قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٧ ٧


٨ ٨

ﭿ ٩ ٩


١٠ ١٠







ﯿ ١١ ١١
78
سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 7

لِّلرِّجَالِ نَصِيبٞ مِّمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٞ مِّمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًأ مَّفۡرُوضٗا ٧

عەرەبی سەردەمی نەفامی بەهۆی خۆبەگەورەزانین ودڵڕەقی، لاوازەكانیان -وەك ژن ومنداڵ وهەتیو- لەمەردەڵا (میرات)ـی بێبەش دەكرد ومەردەڵا (میرات)یان دەدا بەوانەی كەخاوەن هێز ودەسەڵاتن، چونكە ئەو بەهێزانە خۆیان بەئەهلی جەنگ وشەڕ وشۆڕ وتاڵانی دەزانی، بۆیە خودای لەكارزان بڕیارێكی وای بۆ بەندەكانی دەركرد كەمرۆڤی بەهێز ومرۆڤی لاوازی تێدا یەكسان بێت، جا پێش ئەوە بڕیارێكی كورتی دەركرد بۆ ئەوەی ببێت بەپێشەكی وخەڵكی خۆیان بۆ بڕیارە گەورەكە ئامادە بكەن، جا دوای ئەوەی بڕیارە كورتەكەی دەركرد وخەڵكی خۆیان بۆ بڕیاری گەورەتر ئامادە كرد وئەو هەراس ونامۆییەی كەپێشتر هەبوو لەناوچوو، جا خودای مەزن بڕیارە گەورەكەی دەركرد. سەعدى: ١٦٥.
پرسيار: باسى شێوازێكى دانايانەى قورئان بكە سەبارەت بەو داب ونەريتە ناشيرينەى كەلەدڵى عەرەبەكانى سەردەمى نەفاميدا چەكەرەى كردبوو.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 8

وَإِذَا حَضَرَ ٱلۡقِسۡمَةَ أُوْلُواْ ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينُ فَٱرۡزُقُوهُم مِّنۡهُ وَقُولُواْ لَهُمۡ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗا ٨

لە مانای ئەم ئایەتەوە ئەوە تێدەگەین كە: هەر كەسێك ئاگاداری كەسێك بوو كەمیراتی برد، ئەوا میراتبەرەكە هەندێك شتی پێ ببەخشێت. سەعدى: ١٦٥.
پرسيار: وا باشە ئەو كەسەى كەميراتبەرە ودەزانێت كەسێك ئاگاى لەم بووە كەميراتى بردووە، شتێك بەو كەسە ببەخشێت، ئەم قسەيە بەپێى ئايەتى قورئان ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 8

وَإِذَا حَضَرَ ٱلۡقِسۡمَةَ أُوْلُواْ ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينُ فَٱرۡزُقُوهُم مِّنۡهُ وَقُولُواْ لَهُمۡ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗا ٨

ئەو فەرمانەی كەكراوە سەبارەت بەوانەی كەلەمەردەڵا (میرات) ماروم وبێبەش دەبن وهیچیان بەرناكەوێت، دەبێت قسەی جوانیان لەگەڵدا بكرێت، بۆ ئەوەیە كەدڵیان بدرێتەوە ووەك دڵخۆشیكردن قسەی جوانیان لەگەڵدا بكەن. ابن عاشور: ٤/ ٢٥٢.
پرسيار: بۆچى لەم ئايەتەدا باسى قسەى باش وجوان كراوە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 9

وَلۡيَخۡشَ ٱلَّذِينَ لَوۡ تَرَكُواْ مِنۡ خَلۡفِهِمۡ ذُرِّيَّةٗ ضِعَٰفًا خَافُواْ عَلَيۡهِمۡ فَلۡيَتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلۡيَقُولُواْ قَوۡلٗا سَدِيدًا ٩

واتە: لەكارەكانیان ڕەچاوی دادگەری بكرێت، بۆ ئەوەی خوای گەورە كەسانێكی وا بۆ منداڵ ونەوەكانی ئەمان تەرخان بكات، كەلەگەڵیاندا دادگەر بن، هەروەها دەبێت قسەی ڕاست بكەن، ئەگینا زۆر نزیكە كەخودا كەسانێكی ستەمكار بۆ منداڵەكانی ئەمان بنێرێت. بیقاعى: ٢/ ٢١٨.
پرسيار: پاداشت هاوشێوەى كارە، ئەم قسەيە لەسەر بنەماى ئەم ئايەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 11

يُوصِيكُمُ ٱللَّهُ فِيٓ أَوۡلَٰدِكُمۡۖ

ئەم ئایەتە ئەوە دەردەخات كەخوای گەورە لەمرۆڤەكان زیاتر بۆ منداڵەكانیان میهرەبانترە، چونكە لەگەڵ ئەوەشدا كەدایك وباوك سۆز وبەزەیی تەوایان بەرامبەر بەمنداڵی خۆیان هەیە، كەچی هێشتا خوای گەورە وەسیەتی فەرمووە كەدایكان وباوكان لەگەڵ منداڵەكانیاندا بەسۆز ومیهرەبان بن. سەعدى: ١٦٦.
پرسيار: چۆن ئەم ئايەتە دەكرێت بەبەڵگەى ئەوەى كەخواى گەورە لەدايك وباوك دڵسۆزترە بۆ منداڵ؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 11

مِنۢ بَعۡدِ وَصِيَّةٖ يُوصِي بِهَآ أَوۡ دَيۡنٍۗ

خوای گەورە پێش دانەوەی قەرز باسی جێبەجێ كردنی وەسیەتی كرد، بۆ ئەوەی ئەوە ڕوون بكاتەوە كەجێبەجێ كردنی وەسیەت زۆر گرنگە، چونكە لەوانەیە منداڵەكان جێبەجێی نەكەن هەر بۆیە خوای گەورە پێش باسی دانەوەی قەرز باسی جێبەجێ كردنی وەسیەتی كرد، لەبەر ئەوە جێبەجێ كردنی وەسیەت ناڕەحەتە چونكە وەسیەتیش وەك میرات وایە وبێ بەرامبەر دەدرێت، بۆیە لەسەر میراتبەران قورسە. ئالوسى: ٤/ ٢٢٧.
پرسيار: بۆچى سەرەتا باسى وەسيەت كرا، هەرچەندە قەرز لەپێشترە؟

سووڕەتی نساء ئایەتەکان 0 - 11

يُوصِيكُمُ ٱللَّهُ فِيٓ أَوۡلَٰدِكُمۡۖ ... إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا ١١

خوای گەورە ئەم بڕیارانەی زۆر بەتۆكمەیی بۆ دەست خستنی قازانج وپاڵنان بەزیان بۆ ئێوە دەركرد وبەجوانترین شێوە ڕێكوێكی كردووە، واتە ئەو شتانەی پێش خستووە كەبەهۆی نزیكی زۆرەوە هیچیان لەنێواندا نییە، یەكێك لەوانە نەسەبە، بەهۆی ئەوەی كەنزیكی بەهۆی نەسەبەوە لەهەمووان بەهێزترە، سەرەتا باسی ئەوەی كرد، لەناو نەسەبیشدا سەرەتا باسی منداڵی كرد. بیقاعى: ٢/ ٢٢١.
پرسيار: خواى گەورە لەكۆتايى ئايەتى ميرات دوو ناوى (عليما) و(حكيما)ى بەكار هێناوە، ئەمە چ مانايەك دەگەيەنێت؟