قورئان
ﮑ
ﰾ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ٣ ٣ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ٤ ٤
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ
ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ٥ ٥
حُرِّمَتۡ عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَيۡتَةُ وَٱلدَّمُ وَلَحۡمُ ٱلۡخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيۡرِ ٱللَّهِ بِهِۦ وَٱلۡمُنۡخَنِقَةُ وَٱلۡمَوۡقُوذَةُ وَٱلۡمُتَرَدِّيَةُ وَٱلنَّطِيحَةُ وَمَآ أَكَلَ ٱلسَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيۡتُمۡ وَمَا ذُبِحَ عَلَى ٱلنُّصُبِ وَأَن تَسۡتَقۡسِمُواْ بِٱلۡأَزۡلَٰمِۚ
ئەوە بزانە كەخوای گەورە هەر شتێكی حەرام وناڕەوا كردبێت، تەنها لەبەر پاراستنی بەندەكانیەتی، بۆ پاراستنیان لەبەرامبەر ئەو زیانانەی كەلەشتە حەرامكراوەكاندا هەیە، جا جاری وا هەیە ئەو زیانە بۆ بەندەكانی باس دەكات وجاری واش هەیە بۆیان باس ناكات. سەعدى: ٢١٩.
پرسيار: ئايا مەرجى حيكمەتى هەموو خواپەرستيەك بزانىت پاشان جێبەجێى بكەىت؟
ٱلۡيَوۡمَ يَئِسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن دِينِكُمۡ فَلَا تَخۡشَوۡهُمۡ وَٱخۡشَوۡنِۚ
واتە: هیچ بیانویەك بۆ ئێوە نەماوەتەوە تا لەگەڵ ئەو كافرانە بسازێن یان بەرگری وداكۆكییان لێ بكەن، چونكە -لەگەڵ ئەوەی كەدەزانن من (واتە: خودا. و) زانستێكی فراوانم هەیە- هەواڵی ئەوەم بەئێوە داوە كەهێز وئیرادە وویستی كافرەكان نابوود بووە وتیاچووە وشكۆیان نەماوە وهیممەتیان تێكشكاوە، بۆیە ئومێدی ئەوەیان نەماوە كەبەسەر ئێوەدا سەربكەون، یان بتوانن ئێوە بەرەو لای ئایینە پووچەڵەكەی خۆیان ڕاكێشن، چونكە دەبینن منارەی ئایینی ئێوە بەرزە ومینبەری باوەڕتان لەناو كۆمەڵانی خەڵكدایە. بیقاعى: ٢/ ٣٩٢.
پرسيار: بۆچى كافرەكان ئومێديان بەئايينى ئيسلام نەماوە؟
ٱلۡيَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِينَكُمۡ وَأَتۡمَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ نِعۡمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلۡإِسۡلَٰمَ دِينٗاۚ
بە پێی گێڕانەوەی پێشەوا موسلیم ئەم ئایەتە لەڕۆژی هەینیدا لەسەر چیای عەرەفە دابەزیوە بۆ پێغەمبەر(ﷺ)، بەڵام بەلای پێشەوا نەسائییەوە لەشەوی هەینی دابەزیوە، جا ڕیوایەت كراوە كەكاتێك لەكاتی حەجی گەورەدا ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە وپێغەمبەر(ﷺ) خوێندیەوە، پێشەوا عومەر گریا، پێغەمبەر(ﷺ) فەرمووی: ئەوە بۆچی دەگریت؟ گوتی: ئەوە گریاندمی كەهەتا ئێستا ئایینەكەمان بۆ زیاد دەبوو، ئێستا ئیتر كامڵ بووە، هەرشتێكیش كامڵ بوو ئیتر لێی كەم دەبێتەوە (وەك مانگی یەكشەوە بەرە بەرە زیاد دەكات تا دەگات بەچواردە شەو، جا كاتێك كامڵ بوو كەمە كەمە كەم دەكاتەوە. و) پێغەمبەر(ﷺ) فەرمووی: ڕاست دەڵێی. بەغەوى: ١/ ٦٣٦.
پرسيار: بۆچى كاتێك پێشەوا عومەر بيرى لەم ئايەتە كردەوە گريا؟
ٱلۡيَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِينَكُمۡ
كاتێك پێغەمبەری خوا(ﷺ) تەشریفی لەمەككە بوو تەنها نوێژ لەسەر ئەو وباوەڕداران فەرز بوو، جا كاتێك تەشریفی ڕۆیشتە مەدینە خوای گەورە حەڵاڵ وحەرامی بۆ دیاری كرد هەتا ئەو كاتەی كەحەجی كرد، جا كاتێك حەجی كرد وئایین تەواو كامڵ بوو، ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە.
دەگێڕنەوە: پیاوێكی جوولەكە هاتە خزمەت پێشەوا عومەر وگوتی: ئەی گەورەی باوەڕداران! ئایەتێك لەكتێبەكەی ئێوەدا هەیە ودەیخوێننەوە، ئەگەر بۆ ئێمەی جوولەكە دابەزیبا، ڕۆژی دابەزینی ئەو ئایەتەمان دەكردە جەژن! پێشەوا عومەر فەرمووی: كام ئایەتە؟ گوتی: ئایەتی (الیوم اكملت لكم دینی)، پێشەوا عومەر فەرمووی: من چاك دەزانم لەچ ڕۆژێك ولەچ شوێنێك دابەزیوە. قورتوبى: ٧/ ٣٠٠.
پرسيار: ئايەتى ( اليَومَ أَكمَلتُ ) چ كاتێك هاتە خوارەوە؟
وَمَا عَلَّمۡتُم مِّنَ ٱلۡجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ ٱللَّهُۖ
ڕستەی (تعلمونهن مما علمكم الله) حاڵی دووەمە (الحال ئیعرابە وپەیوەندی بەڕێزمانی عەرەبیەوە هەیە. و).. خاوەنی تەفسیری الكشاف دەڵێت: دووبارەبوونەی حاڵ (لەم ئایەتەدا. و) ئەوە دەگەیەنێت كەهەر كەسێك بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت دەبێت لەزاناترین وزیرەكترین كەس لەو زانستەدا ولای ئەو كەسە كەشارەزای هەموو نهێنی وكون وقوژبنێكی ئەو زانستەیە، خۆی فێری ئەو زانستە بكات، تەنانەت ئەگەر پێویستیش بوو بڕوا سەفەری دوور ودرێژی بۆ بكات، چونكە زۆرن ئەو كەسانەی زانستیان لای مامۆستای زۆر زیرەك وشارەزا نەخوێندووە وڕۆژگاری خۆیان بەفیڕۆ داوە ولەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی زانای مەزن وشارەزا لەهەیبەتی پەشیمانی پەنجەی خۆیان گەستووە. ابن عاشور: ٦/ ١١٥.
پرسيار: كەسێك كەبەجوانى شارەزاى زانست نەبێت چى بەسەر دێت؟
وَمَا عَلَّمۡتُم مِّنَ ٱلۡجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ ٱللَّهُۖ فَكُلُواْ مِمَّآ أَمۡسَكۡنَ عَلَيۡكُمۡ
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەمرۆڤی زانا ڕێز وفەزیلەتێكی هەیە كەمرۆڤی نەزان لێی بێبەشە، ئەوەتا كاتێك سەگێك ڕاهێنانی پێكراوە وفێر بووە، ڕێزی لەسەگەكانی تر زیاترە، دەی خۆ مرۆڤی شارەزا زۆر شیاوترە لەچاو خەڵكی ئاسایی ونەزاندا ڕێزی زیاتری هەبێت، بەتایبەت ئەگەر كار بەزانستەكەی بكات. قورتوبى: ٧/ ٣١٣.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەچ شتێك دەبێتە بەڵگە لەسەر گەورەيى وڕێز وفەزڵى مرۆڤى زانا؟
إِذَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ
نیسبەت دانی (أجور) بۆ لای ژنان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ژن خاوەنی مارەیی خۆیەتی وكەسی تر مافی بەسەر مارەیی ژنەوە نییە، مەگەر ئەوەی ژنەكە خۆی بەمێردەكەی یان بەسەرپەرشتیارەكەی یان بەكەسێكی تری بەخشیبێت. سەعدى: ٢٢٢.
پرسيار: ئەم ئايەتە چۆن جەبێتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەژن خاوەنى مارەيى خۆيەتى وكەسى تر مافى بەسەر مارەيى ژنەوە نیيە؟