قورئان
ﮚ
ﱅ
ﭙ ﭚ ٤٣ ٤٣ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ
ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ
ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ٤٤ ٤٤ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ٤٥ ٤٥ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ٤٦ ٤٦ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ٤٧ ٤٧ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ٤٨ ٤٨ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ٤٩ ٤٩ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ٥٠ ٥٠ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ٥١ ٥١ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ٥٢ ٥٢
مُهۡطِعِينَ مُقۡنِعِي رُءُوسِهِمۡ لَا يَرۡتَدُّ إِلَيۡهِمۡ طَرۡفُهُمۡۖ وَأَفۡـِٔدَتُهُمۡ هَوَآءٞ ٤٣
(مهطعين): .. بەلای ڕاست وچەپدا لا ناكەنەوە ونازانن هەنگاوەكانیان لەكوێدا دادەنێن.. (لا يرتد إليهم طرفهم):بەهۆی نیگای توند وتیژەوە چاوەكانیان هەوڵەق دەبێت وناگەڕێتەوە بۆ جێگای خۆی، هەموو ئەو شتانەیان بەخۆیانەوە سەرقاڵ كردووە كەلەبەرامبەریانایە، (وأفئدتهم هواء):دڵەكانیان لەسینگیان دێتە دەرەوە ودەڕواتە ناو قوڕگیانەوە، لەقوڕگیاندا قەتیس دەمێنێتەوە، نە دێتە دەرەوە نە دەچێتەوە شوێنی خۆی. بەغەوى: ٢/ ٥٦٨.
پرسیار: ئايا ئەوانەت ديوە كەلەدونيادا ستەم لەخەڵكى داماو وهەژار دەكەن؟ دەزانىت چەندە دڵيان ڕەقە؟ باسى ئەوە بكە ئاخۆ ئەوانە لەپەسڵاندا چۆنن؟
لَا يَرۡتَدُّ إِلَيۡهِمۡ طَرۡفُهُمۡۖ
بەهۆی ئەو ترس وتۆقین ودڵەڕاوكێیەی كەبەرۆكی گرتوون، چاویان هەوڵەق بووە وبۆ یەك جاریش نایپتێنن. ابن كثير: ٢/ ٥٢٢.
پرسیار: بۆچى ستەمكاران لەڕۆژى پەسڵاندا چاويان ناپتێنن وناتوان پێڵوى چاوەكانيان دابخەن؟
وَأَفۡـِٔدَتُهُمۡ هَوَآءٞ ٤٣
واتە: بەهۆی ئەوەی ئەوەندە واقیان وڕماوە وترس وتۆقین ڕووی تێكردوون، دڵەكانیان ژیری وئاوەزی تێدا نەماوە، بەمرۆڤی ترسنۆك ونەوێر دەگوترێت: قلبه هواء. واتە: هێچ هێز وورەیەكی نییە. ئالوسى: ١٤/ ٣١٠.
پرسیار: ( وأفدتهم هواء ) يانى چى؟
وَضَرَبۡنَا لَكُمُ ٱلۡأَمۡثَالَ ٤٥
مەبەست سەرزەمینی سەموود وهاووێنەكانیەتی.. واتە: بۆچی دوای ئەوەی كەبۆتان ڕوون بوویەوە ئەوانە چۆن سزا دراون وچۆن سزامان داباراندووە بەسەریاندا، پەندتان لەپاشماوەی ئەوانە وەرنەگرت؟ قورتوبى: ١٢/ ١٦٣.
پرسیار: چى بەو كەسانە دەڵێى كەبە ناو خاك وسەرزەويى ئەوانەدا تێدەپەڕێت كەسزايان بۆ دابەزيوە وكەچى پەندى لێ وەرناگرێت؟
فَلَا تَحۡسَبَنَّ ٱللَّهَ مُخۡلِفَ وَعۡدِهِۦ رُسُلَهُۥٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٞ ذُو ٱنتِقَامٖ ٤٧
(فلا تحسبن الله مخلف وعده رسله) واتە: هەرگیز وا گومان نەبەن كەخوای گەورە بەڵێنی خۆی بەدی ناهێنێت وپێغەمبەران سەرناخات بەسەر كافرەكاندا. ئەگەر كەسێك پرسیار بكات وبڵێت: بۆچی نەیفەرموو: (مخلف رسله وعده) ومەفعولی دووەم (واتە وشەی: وعده)ی پێش خستووە بەسەر مەفعوولی یەكەم (واتە وشەی: رسله)؟ ئەوە لەوەڵامدا دەگوترێت: سەرەتا باسی بەڵێنەكەی كرد، بۆ ئەوەی دەركەوێت كەخوای گەورە بەهیچ شێوەیەك بەڵێنی خۆی پشت گوێ ناخات وجێبەجێی دەكات، دواتر فەرمووی: (رسله) بۆ ئەوەی ڕوونی بكاتەوە كەبەڵێن بەهەر كەسێك بدات جێبەجێی دەكات ونایشكێنێت، دەی ناگونجێت بەڵێنێك بشكێنێت كەبەباشترین كەسان -واتە: بەپێغەمبەران- ـی
داوە، بۆیە سەرەتا بەڵێنەكەی بەشێوەی ڕەها باس كرد ودواتر بەمەبەستی تایبەت كردن باسی پێغەمبەرانی كرد. ابن جزى: ١/ ٤٤٨.
پرسیار: بۆچى لەڕستەى (مخلف وعده رسله) سەرەتا باسى مەفعولى دووەم وپاشان باسى مەفعولى يەكەمى كرد؟
وَتَرَى ٱلۡمُجۡرِمِينَ يَوۡمَئِذٖ مُّقَرَّنِينَ فِي ٱلۡأَصۡفَادِ ٤٩
هەموو كافرێك لەگەڵ شەیتانەكەیدا بەیەك زنجیر شەتەك دەدرێن ودەبەسترێنەوە. هەندێكیش دەڵێن: بەزنجیر دەست وپێیەكانیان بەگەردنیانەوە دەبەسترێتەوە. بەغەوى: ٢/ ٥٧١.
پرسیار: لەڕۆژى پەسڵاندا تاوانباران چۆن زنجير دەكرێن؟
إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ ٥١
هەموو شتێك دەزانێت، هیچ شتێكی لێ پەنهان وشاراوە نییە، هەموو دروستكراوەكان لەبەرامبەر هێز ودەسەڵاتی ئەودا وەك یەك تاكە كەسن. ابن كثير: ٢/ ٥٢٥.
پرسیار: بۆچى لێپرسينەوەى خواى گەورە بەلێپرسينەوەيەكى خێرا وەسف كراوە؟