قورئان
ﮏ
ﰼ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ١٤٢ ١٤٢ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ١٤٣ ١٤٣ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ١٤٤ ١٤٤ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ١٤٥ ١٤٥ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ١٤٦ ١٤٦ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ١٤٧ ١٤٧ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ١٤٨ ١٤٨
وَلَقَدۡ كُنتُمۡ تَمَنَّوۡنَ ٱلۡمَوۡتَ مِن قَبۡلِ أَن تَلۡقَوۡهُ
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئاوات خواستن بۆ شەهیدبوون ناپەسەند نییە (بەڵام ئاوات خواستن بۆ مردن ناپەسەندە. و) چونكە خوای گەورە ئارەزووەكانیانی بۆ باسكردوون وڕەخنەی لێ نەگرتوون، بەڵكو ڕەخنەی لەوە گرتووە كەبەپێچەوانەی ئارەزووەكەیانەوە دەجووڵێنەوە. سەعدى: ١٥٠.
پرسيار: ئايا ئاوات خواستن بۆ شەهيد بوون وەك ئاوات خواستن وايە بۆ مردن؟ بەپێى ئەم ئايەتە ڕوونى بكەرەوە.
وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٞ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِ ٱلرُّسُلُۚ أَفَإِيْن مَّاتَ أَوۡ قُتِلَ ٱنقَلَبۡتُمۡ عَلَىٰٓ أَعۡقَٰبِكُمۡۚ
ئەم ئایەتە گەورەترین بەڵگەیە بۆ مەزنییەتی وگەورەیی ڕاستگۆی هەرە مەزن (پێشەوا ئەبو بەكر) وهاوەڵانی كەلەدوای وەفاتی پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەگەڵ ئەوانەدا جەنگان كەلەئایینی ئیسلام هەڵگەڕانەوە. سەعدى: ١٥١.
پرسيار: لەوەيدا كەپێشەوا ئەبووبەكر وهاوڕێكانى لەگەڵ هەڵگەڕاوەكاندا جەنگان، حيكمەت وداناييەكى گەورە هەبوو، ڕوونى بكەرەوە.
وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٞ قَدۡ خَلَتۡ مِن قَبۡلِهِ ٱلرُّسُلُۚ أَفَإِيْن مَّاتَ أَوۡ قُتِلَ ٱنقَلَبۡتُمۡ عَلَىٰٓ أَعۡقَٰبِكُمۡۚ
ئەم ئایەتە باوەڕداران بۆ ئەوە ڕێنمایی دەكات كەمردن ولەدەستدانی ڕێبەری مەزن، نەبێتە هۆكاری لاوازبوون وپەرتەوازەیی باوەڕداران، ئەمەش لەكاتێكدا دەگونجێت كەبۆ هەریەك لەكاروبارەكانی سەبارەت بەئایین چەند كەسێكی شایستە ولێهاتوو ئامادە كرابێت بۆ ئەوەی هەر كاتێك گەورەكەیان نەما، كەسێكی ئامادەكراو هەبێت بۆ جێگرتنەوەی گەورەكە. سەعدى: ١٥١.
پرسيار: ئەم ئايەتە ئاماژەى بەبنچينەيەكى گرنگ داوە سەبارەت بەڕێبەرى وسەرۆكايەتى، باسى ئەو بنچينەيە بكە وڕوونى بكەرەوە.
وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلصَّٰبِرِينَ ١٤٦ وَمَا كَانَ قَوۡلَهُمۡ إِلَّآ أَن قَالُواْ رَبَّنَا ٱغۡفِرۡ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسۡرَافَنَا فِيٓ أَمۡرِنَا
خوای گەورە باسی سەبر وداوای لێخۆشبوونی پێكەوە كرد، ئەمەشە هەمان ئەو شتەیە كەفەرمانیان پێكراوە لەكاتی موسیبەتدا پابەندی ببن، واتە: سەبر گرتن لەكاتی موسیبەت وتەوبە كردن لەو تاوانانەی كەبوونەتە هۆكاری هاتنی بەڵا وموسیبەت. الجامع الكلام: ٢/ ١٥٦.
پرسيار: لەكاتى هاتنى بەڵا وموسيبەتدا فەرمان بەچ شتێك كراوە؟
وَمَا كَانَ قَوۡلَهُمۡ إِلَّآ أَن قَالُواْ رَبَّنَا ٱغۡفِرۡ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسۡرَافَنَا فِيٓ أَمۡرِنَا وَثَبِّتۡ أَقۡدَامَنَا وَٱنصُرۡنَا عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ ١٤٧
زانییان كەتاوان ولەئەندازە لادان (اسراف) لەگەورەترین هۆكارەكانی بێبەشبوونن لەیارمەتی خوداوەند، پاك بوونەوە لەتاوان ولەئەندازە لادانیش هۆكاری سەركەوتنە، بۆیە داوای لێبووردنیان لەخوای گەورە كرد. سەعدى: ١٥١.
پرسيار: بۆچى تێكۆشەران داواى لێبووردن لەتاوان ولەئەندازە لادانيان لەخواى گەورە كرد؟
وَمَا كَانَ قَوۡلَهُمۡ إِلَّآ أَن قَالُواْ رَبَّنَا ٱغۡفِرۡ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسۡرَافَنَا فِيٓ أَمۡرِنَا وَثَبِّتۡ أَقۡدَامَنَا وَٱنصُرۡنَا عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ ١٤٧
سەرەتا داوای لێخۆشبوونیان كرد، تا لەسۆنگەی پاك بوونەوە لەتاوانەكانیان شایستەی ئەوە بن كەسەركەون بەسەر ئەو كافرانەی كەلەناو تاواندا ڕۆچوون، باوەڕداران -هەرچەندە بەپێی مانای ئایەتەكانی پێشوو دەردەكەوێت كەژمارەیان زۆر بووە- بەڵام ئەوان دڵیان بەزۆریی خۆیان خۆش نەبوو، پشتیان بەوە نەبەستبوو كەزۆرن، بەڵكو دڵیان بەخودا خۆشبوو، پشتیان بەوە بەستبوو كەخوای گەورە سەریان بخات، ئەوان باوەڕیان وابوو كەسەركەوتن تەنها لەلایەن خوداوە دێت. ئالوسى: ٤/ ٨٥.
پرسيار: بۆچى تێكۆشەرەكان (موجاهيدەكان) پێش داواى سەركەوتن داواى لێخۆشبوونيان لەخودا دەكرد؟
فَـَٔاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ ثَوَابَ ٱلدُّنۡيَا وَحُسۡنَ ثَوَابِ ٱلۡأٓخِرَةِۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ ١٤٨
(فآتاهم الله) واتە: خودا كەزانست ودەسەڵاتەكەی هەموو شتێكی گرتووەتەوە (ثواب الدنيا) پاداشتی دونیایی بەوان بەخشی، (پاداشتە دونیاییەكەش ئەوەبوو كە) ئەو نزایەی لەوان گیرا كرد كەداوای سەركەوتنیان دەكرد، بەهۆی دەسكەوتەكانەوە زەنگین ودەوڵەمەندی كردن، یادی ئەوانی بەرز ڕاگرت وبەزیندوویی مایەوە، سینەیانی فراوان ودڵیانی خۆش كرد، بۆیە هەموو خەیاڵات وبیر وبۆچوونێكی پووچەڵ لەناو دڵ ودەروونیان نەما، جا لەبەر ئەوەی پاداشتی دونیایی -هەرچەندە مەزنیش بێت- تێكەڵ بەخەم وموسیبەتە، چونكە دونیا خۆی شوێنی خەم وموسیبەتەـ بۆیە سەبارەت بەپاداشتی دونیایی وشەی (حسن)ی بەكار نەهێنا، بەڵام كاتێك باسی پاداشتی قیامەتی كرد وشەی (حسن)ی بەكار هێنا وفەرمووی: (وحسن ثواب الآخرة). بیقاعى: ٢/ ١٦٤.
پرسيار: بۆچى وشەى (حسن) وەك سيفەت، تەنها بۆ پاداشتى قيامەت بەكار هات وبۆ پاداشتى دونيا بەكار نەهات؟