قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




١٢٨ ١٢٨

ﭿ

١٢٩ ١٢٩

١٣٠ ١٣٠




١٣١ ١٣١

١٣٢ ١٣٢

١٣٣ ١٣٣

ﯿ ١٣٤ ١٣٤
99
سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 128

وَٱلصُّلۡحُ خَيۡرٞۗ وَأُحۡضِرَتِ ٱلۡأَنفُسُ ٱلشُّحَّۚ

نەفسی مرۆڤ لەسەر چرووكی (شح) ڕاهاتووە، چرووكی (شح) بریتییە لەوەی كەمرۆڤ حەز لەبەخشین نەكات وسوور بێت لەسەر بەدەستهێنانی ئەو مافەی كەهەیەتی. كەواتە سروشتی نەفسی مرۆڤ لەسەر چرووكی ڕاهاتووە، بۆیە دەبێت ڕاهێنان بكەن لەسەر دەرهێنانی ئەم ئاكارە ناشیرینە لەناو دڵ ودەروونتان، لەجیاتی چرووكی دڵاوایی (سەخاوەت) لەجێگەكەیدا دانێن، دڵاوایی بریتییە لەوەی مرۆڤ حەز لەبەخشین بكات وبەهەندێك لەمافەكانی خۆی ڕازی بێت. سەعدى: ٢٠٧.
پرسيار: پێناسە وڕێگەى چارەى چرووكى (شح) بەكورتى باس بكە.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 128

وَأُحۡضِرَتِ ٱلۡأَنفُسُ ٱلشُّحَّۚ وَإِن تُحۡسِنُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا ١٢٨

(وإن تحسنوا) واتە: ئەگەر چاوپۆشی بكەن وبەجوانی درێژە بەهاوسەرێتی وچاكەكاری بدەن (وتتقوا) واتە: بەهۆی دووركەوتنەوە لەهەموو ئازارەكان تەقوا بكەنە پیشەی خۆتان. ئەمە ئاماژەیە بەوەی كەمرۆڤی چرووك نە چاكەكارە نە تەقواكار (فإن الله كان بما تعملون خبيرًا) واتە: خودا زانیاری تەواوی بەكارەكانی ئێوە هەیە وبەخشندەترینی بەخشندەكانە، لەئەنجامدا لەبەرامبەر كارە چاكەكاندا باشترین پاداشتی بۆ ئێوە ئامادە كردووە. بیقاعى: ٢/ ٣٢٩.
پرسيار: لەسەر بنەماى ئەم ئايتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەپاداشت بەگوێرەى كارە.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 129

وَإِن تُصۡلِحُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ١٢٩

(وإن تصلحوا) واتە: ئەگەر سەبارەت بەژیان وپەیوەندی نێوان خۆتان وهاوسەرەكانتان چاكە بكەن وزۆر بكەن لەخۆتان وبەپێچەوانەی ئەوەی كەنەفستان حەزی لێ دەكات كار بكەن، بەو ئومێدەی كەلەبری ئەوەی كەچاكەتان لەگەڵ هاوسەری خۆتاندا كردووە لای خوا پاداشتان دەست بكەوێت (فإن الله كان غفورًا رحيمًا): ئەوا خوای گەورە لەو تاوان وكەمتەرخەمیانەی كەدەرهەق بەبەجێهێنانی واجبەكاندا كردووتانە، خۆش دەبێت، جا بەو جۆرەی كەئێوە دەرهەق هاوسەرانتان میهرەبانیتان كردووە، خوای گەورە دەرهەق بەئێوە میهرەبانی دەكات. سەعدى: ٢٠٧.
پرسيار: پاداشتى چاكەى مێرد بەرامبەر بەژنەكەى چییە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 129

وَلَن تَسۡتَطِيعُوٓاْ أَن تَعۡدِلُواْ بَيۡنَ ٱلنِّسَآءِ وَلَوۡ حَرَصۡتُمۡۖ فَلَا تَمِيلُواْ كُلَّ ٱلۡمَيۡلِ

ستەم مەكەن لەژنێكی خۆتان كەبەدڵتان نییە، مافیان پێشێل مەكەن وبەپێی توانا لەگەڵیاندا دادگەر بن، چونكە ئەگەر ئێوە نەتوانن لەسەداسەد دادگەر بن، ئیتر نابێت بەو بیانووە بەیەكجاری واز لەدادگەری بهێنن. ئالوسى: ٥/ ١٦٢.
پرسيار: ئايا دەكرێت بەبيانوى ئەوەى كەپياوێك نەتوانێت دادگەرى بەتەواوى جێبەجێ بكات ئيتر بەتەواوى وازى لێ بهێنێت؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 129

وَلَن تَسۡتَطِيعُوٓاْ أَن تَعۡدِلُواْ بَيۡنَ ٱلنِّسَآءِ وَلَوۡ حَرَصۡتُمۡۖ فَلَا تَمِيلُواْ كُلَّ ٱلۡمَيۡلِ فَتَذَرُوهَا كَٱلۡمُعَلَّقَةِۚ وَإِن تُصۡلِحُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ١٢٩

(ولن تستطيعوا أن تعدلوا بين النساء) واتە: خوای گەورە داوای ئەوەی نەكردووە لە(پیاوێك لەنێوان دوو ژن یان سێ یان چوار ژنی خۆیدا) بەتەواوی دادگەری بەكار بهێنێت وڕەچاوی هەموو لایەنەكان بكات وبەقسە وبەكردەوە ولەڕووی خۆشەویستی وشتەكانی ترەوە بەتەواوی دادگەر بێت، چونكە هیچ كەسێك توانای ئەوەی نییە. ابن جزى: ١/ ٢١٣.
پرسيار: مەبەست لەو دادگەرييە چییە كەپياو ناتوانێت لەنێوان ژنەكانيدا جێبەجێى بكات؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 133

إِن يَشَأۡ يُذۡهِبۡكُمۡ أَيُّهَا ٱلنَّاسُ وَيَأۡتِ بِـَٔاخَرِينَۚ

یەكێك لەزانایانی سەردەمی سەلەف فەرموویەتی: كاتێك مرۆڤ گوێڕایەڵی خوا ناكات چەندە بێ نرخ دەبێت!. ابن كثير: ١/ ٥٣٥.
پرسيار: نرخى ڕاستەقينەى مرۆڤ لەلاى خواى گەورە بەچيەوە بەندە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 134

مَّن كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ ٱلدُّنۡيَا فَعِندَ ٱللَّهِ ثَوَابُ ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۚ

( فعند الله)واتە: لەلای زاتێك كەكەماڵی ڕەهای هەیە، هەم (ثواب الدنيا): (خێر وپاداشتی دونیایی) كەبێ نرخ وبێ ئەرزشە (والآخرة) هەم (خێر وپاداشتی ئەو دونیاش) كەئەمەیان هەر دەمێنێتەوە وبەڕێز وبەنرخە، دەست دەكەوێت. جا هەر كەسێك پاداشتی دەوێت، دەبێت لەخوای گەورەی بووێت، چونكە خوای گەورە ویستی هەركارێكی هەبێت دەیكات، هەر كەسێكیش پاداشتێكی لەپاداشتی دونیایی باشتر داوا بكات وبەدڵ بەرەو لای پەروەردگاری بڕوات وتەنها پاداشتێكی بووێت كەبۆ هەتا هەتایی بێت، خوای گەورە هەردوو جۆرە پاداشتەكەی پێ دەبەخشێت، وەك ئەو تێكۆشەرانەی كەتەنها لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە تێدەكۆشن وجیهاد دەكەن، هەم پاداشتی ئەو دونیایان دەست دەكەوێت (كە لای خودایە وهەر خۆی دەزانێت چەند مەزن وزۆرە. و) هەم پاداشتی ئەم دونیایەیان دەست دەكەوێت كەبریتییە لەو دەسكەوتانەی كەلەكاتی جەنگدا دەستیان دەكەوێت. بیقاعى: ٢/ ٣٣٣.
پرسيار: چ نوكتەيەك لە (فعند الله ثواب الدنيا والآخرة)دا هەيە؟