قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﯿ

Surah Header

ﯿ

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤
٥ ٥
٦ ٦
٧ ٧
٨ ٨
٩ ٩
ﭿ ١٠ ١٠
١١ ١١
١٢ ١٢ ١٣ ١٣
١٤ ١٤
١٥ ١٥
١٦ ١٦
١٧ ١٧
١٨ ١٨
١٩ ١٩
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١ ٢ ٢
٣ ٣
٤ ٤
587
سووڕەتی انفطار ئایەتەکان 0 - 6

يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡكَرِيمِ ٦

وشەی (رب) جگە لەوەی بەڵگەیە لەسەر چاكە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەش كەلەكاتێكدا مرۆڤ لەناو تاوان وخراپەدا ڕۆدەچێت خوای گەورە تۆڵەی لێ دەكاتەوە، چونكە دەبێت ڕاهێنەر وپەروەردگار وابێت، ئەمەش ئەو كەسانە كەخاوەن بیر وهزرن لەوە دەپارێزێت كەخۆیان بەگەورە بزانن وبایهەوابن. بيقاعى: ٢١/ ٣٠٢.
پرسیار: وشەى (رب) لەم ئايەتەدا چ شتێك دەگەيەنێت؟

سووڕەتی انفطار ئایەتەکان 10 - 12

وَإِنَّ عَلَيۡكُمۡ لَحَٰفِظِينَ ١٠ كِرَامٗا كَٰتِبِينَ ١١ يَعۡلَمُونَ مَا تَفۡعَلُونَ ١٢

خوای گەورە چەندین فریشتەی بەڕێزی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی كار وكردەوەكانی ئێوە تۆمار بكەن، هەموو ئەو شتانەش دەزانن كەئێوە دەیانكەن وهیچیان لێ پەنهان نابێت. دەی كەواتە ئەو فریشتانە شیاوی ئەوەن ڕێزیان لێ بگیرێت وبەچاوی گەورەوە سەیریان بكرێت. سەعدى: ٩١٤.
پرسیار: چ هەستێكت لەبەرامبەر ئەو فريشتانەدا هەيە كەكار وكردەوەكانت تۆمار دەكەن؟ ئەو هەستە وات لێ دەكات چ كارێك بكەیت؟

سووڕەتی انفطار ئایەتەکان 0 - 13

إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٖ ١٣

(الأبرار)ئەوانە كەچاكەكارن ولەباوەڕهێناندا ڕاستگۆ بوون، هەموو ئەركەكانی سەرشانیان جێبەجێ كردووە وخۆیان لەتاوان پاراستووە، (وإن الفجار لفى جحيم)دەگێڕنەوە كەسولەیمانی كوڕی عەبدولمەلیك لەئەبو حازمی مەدەنیی پرسی: خۆزگە بمزانیبایە ئێمە لای خوا چۆنین؟ ئەبو حازم فەرمووی: دەی كار وكردەوەكانت بەگوێرەی قورئان هەڵبسەنگێنە، ئیتر ئەزانی لای خوا چ نرخێكت هەیە. سولەیمان گوتی: لەكوێی قورئاندا شتی وا هەیە؟ فەرمووی: لەم دوو ئایەتەدا (إن الأبرار لفى نعيم*وإن الفجار لفى جحيم)سولەیمان گوتی: ئەدی سۆز وبەزەیی خوا كوانێ؟ ئەبو حازم گوتی: (إن رحمت الله قريب من المحسنين)الأعراف: ٥٦. بەغەوى: ٨/ ٣٥٧.
پرسیار: مرۆڤ چۆن دەتوانێت كار وكردەوەى خۆى هەڵسەنگێنێت وكام ئايەت دەبێتە كێشانە بۆى؟

سووڕەتی انفطار ئایەتەکان 13 - 14

إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٖ ١٣ وَإِنَّ ٱلۡفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٖ ١٤

مەبەست تەنها ناز ونیعمەت وئاگری دۆزەخ نییە، بەڵكو هەم لەدونیادا وهەم لەبەرزەخ وهەم لەقیامەتدا چاكەكاران لەناو ناز ونیعمەتان وخراپەكاران لەناو ئاگران، ئایا هیچ ناز ونیعمەتێك هێندەی ناز ونیعمەتە دەروونییەكان گەورەن؟ ئایا هیچ سزایەك هێندەی سزای دەروونی قورسە؟ كام سزایە هێندەی ترس، خەفەت، دڵ ڕەقیی، پشت كردن لەخودا، پشت كردن لەسەرای قیامەت، دەڵبەستن بەغەیری خودا ودابڕان لەخودا، قورس وناڕەحەتە؟ هەر ئەوەی كەمرۆڤ دڵ بەغەیری خودا خۆش بكات ودڵی پێ بدا، ئەوە ئیتر كەوتووەتە ناو سەختترین سزای خوداوە. ابن القيم: ٣/ ٢٦٧.
پرسیار: ئەو ناز ونيعمەت وئاگرەى كەلەم دوو ئايەتەدا باسكراون لەكام سەرايەدان دونيا يان قيامەت؟

سووڕەتی مطففين ئایەتەکان 0 - 1

وَيۡلٞ لِّلۡمُطَفِّفِينَ ١

دەست پێكردنی ئەم سورەتە بەڕستەی (ويل للمطففين)(واتە: هاوارە لەكەم فرۆشان) نیشانەیە لەسەر ئەوەی كەكەم فرۆشیی مەترسییەكی گەورەی هەیە، چونكە كێشانە وپێوانەی ڕاستەقینە ودوور لەگزی پێوەری ئابووری ومامەڵەیە، ئەگەر كێشەیەك لەپێوانە وكێشانەدا ڕوو بدات، ئەوا ئابووری ئیفلیج دەبێت، لەئەنجامدا فەساد وگەندەڵییەكی زۆر گەورە لەسەر زەوییدا بڵاو دەبێتەوە. شەنقيتى: ٨/ ٤٥٤.
پرسیار: دەسپێكى ئەم سورەتە بەڕستەى (ويل للمطففين)نيشانەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی مطففين ئایەتەکان 1 - 3

وَيۡلٞ لِّلۡمُطَفِّفِينَ ١ ٱلَّذِينَ إِذَا ٱكۡتَالُواْ عَلَى ٱلنَّاسِ يَسۡتَوۡفُونَ ٢ وَإِذَا كَالُوهُمۡ أَو وَّزَنُوهُمۡ يُخۡسِرُونَ ٣

ئاماژەیە بۆ ئەوەی كەبنەما وهۆكاری هەموو زیانەكان ئاكاری ناشیرینە، كەئەویش بریتییە لەخۆشەویستی دونیا كەخۆی لەكۆكردنەوەی سەروەت وساماندا بەڕێگەی ناڕەوادا دەبینێتەوە، تەنانەت بەپەسترین ئاكاریش واتە: كەمفرۆشیی كەمرۆڤە جوامێرەكان هەرگیز بەو كارە ڕازی نابن، بەڵكو پێوانەكەیان بەتەواوی وكێشانەكەیان بەڕێكوپێكی دەخەنەكار وهەرگیز مافی خەڵكی ناخۆن. بيقاعى: ٢١/ ٣١١.
پرسیار: بنەماى هەموو بەڵا وموسيبەتەكان وزيانەكان چییە وچ پەيوەنديەكى بەكەمفرۆشیيەوە هەيە؟

سووڕەتی مطففين ئایەتەکان 4 - 6

أَلَا يَظُنُّ أُوْلَٰٓئِكَ أَنَّهُم مَّبۡعُوثُونَ ٤ لِيَوۡمٍ عَظِيمٖ ٥ يَوۡمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٦

ئینكار، سەرسوڕمان، وەسفكردنی قیامەت بەگەورە، هەستانەوە وزیندووبوونەوەی خەڵكی لەو ڕۆژەدا بەسەراسیمەیی وزەلیلی، وەسفكردنی خودا بەوەی كەپەروەردگاری هەموو جیهانە، هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن كەكەمفرۆشی تاوانێكی زۆر سەخت وگەورەیە. قورتوبى: ٢٢/ ١٣٦.
پرسیار: خواى گەورە كەمفرۆشيى تا چ ئەندازەيەك بەتاوانێكى گەورە هەژمار كردووە؟