قورئان
ﮙ
ﱅ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ٣٥ ٣٥ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
٣٦ ٣٦ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ٣٧ ٣٧ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ٣٨ ٣٨ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ٣٩ ٣٩ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ٤٠ ٤٠ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ
ﯾ ٤١ ٤١ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ
ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ٤٢ ٤٢
مَّثَلُ ٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ أُكُلُهَا دَآئِمٞ وَظِلُّهَاۚ
(أكلها دائم):میوە وناز ونیعمەتەكانیان كۆتاییان پێ نایەت (وظلها) سێیبەرەكانیان هەمیشەیین ولەناو ناچن. بەغەوى: ٢/ ٥٣٥.
پرسیار: خۆراك وميوە وسێبەرەكانى بەهەشت چ تايبەتمەنديەكيان هەيە؟
وَٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَفۡرَحُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَۖ وَمِنَ ٱلۡأَحۡزَابِ مَن يُنكِرُ بَعۡضَهُۥۚ قُلۡ إِنَّمَآ أُمِرۡتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱللَّهَ وَلَآ أُشۡرِكَ بِهِۦٓۚ إِلَيۡهِ أَدۡعُواْ وَإِلَيۡهِ مَـَٔابِ ٣٦
پەیوەندی ئەم بەشەی ئایەتەكە كەدەفەرمووێت: (قُل إِنَّمَآ أُمِرتُ أَن أَعبُدَ الله): بەپێشی خۆیەوە ئەوەیە كەئەم بەشە وەڵامدانەوەی ئەوانەیە كەئینكاری قورئان دەكەن، وەك بڵێی دەفەرمووێت: من فەرمانم پێكراوە كەخوای گەورە بپەرستم وهەر ئەو بەخوا بزانم، دەی ئێوە چۆن ئینكاری ئەو ڕاستییە دەكەن؟ ابن جزى: ١/ ٤٣٨.
پرسیار: قورئان فەرمانى بەكارێك داوە كەلەگەڵ سروشتى مرۆڤدا يەك دەگرێتەوە، ئەو كارە چییە؟
قُلۡ إِنَّمَآ أُمِرۡتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱللَّهَ وَلَآ أُشۡرِكَ بِهِۦٓۚ
یەكێك لەڕەوانبێژییەكانی قورئان سەبارەت بەگفتوگۆ وموناقەشە ئەوەیە كەهەر لەسەرەتاوە دەست بەموناقەشە ناكات، بەڵكو كەمەكەمە ولەسەرخۆ دەست پێ دەكات، بۆنموونە لێرەدا فەرموویەتی: (أن أعبد الله)؛چونكە هیچ یەك لەئەهلی كیتاب وهاوەڵپەرستەكانیش دژی خودا پەرستی نین، دواتر بۆ پووچەڵ كردنەوەی شیركی هاوەڵپەرستان وهەم وەك دركە وكینایە بۆ پووچەڵ كردنەوەی ئەو باوەڕە كەپێی وایە حەزرەتی عیسا خودایە، فەرمووی: (ولا أشرك به) ابن عاشور: ١٣/ ١٥٨.
پرسیار: قورئانى پيرۆز لەسەرەخۆ وهەنگاو بەهەنگاو باسى يەكتا پەرستى دەكات وبيروباوەڕى شيرك وهاوەڵپەرستى پووچەڵ دەكاتەوە، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَٰهُ حُكۡمًا عَرَبِيّٗاۚ
هەم لەڕووی مانا ومەبەستەوە تەواوە كەمەبەست لە(حكما) ئەمەیە، هەم لەڕووی وشەكانیشەوە تێر وتەواوە كەمەبەست لە(عربیا) ئەمەیانە. ابن عاشور: ١٣/ ١٦٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە دوو جۆر تێر وتەواويى قورئانى باس كردووە، ئەو دوو شێوەيە كامانەن؟
وَلَئِنِ ٱتَّبَعۡتَ أَهۡوَآءَهُم بَعۡدَ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا وَاقٖ ٣٧
(ولئن اتبعت أهواءهم) واتە: ئەگەر شوێن ئارەزووی هاوەڵپەرستان بكەویت وجگە لەخودا كەسی تر وشتی تر بپەرستی ئەوە (ما لك من الله من ولي) (لە لایەن خوداوە) هیچ یارمەتییەكت پێ ناگات (ولا واق): كەسیش نییە كەلەبەرامبەر سزای خودا بتپارێزێت. ئەمە ڕووی لەپێغەمبەرە(ﷺ)، بەڵام مەبەست تەنها ئەو نییە، بەڵكو مەبەست شوێنكەوتووانی پێغەمبەریشە(ﷺ). قورتوبى: ١٢/ ٨٤.
پرسیار: ئەوانەى كەبە فيت وئارەزووى كافرانى خۆرهەڵات وخۆرئاوا هەڵدەپەڕن، چ سزا وتۆڵەيەك چاوەڕێيانە؟
يَمۡحُواْ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ وَيُثۡبِتُۖ وَعِندَهُۥٓ أُمُّ ٱلۡكِتَٰبِ ٣٩
(يمحو الله) واتە: خودا، پادشای هەرە مەزن، بیەوێت هەر شەرع وبڕیارێك هەڵگرێت ولایبەرێت وهەڵیوەشێنێتەوە، ئەوە لایدەبات وهەڵیدەوەشێنێتەوە، (ويثبت) هەر شەرع وبڕیارێكیش كەخۆی ویستی لەسەر بێت، بەردەوامی دەكات وبڕیارەكانی جێگیر دەكات.. هەریەك لەوانەش بەپێی بەرژەوەندی سەردەمی خۆیەتی، چونكە خوای گەورە ئاگای لەهەموو شتێكە وهەر شتێكی بوێت ئەنجام دەدات وهیچ ڕەخنەیەكی لێ ناگیرێت وكەس بۆی نییە ڕەخنە لەكارەكانی بگرێت. بیقاعى: ٤/ ١٦٠.
پرسیار: حيكمەت ودانايى لەهەڵوەشاندنەوەى هەندێك لەشەرع وبڕيارەكان وجێگير كردنى هەندێك لەشەرع وبڕيارەكان لەلايەن خوداى گەورەوە لەچيدايە؟
أَوَ لَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا نَأۡتِي ٱلۡأَرۡضَ نَنقُصُهَا مِنۡ مِنۡ أَطۡرَافِهَاۚ
مەبەست لەكەم كردنەوەی زەوی لەگشت لاوە، ئەو سەركەوتن وئازادكردنەوەی شار وگوندەكانە لەلایەن باوەڕدارانەوە، واتە: ئەوانە كەئەو ئازادیانە دەبینن لەوە ناترسن كەهێز بەتۆ بدەین وزاڵت بكەین بەسەریاندا؟ هەندێكیش دەڵێن: (الأرض) جنسە، مەبەست لەكەم كردنەوەش مەرگی خەڵك ونەمانی كشتوكاڵ ووێران بوونی سەرزەوی وئەو كارانەی كەهاووێنەی ئەمانەیە. ابن جزى: ١/ ٤٣٩.
پرسیار: كەم كردنەوەى زەوى، چەند مانايەكى هەيە، باسى ئەو مانايانە بكە.