قورئان
ﮏ
ﰼ
١٠٩ ١٠٩ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ١١٠ ١١٠ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ١١١ ١١١ ﮅ ﮆ
ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ١١٢ ١١٢ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ١١٣ ١١٣ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ١١٤ ١١٤ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ١١٥ ١١٥
كُنتُمۡ خَيۡرَ أُمَّةٍ أُخۡرِجَتۡ لِلنَّاسِ تَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَتَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ
هەر كەسێك دەیەوێت لەناو بازنەی ئەم ئوممەتەدا بێت دەبێت ئەو مەرجە جێبەجێ بكات كەخوای گەورە بۆی دیاری كردووە، هەر كەسێكیش ئەو مەرجە جێبەجێ نەكات وئەو سیفەتەی تێدا نەبێت كەخوای گەورە بەمەرجی گرتووە، ئەوە لەئەهلی كیتاب دەچێت، كەخوای گەورە بەم جۆرە سەركۆنەی ئەهلی كیتابی كردووە وفەرموویەتی:﴿كَانُواْ لَا يَتَنَاهَوۡنَ عَن مُّنكَرٖ فَعَلُوهُ﴾ [المائدة: 79]. واتە: ئەوانە نەهییان نەدەكرد لەهیچ یەك لەو كارە خراپانەی كەدەیانكرد. ابن كثير: ١/ ٣٧٤.
پرسيار: چ شتێك ئوممەتى ئيسلامى لەگەلانى تر جيا كردووەتەوە؟
كُنتُمۡ خَيۡرَ أُمَّةٍ أُخۡرِجَتۡ لِلنَّاسِ تَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَتَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَتُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِۗ
(معروف) بەئەو شتانە دەگوترێت كەكردنی بەلای باوەڕدارانەوە جوان بێت، باش وپەسەند بێت، بۆیە گوێڕایەڵی فەرمانەكانی خوداش بەمەعروف ناو براوە، چونكە باوەڕداران بەچاكی دەزانن وهەرگیز بەخراپیان نەزانیوە، (مونكەر)یش بەئەو شتانە دەگوترێت كەخودای گەورە بەناپەسەندی لەقەڵەم داوە وباوەڕدارانیش كردنی ئەو كارەیان پێ ناشیرین وكرێتە، بێفەرمانی كردنی خوای گەورەش بۆیە بەمونكەر ناوبراوە، چونكە باوەڕداران بەكرێت وخراپی دەزانن وبەتاوانێكی مەزنی هەژمار دەكەن. تەبەرى: ٧/ ١٠٥.
پرسيار: مەبەست لەمەعروف ومونكەر چییە؟
كُنتُمۡ خَيۡرَ أُمَّةٍ أُخۡرِجَتۡ لِلنَّاسِ تَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَتَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ
جیهاد كردن لەبەرامبەر كافران بەچەند بەڵگەیەك لەوە باشترە كەكافرەكان بەسزایەكی ئاسمانی لەناو بچن، یەكەم: دەبێتە هۆی پلە بەرزبوونەوە وپاداشتی گەورە بۆ باوەڕدارانی تێكۆشەر وموجاهید، چونكە لەبەر سەركەوتنی وتەی خوای گەورە تێدەكۆشن وجیهاد دەكەن، بۆ ئەوەش كەئایین هەر هەمووی (بە هەموو جۆرە گوێڕایەڵی وپەرستنەكانەوە) هەر بۆ خوای گەورە بێت. دووەم: ئەو كارە بۆ كافرانیش سوودمەندە، چونكە جاری وا هەیە لەترسدا باوەڕ دەهێنن وئەو منداڵانەش كەلەگەڵ ئەوانایە باوەڕ دەهێنن. ئەم باسە لەمانای ئەم ئایەتەوە وەردەگیرێت كەفەرموویەتی: (كنتم خير أمة أخرجت للناس)؛ ئەبو هورەیرە فەرموویەتی: «خَيْرَ النَّاسِ لِلنَّاسِ تَأْتُونَ بِهِمْ فِي السَّلَاسِلِ فِي أَعْنَاقِهِمْ، حَتَّى يَدْخُلُوا فِي الإِسْلَامِ». صەحیحی بووخاری: ٤٥٥٧. واتە: ئێوە باشترین خەڵكن بۆ خەڵكی، ئەوانە بەكۆت وبەندەوە ڕادەكێشن تا دێنە ناو بازنەی ئیسلامەوە. گەلی موسڵمان بەم كارە بوون بەباشترین گەلێ كەلەدونیادا دەركەوتبن. الجامع الكلام: ٢/ ١٢٢.
پرسيار: جيهاد وتێكۆشانى بڕواداران يەكێكە لەو بەڵگانەى كەگەلى موسڵمان باشترين گەلن. ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
ضُرِبَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلذِّلَّةُ أَيۡنَ مَا ثُقِفُوٓاْ إِلَّا بِحَبۡلٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَحَبۡلٖ مِّنَ ٱلنَّاسِ وَبَآءُو بِغَضَبٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَضُرِبَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَسۡكَنَةُۚ
كاتێك خوای گەورە باسی زەلیلی وڕیسوایی جوولەكەكانی كرد، لەدرێژەدا باسی ئەوەیشی فەرموو كەئەوان لەهەر كات ولەهەر شوێنێكدا بن، خودا بەپێچەوانەی خواستی ئەوان لەگەڵیاندا دەجووڵێتەوە، جا لەبەر ئەوەی ئەوان حەزیان لەسەرۆكایەتی وپلە وپۆست بوو، خوای گەورە ڕسوایی وسەرشۆڕی كردە بەشی ئەوان، لەجیاتی زەنگینیی نەداریی كردە بەشیان، هەواڵی ئەوەشی داوە كەئەم سنكە (قەلادە) تا ڕۆژی قیامەت هەر لەگەردنیاندا دەبێت وناتوان لەملی خۆیانی داماڵن. بیقاعى: ٢/ ١٣٦.
پرسيار: خواى گەورە جوولەكەكانى بەهۆی دوو تاوانەوە، سزا دا، سزاكەيان سەرشۆڕى وهەژارييە، ئەو دوو تاوانە چين؟
وَيَقۡتُلُونَ ٱلۡأَنۢبِيَآءَ بِغَيۡرِ حَقّٖۚ
واتە: لەگەڵ پێغەمبەراندا -كە گەورەترین چاكەیان لەگەڵدا دەكەن- گەورەترین تاوان دەكەن، كەبریتییە لەكوشتن، دەی ڕووداری وبێ شەرمی لەوە گەورەتر دەبێت چی بێت؟ سەعدى: ١٤٣.
پرسيار: وەڵامدانەوەى چاكەكاران بەئازاردان وخراپەكارى؛ پيشەى لەمێژينەى بەدكارانە، ئەم بابەتە بەپێى ئەم ئايەتە ڕوون بكەرەوە.
لَيۡسُواْ سَوَآءٗۗ مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ أُمَّةٞ قَآئِمَةٞ يَتۡلُونَ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ ءَانَآءَ ٱلَّيۡلِ وَهُمۡ يَسۡجُدُونَ ١١٣
زیندوو كردنەوەی شەو وشەوبێداری بەمەبەستی خوێندنەوە وزانست فێربوون، خودا لەبەندە ڕازی دەكات، ئەمەش مانا ومەبەستی ئایەتەكەیە، جا كەسێك كەشەوان بەمەبەستی خوێندن وزانیاری زیندوو بكاتەوە بۆ ئەوەی سوودێك بەباوەڕداران بگەیەنێت، ئەوە ئەو شەونخونیەی ئەو لەشەونوێژ خێری زیاترە وباشترە. ابن عەتيە: ١/ ٤٩٣.
پرسيار: خوێندنەوە وشەو زيندوو كردنەوە بەمەبەستى خوێندەوە چ كاتێك لەنوێژى سوننەت گەورەترە؟
وَيَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَيُسَٰرِعُونَ فِي ٱلۡخَيۡرَٰتِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ١١٤
(ويسارعون في الخيرات) واتە: بەمەبەستی كردنی كاری چاكە بەپەلە وبەلەزن، ئەوەش لەترسی ئەوەی نەكا بەهۆی شتێكەوە -بۆنموونە بەهۆی مردنەوە- فریای ئەو كارە چاكانە نەكەون ولەدەستیان دەربچێت، كار وكردەوەی چاك بەڕەغبەتەوە وبەبێ تەمبەڵی كردن جێبەجێ دەكەن، چونكە دەزانن پاداشتی ئەو كارە چاكانە چەندە زۆر وگەورەیە، ئەم حاڵەتە پەسن وسیفەتێكی گشتگیرە وتەواوی فەزیڵەت وچاكەكان لەخۆ دەگرێت، ئاماژەشی بۆ تەمبەڵی وسستی جوولەكەكان لەخواپەرستیدا تێدایە. ئالوسى: ٤/ ٣٤.
پرسيار: چ شتێك وا لەباوەرداران دەكات كەبۆ كردنى كارى چاكە بەپەلە بن؟