قورئان
ﮐ
ﰽ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ١٠٧ ١٠٧ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ
ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ١٠٨ ١٠٨ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ
ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ١٠٩ ١٠٩ ﮔ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ١١٠ ١١٠ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ١١١ ١١١ ﮯ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
١١٢ ١١٢ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ
ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ١١٣ ١١٣
وَلَا تُجَٰدِلۡ عَنِ ٱلَّذِينَ يَخۡتَانُونَ أَنفُسَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ خَوَّانًا أَثِيمٗا ١٠٧
(خوّان) كەسێكە كەجار لەدوای جار خیانەت دەكات و ( أثيم )كەسێكە كەنییەتی ئەنجامدانی ئەو كارەی هەبێت، كەواتە ئەم ئایەتە ئەو كەسانە ناگرێتەوە كەیەك جار توشی خیانەت دەبن، یان خیانەتێكیان كردووە، بەڵام بەقەسدی نەبووە، یان بەبێ ئەوەی ئاگایان لەخۆیان بێت توشی خیانەت بوون. ابن عەتيە: ٢/ ١١٠.
پرسيار: لەچ كاتێكدا مرۆڤ بە(خوان) ولەچ كاتێكدا بە(أثيم) وەسفدار دەكرێت؟
وَلَا تُجَٰدِلۡ عَنِ ٱلَّذِينَ يَخۡتَانُونَ أَنفُسَهُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ خَوَّانًا أَثِيمٗا ١٠٧
(يختانون أنفسهم): يبەهۆی تاوان كردنەوە ستەم لەگیانی خۆیان دەكەن.. (خوانًا أثيمًا) كەسێك كەزۆر ولەئەندازە بەدەر خیانەت دەكات.. ئەبوو حەییان دەفەرمووێت: خوای گەورە ئەو دوو وشەیەی (خوان وأثیم)ی بەجۆرێك هێنا كەمانای زۆریان تێدابێت (بۆ مبالغە بن) بۆ ئەوەی ئەگەر كەسێك یەكجار یان بەهۆی نەزانی وغەفڵەت وبێ ئاگاییەوە توشی ئەو تاوانە بوو، ئایەتەكە نەیگرێتەوە. ئالوسى: ٥/ ١٤١.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە هەردوو وشەى (خوان وأثيم)ى بەجۆرێك هێنا كەماناى زۆريان تێدابێت (بۆ مبالغە بن)؟
وَلَا تُجَٰدِلۡ عَنِ ٱلَّذِينَ يَخۡتَانُونَ أَنفُسَهُمۡۚ
خیانەت كردنی لەگەڵ خەڵكدا بەخیانەت كردن لەگەڵ گیانی خۆیاندا هەژمار كردووە، چونكە زیان وتاوانەكەی بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە. ئالوسى: ٥/ ١٤٠.
پرسيار: بۆچى خيانەتكردنى لەگەڵ خەڵكدا وەك خيانەتكردن لەگەڵ گيانى خۆياندا هەژمار كردووە؟
وَمَن يَعۡمَلۡ سُوٓءًا أَوۡ يَظۡلِمۡ نَفۡسَهُۥ ثُمَّ يَسۡتَغۡفِرِ ٱللَّهَ يَجِدِ ٱللَّهَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ١١٠
لە پێشەوا عەلییەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: ئەبو بەكر بەمنی گوت: -كە ئەبو بەكر ڕاستگۆ بووە- پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرمووی: هەر كەسێك دوای كردنی تاوان، دەستنوێژ بگرێت ودوو ڕكات نوێژ بكات وداوای لێبووردن لەخودا بكات، بێگومان خوای گەورە لێی خۆش دەبێت، دواتر ئەم ئایەتەی خوێندەوە:﴿وَمَن يَعۡمَلۡ سُوٓءًا أَوۡ يَظۡلِمۡ نَفۡسَهُۥ ثُمَّ يَسۡتَغۡفِرِ ٱللَّهَ يَجِدِ ٱللَّهَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا﴾. قورتوبى: ٧/ ١١٧.
پرسيار: ئەوانەى كەدەبنە هۆى كەفارەت وداشۆرينى تاوانەكان زۆرن، يەكێك لەوانە باس بكە.
أَوۡ يَظۡلِمۡ نَفۡسَهُۥ
ستەم كردن لەنەفس بۆیە بەستەم ناوبراوە چونكە مرۆڤ خاوەنی گیانی خۆی نییە كەهەر جۆرێك ئارەزووی خۆی بێت بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵدا بكات، بەڵكو لەڕاستیدا موڵكی خوایە، خوای گەورە نەفسی وەك ئەمانەت لای ئێمە داناوە وفەرمانی كردووە بەكردنی كاری چاك وزانست لەسەر ڕێگای ڕاستگیری بدەین ونەهێڵین كل ببێت، واتە: تێبكۆشن وئەوەی كەپێویستە نەفسی لەسەر ڕابهێنن، ئەگینا مرۆڤ لەهەر بوارێكی تردا هەوڵ بدات وتێبكۆشێت ئەوە ستەمی لەنەفسی خۆی كردووە وخیانەتی لەئەمانەتدا كردووە ووای لەسەر تۆمار دەكرێت كەنەفسی بەكولەڕێگا وڕێگای چەوت وچەوێڵدا بردووە. سەعدى: ٢٠١.
پرسيار: بۆچى تاوان كردن، بەستەم كردن لەگيانى مرۆڤ خۆى هاتووەتە هەژمار؟
وَمَن يَكۡسِبۡ إِثۡمٗا فَإِنَّمَا يَكۡسِبُهُۥ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦۚ
ئەگەر تاوان بەئاشكرا كرا وكەس نەهی لێ نەكرد وهەمووان بێدەنگ بوون لەئاستی ئەو تاوانەدا، ئەوا سزای ئەو تاوانە هەمووان دەگرێتەوە، ئەمە لەحوكم وبڕیاری ئایەتەكە بەدەر نییە، هەر كەسێك كارێكی خراپ ببینێت ودەبوو نەهی لێ بكات ونەهی لێ نەكرد، ئەوە ئەو كەسەش توشی تاوان بووە وتاوانی كردووە. سەعدى: ٢٠١.
پرسيار: سزاى تاوان چ كاتێك هەر يەخەى تاوانبار دەگرێتەوە وچ كاتێك يەخەى هەمووان دەگرێت؟
وَمَن يَكۡسِبۡ إِثۡمٗا فَإِنَّمَا يَكۡسِبُهُۥ عَلَىٰ نَفۡسِهِۦۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمٗا ١١١
(وكان الله عليمًا حكيمًا) یەكێك لەشێوەكانی زانست ودانایی خوای گەورە ئەوەیە كەئاگای لەتاوانە، ئاگای لەئاسەواری تاوانە، ئاگای لەهۆكاری تاوانە، ئاگای لەباری دەروونی تاوانبارەكەیشە، كەواتە ئەگەر تاوان بەهۆی زاڵبوونی حەز وئارەزووەكانی نەفسەوە ڕوویدا ومرۆڤی تاوانبار زۆر لەخوا پاڕایەوە وتەوبەی كرد وپەشیمان بوویەوە، ئەوا خوای گەورە لێی خۆش دەبێت ووا لەو مرۆڤەش دەكات كەتەوبە بكات، بەڵام ئەگەر تاوانەكە بەهۆی ئەوەوە بوو كەمرۆڤەكە لەڕووی بێشەرمی وچاوقایمی وبێڕێزی كردن بەپەروەردگار ولەڕووی خۆ بەزلزانینەوە كردی، ئەوە ئەو جۆرە تاوانبارانە بەر سۆز ومیهرەبانی خوای گەورە ناكەون وخوای گەورە هەلی تەوبە بەو جۆرە كەسانە نابەخشێت وتەوبە ناكەن وخوا لێیان خۆش نابێت. سەعدى: ٢٠١.
پرسيار: تاوانباران دەبن بەدوو دەستەوە، ئەو دوو دەستە كامانەن؟