قورئان
ﮐ
ﰽ
ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ٨٧ ٨٧ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ
ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ٨٨ ٨٨ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ
ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ٨٩ ٨٩ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ٩٠ ٩٠
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ
ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ
ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ٩١ ٩١
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ لَيَجۡمَعَنَّكُمۡ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ لَا رَيۡبَ فِيهِۗ وَمَنۡ أَصۡدَقُ مِنَ ٱللَّهِ حَدِيثٗا ٨٧
مرۆڤی درۆزن بەمەبەستی ڕاكێشانی سوود وقازانج بۆ لای خۆی یان دوورخستنەوەی زیان وزەرەر لەخۆی، دەم بۆ درۆكردن دەبات، لەكاتێكدا خوای گەورە بەدیهێنەری هەموو سوود وزیانێكە، هەرگیز خوای گەورە درۆی نەكردووە (بۆیە ڕقی لەدرۆیە وتۆڵە لەدۆزنان دەكاتەوە. و). تەبەرى: ٨/ ٥٩٣.
پرسيار: بۆچى هيچ كەسێك لەخوا ڕاستگۆتر نیيە؟
وَمَنۡ أَصۡدَقُ مِنَ ٱللَّهِ حَدِيثٗا ٨٧
ئەم ئایەتە هەواڵی ئەوەمان پێ دەدا كەگێڕانەوە وهەواڵ وفەرموودەكانی خوای گەورە لەبڵندترین پلەی ڕاستیدان، هەر بۆیە هەموو ئەو قسانەی كەپەیوەندییان بەبیروباوەڕ وزانست وكار وكردەوە هەیە، ئەگەر پێچەوانەی فەرموودەی خوای گەورەبوون، ئەوە لەسەدا سەد بەتاڵ وپووچەڵن، چونكە دژایەتیان لەگەڵ ڕاسترین فەرموودەدا كردووە، كەواتە بەهیچ جۆرێك ئەو قسانە ڕاست نین. سەعدى: ١٩١.
پرسيار: چ جياوازيیەك لەنێوان ئەو كەسەدا هەيە كەبيروباوەڕى خۆى لەقورئان وەردەگرێت، لەگەڵ ئەو كەسەى كەبيروباوەڕى خۆى لەغەيرى قورئان وەردەگرێت؟
فَمَا لَكُمۡ فِي ٱلۡمُنَٰفِقِينَ فِئَتَيۡنِ وَٱللَّهُ أَرۡكَسَهُم بِمَا كَسَبُوٓاْۚ
واتە: بۆچی سەبارەت بەدووڕووەكان بوون بەدوو دەستەوە وسەبارەت بەبێزاری دەربڕین بەرامبەر ئەوان، یەكگرتوو نەبوون؟ جا ئەم جۆرەی پرسیار كردن بۆ نەفی وئینكارییە (واتە: كارێكی خراپتان كردووە كەیەكگرتوو نەبوون ودەبوو یەكگرتوو بوونایە. و) جا ئەم ئایەتە ڕووی لەهەموو باوەڕدارانە، بەڵام گلەییەكە تەنها كۆمەڵێك لەباوەڕداران دەگرێتەوە، چونكە هەندێك لەباوەڕداران دڵیان دا بەدووڕووەكان وداكۆكی وبەرگرییان لێ دەكردن وببوونە دۆست وهاوڕێیان، بەڵام دەستەیەكی تر دژایەتی دووڕووەكانیان دەكرد، خوای گەورە نەهی لەو دوبەرەكی وجیابوونەوە ولێك ترازانەی باوەڕداران كرد وفەرمانی پێكردن كەیەك بگرنەوە وهەمووان پێكەوە لەدژی دووڕوەكان بووەستنەوە، چونكە بەڵگەكانی دووڕویی وكوفری ئەوانە (واتە: مونافیقەكان) ئاشكرایە وبێ پێچ وپەنایە. قاسمى: ١/ ٢٠٠.
پرسيار: خواى گەورە چ فەرمانێكى بەسەر باوەڕداراندا كردووە بەرامبەر بەدووڕووەكان بيگرنە بەر؟
فَمَا لَكُمۡ فِي ٱلۡمُنَٰفِقِينَ فِئَتَيۡنِ وَٱللَّهُ أَرۡكَسَهُم بِمَا كَسَبُوٓاْۚ
بەهۆی بێ ئەمەكی وسپڵەییان بەرامبەر بەپێغەمبەر(ﷺ) ووەك سزایەكیش لەبەرامبەر بیروباوەڕی پووچەڵیان، خوای گەورە دووڕووەكانی بەرەو كوفر گەڕاندەوە، چونكە كار وكردەوەی مرۆڤ كار وكردەوەی وەك خۆی بەرهەم دەهێنێت، واتە: كار وكردەوەی چاك كار وكردەوەی چاكی زیاتر بەرهەم دەهێنێت، كار وكردەوەی خراپیش سەردەكێشێت بۆ نافەرمانی وملهوڕی زۆر گەورە. ابن عاشور: ٥/ ١٥٠.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە دووڕووەكانى بەرەو كوفر گێڕايەوە؟
فَلَا تَتَّخِذُواْ مِنۡهُمۡ أَوۡلِيَآءَ
خوای گەورە فەرمانی كردووە كەباوەڕداران دووڕووەكان نەكەن بەوەلی ودۆستی خۆیان، ئەمە ئەوەش دەگەیەنێت كەنابێت بەهیچ شێوەیەك ئەوانیان خۆش بووێت، چونكە دۆستایەتی بەشێكە لەخۆشەویسی، هەروەها نەهی كردن لەدۆستایەتی ئەو دووڕووانە ئەوەش دەگەیەنێت كەدەبێت ڕقیان لێیان بێت ودژیان بووەستنەوە، چونكە نەهی كردن لەشتێك فەرمان كردنە بەدژی ئەو شتە. سەعدى: ١٩٢.
(ت: نەهی كردن لەشتێك فەرمان كردن نییە بەهەموو ئەو شتانەی كەدژی ئەوەن، بەڵكو فەرمان كردنە بەیەكێك لەو شتانەی كەدژی ئەوە، بۆنموونە: ئەگەر كەسێك بەكەسێكی گوت: هەڵنەستیت! ئەگەر ئەو كەسە ڕاكشا، یان پاڵی دایەوە، یان خەوت یان دانیشت فەرمانەكەی بەجێهێناوە. و).
پرسيار: ئەو فەرمانەى خودا كەنابێت هاوڕێيەتى دووڕووەكان بكەين، چ شتێكى تر دەگەيەنێت؟
فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَخُذُوهُمۡ وَٱقۡتُلُوهُمۡ حَيۡثُ وَجَدتُّمُوهُمۡۖ
واتە: ئەگەر كۆچیان نەكرد. ئەمەش هۆشداری پێدانەكە بەوانە پێش ئەوەی سزا بدرێن، واتە: ئەگەر ئەم بڕیارە بەوان گەیشت ودواتر پشتیان تێكرد ووەریان نەگرت، ئەوا بیانگرن وبیانكوژن، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەگەر كەسێك كارێكی كرد كەشیمانەی كوفری هەبوو، تۆڵەی لێ ناكرێتەوە هەتا ئاگادار نەكرێتەوە وبابەتەكەی بۆ ڕوون نەكرێتەوە ولەناوەڕۆكەكەی حاڵی نەبێت ودەرگای هەموو بیانووەكانی لێ دانەخرێت، ئەگەر دیسانەوە لەسەر كارەكەی خۆی بەردەوام بوو، ئەو كاتە سزا دەدرێت، دواتر داوای لێ دەكرێت كەتەوبە بكات. ابن عاشور: ٥/ ١٥٢.
پرسيار: هەر كەسێك كارێكى واى كرد كەبۆنى كوفرى لێدەهات، بەچ مەرجێ تۆڵەى لێ دەكرێتەوە؟
وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَسَلَّطَهُمۡ عَلَيۡكُمۡ فَلَقَٰتَلُوكُمۡۚ
زاڵكردنی كافران لەلایەن خوداوە بەسەر باوەڕداران بەم جۆرەیە: كافرەكان لەبەرامبەر باوەڕداراندا بەهێز دەكات، ئەم كارەی خوداش بۆ یەكێك لەم سێ شتەیە: یەكەم: یان سزای باوەڕداران دەدا بەهۆی تاوانێكەوە كەلەناویان ئاشكرا بووە وپێوەی ئالوودە بوون. دووەم: یان بۆ تاقیكردنەوەیە. سێیەم: یان بۆ شۆردنەوەی تاوانەكانیانە. قورتوبى: ٦/ ٥١١.
پرسيار: خواى گەورە لەبەر چ شتێك جار جار هێز بەكافران دەدات وزاڵيان دەكات بەسەر باوەڕداراندا؟