قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



١٨١ ١٨١

١٨٢ ١٨٢


ﭿ

١٨٣ ١٨٣

١٨٤ ١٨٤



١٨٥ ١٨٥



١٨٦ ١٨٦
74
سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 181

سَنَكۡتُبُ مَا قَالُواْ وَقَتۡلَهُمُ ٱلۡأَنۢبِيَآءَ بِغَيۡرِ حَقّٖ وَنَقُولُ ذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ ١٨١

خوای گەورە بەگێڕانەوەی چیرۆكی پێغەمبەرانی پێشوو كەلەلایەن خەڵكدانەوە بەدرۆزن ناو دەبران، دڵی پێغەمبەری ئیسلامی(ﷺ) دایەوە بۆ ئەوەی ئەمیش شوێن ئەوان بكەوێت، چونكە دەكرێت ولەوانەیە پێغەمبەری ئیسلامیش(ﷺ) وەك پێغەمبەرانی پێشوو وەفات بكات یان شەهید بكرێت، جا دواتر خوای گەورە كۆتایی ئایەتەكەی بەوە هێنا كەزۆرێك لەپێغەمبەران شەهید كراون، خۆ ئەمە لەڕاستیدا هەروا بووە وڕویداوە، هیچ كەسێكیش لەدونیادا -مرۆڤێكی تایبەت بێت یان سادە- لەمەرگ ڕزگاری نابێت ودەبێت بمرێت. بیقاعى: ٢/ ١٩٢.
پرسيار: چ حيكمەتێك لەوەدايە كەخواى گەورە هەواڵى مەرگى پێغەمبەرانى بۆ پێغەمبەرى ئيسلام(ﷺ) باس كردووە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 181

سَنَكۡتُبُ مَا قَالُواْ وَقَتۡلَهُمُ ٱلۡأَنۢبِيَآءَ بِغَيۡرِ حَقّٖ وَنَقُولُ ذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ ١٨١

چونكە ئەمانیش (واتە: جوولەكەكانی سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) . و) بەكوشتن وشەهید كردنی پێغەمبەرانی پێشوو ڕازی بوون ووەك ئەوان (واتە: جوولەكەكانی سەردەمی پێش پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) . و) ئەو كارە ناڕەوایەیان بەڕەوا دەزانی، بۆیە خوای گەورە ئەو كارەی نیسبەت دایە لای هەموویان، چونكە هەموویان پەیڕەوی یەك دین وئایینن وهەموویان بەو كارە ڕازی بوون. تەبەرى: ٧/ ٤٤٦.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە نيسبەتى شەهيد كردنى پێغەمبەرانى پێشوى دايە لاى جوولەكەكانى سەردەمى پێغەمبەريش(ﷺ)، لەكاتێكدا ئەوان دەستيان لەو كارەدا نەبووە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 181

وَقَتۡلَهُمُ ٱلۡأَنۢبِيَآءَ بِغَيۡرِ حَقّٖ

(بغير حق) مەبەست لەم وشەیە ئەوەیە كەئەوان دەیانزانی ئەو پێغەمبەرانە بەڕاستی پێغەمبەری خودان ولەگەڵ ئەوەشدا پێغەمبەرەكانیان دەكوشت، نەك ئەوەی كەنەزانن ئەوانە پێغەمبەرن. واتە: لەڕووی نەفامییەوە ئەو كارەیان نەدەكرد، بەڵكو لەڕووی دوژمنایەتی وسەركێشییەوە ئەو كارەیان دەكرد. سەعدى: ١٥٩.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە شەهيد كردنى پێغەمبەرانى لەلايەن جوولەكەكانەوە بە(ناهەق) وەسف كرد؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 185

كُلُّ نَفۡسٖ ذَآئِقَةُ ٱلۡمَوۡتِۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوۡنَ أُجُورَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۖ فَمَن زُحۡزِحَ عَنِ ٱلنَّارِ وَأُدۡخِلَ ٱلۡجَنَّةَ فَقَدۡ فَازَۗ وَمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلۡغُرُورِ ١٨٥

كەسێك كەفریودرابێت، پەشیمانە لەو شتومەكەی كەبەهۆیەوە فریودراوە، كەواتە مرۆڤی خۆشبەخت ئەو كەسەیە كەهەوڵ بدات مەرگی لەڕەزامەندی خودادا بێت. بیقاعى: ٢/ ١٩٣.
پرسيار: سەرەنجامى چاك، چ نيشانەيەكى هەيە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 185

كُلُّ نَفۡسٖ ذَآئِقَةُ ٱلۡمَوۡتِۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوۡنَ أُجُورَكُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۖ فَمَن زُحۡزِحَ عَنِ ٱلنَّارِ وَأُدۡخِلَ ٱلۡجَنَّةَ فَقَدۡ فَازَۗ

دوای ئەوەی خوای گەورە گێڕانەوەی چیرۆكی پێغەمبەرانی پێشووی كردە دڵدانەوەیەك بۆ پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) -كە ئەو پێغەمبەرانە بەهۆی سەبر وتێكۆشانەوە لەسەر خواپەرستی مانەوە- جا هەم پێغەمبەران وهەم گەلەكانیان بەناچاری گەڕانەوە خزمەت خوای گەورە ومردن ودونیایان بەجێهێشت، جگە لەموڵكی خوای گەورەش هیچی تر نەمایەوە، هەردوو دەستەكەش چاوەڕێی پاداشت یان سزای خوای گەورەن -پێغەمبەران چاوەڕێی ئەوپەڕی سەركەوتن وكافرانیش تیاچوون وبەبەختی- خوای گەورە باسی ئەوەی هاوردەناوا كەنەك هەر ئەوان بەڵكو هەموو نەفس وگیانێك هەروایە ودەبێت بەناچاری بمرێت ودونیا بەجێبهێڵێت، بۆ ئەوەی ئەوانەی كەتێكۆشەرن زیاتر تێبكۆشن وئەوانەیشی كەكەمتەرخەمن فریای خۆیان بكەون وواز لەكەمتەرخەمی بهێنن. بیقاعى: ٢/ ١٩٢.
پرسيار: پێوەرى ڕزگارى باوەردار ودووڕوو لەدونيادا چییە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 186

لَتُبۡلَوُنَّ فِيٓ أَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡ وَلَتَسۡمَعُنَّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ مِن قَبۡلِكُمۡ وَمِنَ ٱلَّذِينَ أَشۡرَكُوٓاْ أَذٗى كَثِيرٗاۚ

(خوای گەورە دەفەرمووێت: ئێوە لەگیان ودارایی، بەر تاقیكاری دەكەون ولەوانەی ئەهلی كتێبن ولەو كەسانەش شەریك بۆ خودا دادەنێن زۆر قسەی ناخۆش دەبیستن وئازاری زۆریشتان دەدەن. و) خوای گەورە سەرەتا وپێشوەخت ئەو هەواڵەی پێدان بۆ ئەوەی خۆیان بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی كافرەكان ئامادە بكەن وبەسەبر وخۆڕاگری بەرامبەریان ڕاوەستن، چونكە هێرشی بەڵا وموسیبەت ئەوە دەخوازێ كەمرۆڤ زیاتر ئامادەكاری بكات وخۆی لەبەرامبەر سەختییەكاندا ڕابگرێت، بەو جۆرە كەمتر توشی خەفەت وناخۆشی دەبێتەوە. ئالوسى: ٤/ ١٤٧.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە هەواڵى ئەوەى بەبانگخوازان وباوەرداران داوە كەتوشى بەڵا وموسيبەت دەبنەوە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 186

وَإِن تَصۡبِرُواْ وَتَتَّقُواْ فَإِنَّ ذَٰلِكَ مِنۡ عَزۡمِ ٱلۡأُمُورِ ١٨٦

تەقوا دوو شت لەخۆ دەگرێت: ئەنجامدانی فەرمانەكانی ودووركەوتنەوە لەوەی كەنەهی لێ كراوە، سەبریش خۆراگریە لەبەرامبەر ئەو شتانەی كەلەچارەنووسی مرۆڤدا نووسراون. الجامع الكلام: ٢/ ١٨٥.
پرسيار: وشەى تەقوا وسەبر لەم ئايەتەدا چ شتێك لەخۆ دەگرن؟