كەئەو سەركۆنانە تەنها خراپەكارانی ناو بەنی ئیسرائیل دەگرێتەوە، بۆیە خوای گەورە بڕیارێكی گشتگری باس كرد تا هەموو گروپ وتاقمەكان بگرێتەوە، دیسان بۆ ئەوەی حەقیقەت ئاشكرا بكات وبیر وخەیاڵی نابەجێ لەناو بەرێت. سەعدى: ٥٤.
پرسيار: بۆچى دوابەدواى باسكردنى خراپەكاريیەكانى بەنى ئيسرائيل ئەم ئايەتە دابەزيوە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 63

وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَكُمۡ وَرَفَعۡنَا فَوۡقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُواْ مَآ ءَاتَيۡنَٰكُم بِقُوَّةٖ

مەبەست لەوشەی (قوە) هەوڵ وتێكۆشان وتەنبەڵی نەكردن وسستی نەكردنە. ئالوسى: ١/ ٢٨١.
پرسيار: خواى گەورە داواى كردووە چ شتێك بەهێزەوە بگرن؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 65

وَلَقَدۡ عَلِمۡتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعۡتَدَوۡاْ مِنكُمۡ فِي ٱلسَّبۡتِ فَقُلۡنَا لَهُمۡ كُونُواْ قِرَدَةً خَٰسِٔينَ ٦٥

هەرچەند لەڕۆژی هەینیدا چاڵەكانیان هەڵكەند، بەڵام خوای گەورە بەبەڵێن وپەیمانشكێنی ولەفەرمان دەرچونی هەژمار كرد ووای دانا كەلەڕۆژی شەممەدا هەڵیانكەندبێت، چونكە ئەنجامی كارەكەیان نافەرمانی ولەفەرمان دەرچوونی خوای گەورە بوو، یانی: ماسییەكان لەڕۆژانی شەممەدا دەكەوتنە ناو ئەو چاڵانەی كەلەڕۆژی هەینیدا هەڵیانكەندبوو. ابن عاشور: ١/ ٥٤٤.
پرسيار: جوولەكەكان لەڕۆژى هەينيدا چاڵەكانيان هەڵكەند، بۆچى خواى گەورە واى لەسەر ئەوان هەژمار كرد كەلەڕۆژى شەممەدا هەڵيانكەندبێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 66

فَجَعَلۡنَٰهَا نَكَٰلٗا لِّمَا بَيۡنَ يَدَيۡهَا وَمَا خَلۡفَهَا وَمَوۡعِظَةٗ لِّلۡمُتَّقِينَ ٦٦

پەند ونەزیلە ومەسەل تەنها سوودی بۆ ئەوانە هەیە كەخۆپارێزن، خەڵكدانێك كەخۆیان ناپارێزن هیچ سوودێك لەو پەند ونەزیلانە وەرناگرن. سەعدى: ٥٤.
پرسيار: بۆچى پەند ونەزيلە تەنها سوودى بۆ پارێزكاران هەيە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 67

وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَأۡمُرُكُمۡ أَن تَذۡبَحُواْ بَقَرَةٗۖ

ماوەردی دەفەرمووێت: بۆیە خوای گەورە فەرمانی پێكردن مانگا سەر ببڕن، چونكە مانگا لەجسنی ئەو گوێرەكەیە بوو كەئەوان كردیان بەخوای خۆیان ودەیانپەرست، بۆ ئەوەی خوای گەورە ئەو شتەیان لەبەرچاو سووك وڕیسوا بكات كەئەوان بەگەورە وگرانیان دەزانی. خوداش زاناترە. قورتوبى: ٢/ ١٧٧.
پرسيار: چ دانايى وحيكمەتێك لەوەدايە كەخواى گەورە فەرمانى كرد بەبەنى ئيسرائيل مانگايەك سەر ببڕن؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 67

قَالُوٓاْ أَتَتَّخِذُنَا هُزُوٗاۖ قَالَ أَعُوذُ بِٱللَّهِ أَنۡ أَكُونَ مِنَ ٱلۡجَٰهِلِينَ ٦٧

بۆ مرۆڤی دانا وزانا وژیر شیاو نییە گاڵتە بەهیچ كەسێك بكات، گاڵتە پێكردن جۆرێك لەشۆخییە، بەڵام تێكەڵ بەوەی كەبەچاوی سووكەوە تەماشای بەرامبەر بكەیت، شۆخی كردنیش لەكاتی وتاردان ولەشوێنی گشتی وكۆڕ وكۆبوونەوەی گرنگا شیاو نییە، ئا لەبەر ئەوەی پێغەمبەر موسا() زۆر لەوە گەورەتر بوو كەگاڵتە بكات، بۆیە بێزاری خۆی لەگاڵتە كردن دەربڕی. ابن عاشور: ١/ ٥٤٨.
پرسيار: بۆچى حەزرەتى موسا لەوەڵامدا فەرمووى: (أعوذ بالله أن أكون من الجاهلين)؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 68 - 69

قَالُواْ ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِيَۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٞ لَّا فَارِضٞ وَلَا بِكۡرٌ عَوَانُۢ بَيۡنَ ذَٰلِكَۖ فَٱفۡعَلُواْ مَا تُؤۡمَرُونَ ٦٨ قَالُواْ ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوۡنُهَاۚ قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٞ صَفۡرَآءُ فَاقِعٞ لَّوۡنُهَا تَسُرُّ ٱلنَّٰظِرِينَ ٦٩

ئەگەر ڕەخنەیان نەگرتایە ئەوا بێ نرخترین مانگایان بكردایەتە قوربانی خوای گەورە وەری دەگرت وبۆی ڕەوا دەكرن، بەڵام ئەوان لەسەر خۆیانیان گران كرد، بۆیە خوای گەورەش لەسەری گران كردن، تا وای لێهات ئەو مانگایەی كەخوای گەورە بۆی دیاری كردن تەنها لای یەك كەس هەبوو، تەنها یەك مانگایشی لەو جۆرە هەبوو، خاوەنی مانگاكە گوتی: سوێند بەخوا هەتا پڕی پێستی مانگاكە زێڕم پێ نەدەن مانگاكەتان پێ نادەم، ئەوانیش ناچار بوون پڕی پێستی مانگاكە زێڕیان بەكابرا دا ومانگاكەیان لێ كڕی وسەریان بڕی. ابن كثير: ١/ ١٠٣.
پرسيار: سەختگيرى وزۆر لەسەر ڕۆيشتنى شت لەئاييندا چ ئاسەوارێكى خراپ بەجێدەهێڵێت؟