قورئان
ﮏ
ﰼ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ١٠١ ١٠١
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ١٠٢ ١٠٢ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ١٠٣ ١٠٣ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ١٠٤ ١٠٤
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ١٠٥ ١٠٥ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ١٠٦ ١٠٦ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ١٠٧ ١٠٧ ﯶ ﯷ
ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ١٠٨ ١٠٨
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِۦ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسۡلِمُونَ ١٠٢
هەندێك لەپێشینە باشەكانی وەك عەبدوڵڵای كوڕی مەسعود، هەروەها حەسەن وعیكریمەو قەتادە وموقاتیل فەرموویانە: مەبەست لە(حق تقاته) ئەوەیە كەفەرمانبەرداری فەرمانەكانی خوای گەورە بن، هەرگیز فەرمانی نەشكێن، سوپاسی بكرێت وهەرگیز ناسوپاسی نەكرێت، هەمیشە لەبیری بەندەكانیدا بێت وهەرگیز لەبیر نەچێتـەوە. الجامع الكلام: ٢/ ١١٦.
پرسيار: مەبەست لە(تەقواى خواى گەورە وەك پێويستە) چییە؟
وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسۡلِمُونَ ١٠٢
واتە: هەمیشە لەكاتی لەشساغی ونەخۆشیدا مافەكانی ئیسلام ڕەچاو بكەن، بۆ ئەوەی كاتێك مردن بەباوەڕداری بمرن، چونكە یەكێك لەسوننەتەكانی خوای گەورە ئەوەیە كەبەفەزڵ ومیهرەبانی خۆی هەر كەسێك لەسەر هەر كار وپیشەیەك بژی، لەسەر هەمان كار وپیشە دەیمرێنێت، هەر كەسێكیش لەسەر هەر كار وپیشەیەك بمرێت، لەسەر هەمان كار وپیشە زیندوو دەبێتەوە. ابن كثير: ١/ ٣٦٦.
پرسيار: بۆچى گرنگترين واجب لەژيانى مرۆڤا ئەوەيە كەڕەچاوى مافەكانى ئيسلام بكات؟
وَٱعۡتَصِمُواْ بِحَبۡلِ ٱللَّهِ جَمِيعٗا وَلَا تَفَرَّقُواْۚ
(جميعًا): واتە: مەهێڵن هیچ كەسێك لەئێوە لەو گوریسە (واتە: ئایینی ئیسلام) دوور بكەوێتەوە وهەر كاتێك زانیتان كەسێك خەریكە بستێ یان قولانجێ لەو گوریسە دوور دەكەوێتەوە، بیگێڕنەوە بۆ لای گوریسەكە وئەو كارە (واتە: كاری گێڕانەوەی ئەو كەسە كەدوور كەوتووەتەوە) دوامەخەن ولێی غافڵ مەبن، ئەگەر دوای بخەن وكارەكەتان لەنگ دەبێت وئەو كەسەی كەدوور كەوتووەتەوە بۆ هەتا هەتایە ناگەڕێتەوە، كەواتە هەمووتان پێكەوە وبەردەوام دەست بەگوریسی خودای گەورەوە بگرن وهەرگیز لێی جیا مەبنەوە. بیقاعى: ٢/ ١٣١.
پرسيار: وشەى (جميعًا) لەم ئايەتەدا چ مانايەك دەبەخشێت وبەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟
وَٱعۡتَصِمُواْ بِحَبۡلِ ٱللَّهِ جَمِيعٗا وَلَا تَفَرَّقُواْۚ
ئەم ئایەتە بەڵگە نییە لەسەر ڕا جیاوازی لەبابەتە شەرعییەكان (فقه)، چونكە ڕاجیاوازی لەبابەتە فیقهییەكاندا خراپ نییە وخودا نەهی لێ نەكردووە، ڕاجیاوازی حەرام وناڕەوا وقەدەغە ئەوەیە كەیەكێتی وبرایەتی باوەڕداران تێك بدات، ڕا جیاوازی لەبابەتە فیقهییەكاندا بەهۆی چۆنیەتی دەركردنی بابەتەكانە لەقورئان وفەرموودەدا، پەیوەندی بەچۆنیەتی تێگەیشتنەوە هەیە لەقورئان وفەرموودە، جا هاوەڵان هەرچەندە لەبابەتە فیقهییەكاندا ڕاجیاوازیان هەبوو، بەڵام هەمیشە برای یەكتر بوون ویەكێتیەكی پتەو وبەهێزیان هەبوو. قورتوبى: ٥/ ٢٤١.
پرسيار: ئايا ڕاجياوازى لەبابەتە فيقهيەكان پارچەپارچە بوون ودژايەتى دروست دەكات؟
وَٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەخوای گەورە پێی خۆشە بەندەكانی بەدڵ وزمان باسی ناز ونیعمەتەكانی خوای گەورە بكەن، بۆ ئەوەی زیاتر سوپاسی خوای گەورە بكەن وزیاتر خۆشەویسی خودا لەدڵیاندا جێگیر ببێت ولەبەرامبەریشدا خودا ناز ونیعمەتەكانی خۆی زیاتر بەسەر ئەواندا بڕێژێت.. جا بەكێك لەو ناز ونیعمەتانەی خودا كەدەبێت مرۆڤ بەردەوام بەدڵ یادی بكات وبەزمان باسی بكات ناز ونیعمەتی ڕێنوێنی وئایینی ئیسلامە. سەعدى: ١٤٢.
پرسيار: مرۆڤى باوەڕدار چۆن يادى ناز ونيعمەتەكانى خواى گەورە دەكات؟ ياد كردنى ناز ونيعمەتەكان چ سوودێكى هەيە؟
وَلۡتَكُن مِّنكُمۡ أُمَّةٞ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلۡخَيۡرِ وَيَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ١٠٤
خەڵكی لەگۆڕاندنی مونكەر وخراپە وفەرمان كردن بەچاكە لەچەند پلە وپایەیەكان. بەشی زانایان لەفەرمان بەچاكەو نەهی كردن لەخراپە بریتییە لەوەی كەكاربەدەستان وبەرپرسان ئاگادار بكەنەوە وبەرەو شاڕێی زانستیان ببەن. بەشی كاربەدەستان ئەوەیە كەبەهۆی ئەو هێز ودەسەڵاتەی كەهەیانە كارە خراپەكان بەچاكە بگۆڕن، بەشی ئاپۆرای خەڵكیش ئەوەیە كەدوای ئەوەی زانایان وكاربەدەستان فەرمانیان بەچاكە كرد ونەهییان لەخراپە كرد، گوێڕایەڵی فەرمانەكان ببن ولەنەهییەكان دور بكەونەوە، ئەمە باسی مونكەر وخراپەیەكە كەبەردەوامە، هەرچی ئەو خراپە ومونكەرانە هەیە كەبەدزییەوە ئەنجام دەدرێن، وەك دزی كردن، زینا كردن، ئەگەر كەسێك كتوپڕ ولەخۆوە پێی زانی دەبێت بەگوێرەی ئەو هێز ودەسەڵاتەی كەهەیەتی ڕێگرى لەو خراپانە بكات. ابن عەتيە: ١/ ٤٨٦.
پرسيار: باسى جۆرەكانى نەهى لەمونكەر لەلايەن خەڵكەوە بكە.
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱبۡيَضَّتۡ وُجُوهُهُمۡ فَفِي رَحۡمَةِ ٱللَّهِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ ١٠٧
( فَفِي رَحمَةِ اللهِ ) واتە: لەبەهەشتدان. خوای گەورە لەجیاتی باسكردنی شوێنەكە باسی سۆز وڕەحمەتی خۆی كرد (چونكە كەسێك لەناو سۆز وڕەحمەتی خوادا بێت دیارە لەبەهەشتدایە بۆیە لەناو سۆز وڕەحمەتی خوادایە. و) بۆیە باسی بەهەشتیشی بەسۆز وڕەحمەت لێكدایەوە تا مرۆڤ بزانێت بەهەر پلە وپایەیەك بگات ولەهەر شوێنێكی باشدا بێت ئەوە بەسۆز وڕەحمەت ومیهرەبانی خودا گەیشتووەتە ئەو پلە وپایەیە، خۆ ئەگەر تەواوی تەمەنی لەخواپەرستیشدا تەواو بكات وبیباتە سەر، هێشتا بەهۆی سۆز ومیهرەبانی خوداوە دەتوانێت بچێتە بەهەشتەوە. ئالوسى: ٤/ ٢٦.
پرسيار: بۆچى چونە بەهەشت بەسۆز وميهرەبانى لێكدرايەوە؟