قورئان
ﮏ
ﰼ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ١٨٧ ١٨٧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ١٨٨ ١٨٨ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ١٨٩ ١٨٩ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ١٩٠ ١٩٠ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ١٩١ ١٩١
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ١٩٢ ١٩٢ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ١٩٣ ١٩٣ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ١٩٤ ١٩٤
وَإِذۡ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ لَتُبَيِّنُنَّهُۥ لِلنَّاسِ وَلَا تَكۡتُمُونَهُۥ
حەسەن وقەتادە فەرموویانە: ئەم پەیمان وبەڵێنە لەهەموو ئەو كەسانە سەنراوە كەهەندێك شارەزای كتێبە پێشوەكان بوون، كەواتە: هەر كەسێك شتێك دەزانێت دەبێت بەخەڵكی تری بڵێت، خۆی لەشاردنەوەی زانست بپارێزێت، كەئەو كارە كارێكی كوشندەیە. موحەممەدی كوڕی كەعب دەفەرمووێت: بۆ هیچ زانایەك ڕەوا نییە بێدەنگی هەڵبژێرێت وزانستەكەی دەرنەخا وبەخەڵكی تری نەگەیەنێت، بۆ هیچ نەزانێكیش ڕەوا نییە لەبەرامبەر نەزانینەكەیدا بێدەنگی هەڵبژێرێت وپرسیار نەكات، خوای گەورە دەفەرمووێت:﴿وَإِذۡ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ﴾ واتە: ئەوسا خودا بەڵێنی لەو كەسانە سەند كەكتێبیان بۆ هاتووە، بەمەردمی ڕاگەیەنن ونەیشارنەوە. دیسان دەفەرمووێت:﴿فَسۡـَٔلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلذِّكۡرِ إِن كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ﴾ [النحل: 43]"، واتە: سا ئەگەر ئێوە نازانن، لەخاوەن كتێبان بپرسن. ئەبو هورەیرە دەفەرمووێت: ئەگەر خوای گەورە بەڵێن وپەیمانی لەئەهلی كیتاب وەرنەگرتبا ئەوا ئێوەم لەهیچ شتێك ئاگادار نەدەكردەوە، دواتر ئەبو هورەیرە ئەم ئایەتەی خوێندەوە: ﴿وَإِذۡ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ﴾. قورتوبى: ٥/ ٤٥٨.
پرسيار: خواى گەورە جياتى ئەوەى بفەرمووێت: (أخذوا الكتاب) فەرمووى: (أوتوا الكتاب) ئەم بێژەيەى خواى گەورە چ مانا ومەبەستێكى هەيە وبۆچى واى فەرمووە؟
ٱلَّذِينَ يَذۡكُرُونَ ٱللَّهَ قِيَٰمٗا وَقُعُودٗا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمۡ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلۡقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ
سەرەتا باسی زیكری كرد، پاشان بیركردنەوە وڕامان، بۆ ئەوەی بفەرمووێت: ژیری وئاوەز هەتا بەزیكری خوای گەورە نوورانی نەبێت، بۆ هیدایەت وڕێنوێنی دەست نادا، كەواتە ئەو كەسەی كەخاوەن بیرە دەبێت بۆ لای خوای گەورە بگەڕێتەوە. ئالوسى: ٤/ ١٥٩.
پرسيار: بۆچى سەرەتا باسى زيكر كرا پاشان بيركردنەوە وڕامان؟
ٱلَّذِينَ يَذۡكُرُونَ ٱللَّهَ قِيَٰمٗا وَقُعُودٗا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمۡ
ئەم ڕستەیە ئەوە دەردەخات كەخوای گەورە داوای ئەوەمان لێ دەكات كەلەهەموو كاتێكدا یاد وزیكری ئەو بكەین. بەغەوى: ١/ ٤٦٥.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە باسى ژيرەكانى كرد كەلەسێ كاتدا (بە پێوە، بەدانيشتن وبەپاڵكەوتنەوە. و) زيكر ويادى خوا دەكەن؟
وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلۡقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ رَبَّنَا مَا خَلَقۡتَ هَٰذَا بَٰطِلٗا سُبۡحَٰنَكَ فَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ ١٩١
لە دایكی دەردایان پرسی: ئەبو دەردا زۆربەی كاتەكان چی دەكات؟ فەرمووی: زۆربەی كاتەكان بیر دەكاتەوە. لێیان پرسی: بۆ بیركردنەوەش جۆرێكە لەكار وكردەوە؟ فەرمووی: بەڵێ! بیركردنەوە ڕێك یەقین ودڵنییایە. ابن عاشور: ٤/ ١٩٦.
پرسيار: ئەم ئايەتە باسى يەكێك لەو شتانەى كردووە كەمرۆڤ دەگەیەنێت بەپلەى يەقين ودڵنيايى، ئەو شتە چییە؟
وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلۡقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ رَبَّنَا مَا خَلَقۡتَ هَٰذَا بَٰطِلٗا سُبۡحَٰنَكَ
ئیبن عەون دەفەرمووێت: بیركردنەوە غەفڵەت وبێ ئاگایی لەناو دەبات، ترسی خودا دەخاتە ناو دڵەوە، وەك چۆن ئاو دەبێتە هۆی سەوزبوونی گیا، هیچ شتێك وەك خەم وخەفەت، دڵی مرۆڤ زاخاو نادات وهیچ شتێكیش وەكو بیركردنەوە، ڕووناكی بەدڵ نابەخشێت. بەغەوى: ١/ ٤٦٥.
پرسيار: باسى گرنگى وسوودەكانى بيركردنەوە بكە.
رَبَّنَآ إِنَّكَ مَن تُدۡخِلِ ٱلنَّارَ فَقَدۡ أَخۡزَيۡتَهُۥۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ أَنصَارٖ ١٩٢
ئەبو دەردا دەفەرمووێت: هەتا باوەڕداران الله الله بكەن وپەنا بۆ دەرگای خوای گەورە ببەن، ئەویش بەردەوام سۆز ومیهرەبانی خۆی دەڕژێنێت بەسەریاندا هەتا نزاكانیان گیرا دەكات. ابن عەتيە: ١/ ٥٥٦.
پرسيار: باوكى دەردا چ هۆكارێكى بۆ گيرابوونى نزا ديارى كردووە؟
رَبَّنَا فَٱغۡفِرۡ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرۡ عَنَّا سَيِّـَٔاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ ٱلۡأَبۡرَارِ ١٩٣
جیاتی ئەوەی بڵێن: ابرارا. واتە: بەچاكی بمانمرێنە، فەرموویانە: (مع الابرار) واتە: لەگەڵ چاكاندا بمانمرێنە. ئەمە دانپیانانێكە بەوەدا كەخۆیان بەچاك نەزانیوە، كەواتە: بمانخەرە ڕیزی ئەوانەی كەچاكن، بمانكە بەشوێنكەوتەی چاكان. ئەم جۆرە قسەكردن وپاڕانەوەیە پڕە لەخۆبەكەمزانی وملكەچی وسادەیی لەبەرامبەر خوای گەورەدا. ئالوسى: ٤/ ١٦٥.
پرسيار: بۆچى ئەو خەڵكدانە جياتى ئەوەى بڵێن: ابرارا گوتيان: مع الابرار؟