قورئان
ﮏ
ﰼ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ١٥٩ ١٥٩ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ١٦٠ ١٦٠ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ١٦١ ١٦١ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
١٦٢ ١٦٢ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ١٦٣ ١٦٣ ﯣ
ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ١٦٤ ١٦٤ ﯽ
ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ
ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ١٦٥ ١٦٥
فَبِمَا رَحۡمَةٖ مِّنَ ٱللَّهِ لِنتَ لَهُمۡۖ وَلَوۡ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ ٱلۡقَلۡبِ لَٱنفَضُّواْ مِنۡ حَوۡلِكَۖ
لەوانەیە مەبەست لەو ڕەحمەتە كەلەئایەتەكەدا باسكراوە ئەوەبێت كەدڵی پێغەمبەری(ﷺ) پڕ لەسەبر وئارامی كردووە وئاكاری هەرە بڵند وجوانی پێ بەخشیوە وئەم میهرەبانییە وئەم ڕەوشتە جوانە بەرهەمی هەمان ئەم سەبر وئارامییەیە، چونكە هەر كەسێك لەكاتی توڕەبووندا خۆی ڕابگرێت ئەوە بەڕاستی دلێر وپاڵەوانە. ئالوسى: ٤/ ١٠٥.
پرسيار: نيشانەى سۆز وميهرەبانى خودا كەلەم ئايەتەدا باسكراوە چییە؟
وَشَاوِرۡهُمۡ فِي ٱلۡأَمۡرِۖ
گوتراوە: خوای گەورە ئەم فەرمانەی بەسەر پێغەمبەردا(ﷺ) كردووە تا بەو كارەی دڵی هاوەڵانی بەرەو لای خۆی ڕاكێشێت، هەروەها لەچەند بابەتێكی پەیوەست بەجەنگ وئەو كاروبارە بچووكانەی ڕۆژانە كەئایەتی لەسەر دانەبەزیوە پرسیان پێ بكات وڕاو بۆچوونیان وەربگرێت، جا بەرپرسە گەورەكانی دوای پێغەمبەریش(ﷺ) دەبێت چاو لەپێغەمبەر(ﷺ) بكەن (و پرس بەكەسە نزیكەكان وهاوەڵانی خۆیان بكەن) چونكە لەكاتێكدا پێغەمبەر(ﷺ) پرسی كردبێت، ئەوا غەیری پێغەمبەر(ﷺ) دەبێت زیاتر پرس وڕاوێژ بەكەسانی دەوروبەری خۆی بكات. الجامع الكلام: ٢/ ١٦١.
پرسيار: هەندێك لەو دانايى وحيكمەتانە باس بكە كەلەپرسى پێغەمبەر(ﷺ) بەهاوەڵانەوە دەركەوتووە.
وَشَاوِرۡهُمۡ فِي ٱلۡأَمۡرِۖ
لەم ئایەتەوە پلە وپایەی هاوەڵانی پێغەمبەر(ﷺ) دەردەكەوێت، ئەوان هەمووان موجتەهید بوون، خوای گەورە لەهەموویان ڕازی بووە. ئالوسى: ٤/ ١٠٧.
پرسيار: ئەم ئايەتە وەڵامى دەمكوتكەرانەيە بۆ هەندێك لەو گروپە گومڕايانەى كەلەمەڕ هاوەڵانەوە توشى گومڕايى بوون (و دان نانێن بەگەورەيى وڕێز وفەزيلەتى هاوەڵاندا)، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
فَإِذَا عَزَمۡتَ فَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۚ
اتەوەكول بریتییە لەپشت بەستن بەخودا بۆ بەدەست هێنانی سوود وقازانج یان پاراستنی سوود وقازانج دوای ئەوەی كەبەدەست هاتن، هەروەها پشت بەستنە بەخودا بۆ پاڵنان ودەركردن ولابردنی زیان، دوای ئەوەی هاتن، جا تەوەكول لەدوولاوە یەكێكە لەمەزنترین پلە وپایەكان، یەكەم: ﴿إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَوَكِّلِينَ﴾، . واتە: وەختێك لێبڕای كارێك بكەیت هەر بەتەمای خوا دەست پێ بكە، خوا ئەوانەی خۆشدەوێت كەخۆیان هەر بەو دەسپێرن. دووەم: ﴿وَمَن يَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسۡبُهُۥٓ﴾. واتە: هەر كەسێك پشت بەخوا ببەستێت وخۆی بەو بسپێرێت، ئەوە خودای بەسە. ابن جزى: ١/ ١٦٤.
پرسيار: بۆچى تەوەكول يەكێكە لەپلە هەرە باڵا ومەزنەكان؟
إِن يَنصُرۡكُمُ ٱللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمۡۖ وَإِن يَخۡذُلۡكُمۡ فَمَن ذَا ٱلَّذِي يَنصُرُكُم مِّنۢ بَعۡدِهِۦۗ
(وإن يخذلكم) واتە: ئەگەر كاروباری خۆتان بەخۆتان بسپێرێت (فمن ذا الذي ينصركم من بعده) واتە: كێیە پاش ئەو بتوانێت یامەتیتان بدا؟ بێگومان (كەس ناتوانێت) وبەتەنها دەمێنێتەوە وورد وخاش دەبێت، تەنانەت ئەگەر هەر هەموو خەڵكی ببنە یارمەتیدەری هەر هیچیان پێ ناكرێت. جا مانای ئەم ئایەتە ئەوەی لەخۆ گرتووە كەفەرمانی داوە بەداوای یارمەتی كردن تەنها لەخودا وپشت بەستن بەخودا وپشت نەبەستن بەهێز وبازووی مرۆڤ خۆی. سەعدى: ١٥٤.
پرسيار: ئايا هێزى هێزداران وات لێ دەكات پشت بەخودا نەبەستى؟
لَقَدۡ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ إِذۡ بَعَثَ فِيهِمۡ رَسُولٗا مِّنۡ أَنفُسِهِمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمۡ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ
بۆیە سەرەتا باسی قورئان خوێندنەوە كرا، چونكە خوێندنەوە سەرەتایە، دواتر باسی پاكانە كردن هات، چونكە پاكانە دوای خوێندنەوە بەدەست دێت، هەروەها پاكانە یەكەم سیفەتە كەبڕوادار لەبەری دەكات، جا ئەم ڕیزبەندیە وەك پێشخستنی تەخلیە (پاك كردنەوەی ناخ لەژەنگ وژیواڵی ئاكاری ناپەسەند) وایە بەسەر تەحلیە (خۆڕازاندنەوە بەئاكار وكردای جوان وپەسەند)دا، چونكە پاڵنان بەخراپەوە پێش دەست بردنە بۆ چاكە (درء المفاسد أولی من جلب المصالح) دوای ئەمانە باسی فێركردن هاتە پێشەوە، چونكە بڕوادار دوای باوەڕهێنان بەخودا پێویستی بەفێربوونە. ئالوسى: ٤/ ١١٤.
پرسيار: ڕەچاو كردنى ئەو ڕيزبەنديە كەلەئايەتەكەدا هاتووە (سەرەتا خوێندنەوە دواتر پاكانە ودواتر فێركردن) چ حيكمەتێكى تێدايە؟
أَوَلَمَّآ أَصَٰبَتۡكُم مُّصِيبَةٞ قَدۡ أَصَبۡتُم مِّثۡلَيۡهَا قُلۡتُمۡ أَنَّىٰ هَٰذَاۖ قُلۡ هُوَ مِنۡ عِندِ أَنفُسِكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ١٦٥
هەواڵی ئەوەی داوە كەسەركەوتنی دوژمن وهەموو ئەو بەڵا وموسیبەتانەی كەیەخەتان دەگرن، بەهۆی گوناهـ وتاوانەكانتانە، بۆیە خوای گەورە سەبارەت بەجەنگی ئوحود فەرموویەتی:﴿أَوَلَمَّآ أَصَٰبَتۡكُم مُّصِيبَةٞ قَدۡ أَصَبۡتُم مِّثۡلَيۡهَا قُلۡتُمۡ أَنَّىٰ هَٰذَاۖ قُلۡ هُوَ مِنۡ عِندِ أَنفُسِكُمۡ﴾. واتە: ئاخۆ كاتێك زیانتان لەدوژمنەوە پێ گەیشت -كە جارێكیش دوو ئەوەندەو زیان لێدان- هیچ پرسیتان: زیانەكەمان لەچی بوو؟ بێژە: لەخۆتانەوە بوو، خوا بۆ هەموو شت توانایە. الجامع الكلام: ٢/ ١٦٧.
پرسيار: بۆچى بەڵا وموسيبەت دادەبارێتە سەر تاك وكۆمەڵگادا؟