قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﯽ

ﱖ

ﭑ ﭒ ٤١ ٤١ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ٤٢ ٤٢
Surah Header

ﯾ

ﭦﭛﭣﭤ
ﭙ ﭚ ﭛ ١ ١ ﭝ ﭞ ﭟ ٢ ٢ ﭡ ﭢ
ﭣ ٣ ٣
ﭥ ﭦ ﭧ ٤ ٤ ﭩ ﭪ ﭫ
٥ ٥
ﭭ ﭮ ﭯ ٦ ٦ ﭱ ﭲ ﭳ ٧ ٧ ﭵ
ﭶ ﭷ ٨ ٨
ﭹ ﭺ ﭻ ٩ ٩ ﭽ ﭾ ﭿ
١٠ ١٠
ﮁ ﮂ ﮃ ١١ ١١ ﮅ ﮆ ﮇ ١٢ ١٢ ﮉ ﮊ
ﮋ ١٣ ١٣
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ١٤ ١٤ ﮒ ﮓ ﮔ ١٥ ١٥
ﮖ ﮗ ١٦ ١٦
ﮙ ﮚ ﮛ ١٧ ١٧ ﮝ ﮞ ﮟ ١٨ ١٨
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ١٩ ١٩
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ٢٠ ٢٠ ﮭ
ﮮ ﮯ ٢١ ٢١
ﮱ ﯓ ﯔ ٢٢ ٢٢ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ
٢٣ ٢٣
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ٢٤ ٢٤ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ٢٥ ٢٥
ﯧ ﯨ ٢٦ ٢٦
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ٢٧ ٢٧ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ٢٨ ٢٨
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ٢٩ ٢٩
586
سووڕەتی عبس ئایەتەکان 40 - 42

وَوُجُوهٞ يَوۡمَئِذٍ عَلَيۡهَا غَبَرَةٞ ٤٠ تَرۡهَقُهَا قَتَرَةٌ ٤١ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡكَفَرَةُ ٱلۡفَجَرَةُ ٤٢

أواتە: ئەو كەسانەی كەلەئەندازە بەدەر لەسنووری شەرع تێپەڕیون تا ئەوەی كەكەوتوونەتە ناو كوفر وگەندەڵی وفەسادەوە، ئەوانە بەزۆری ئەو كەسانەن كەژیانیان خۆشە وبەهۆی سەروەت وسامانەوە خۆیان بەگەورە زانیوە وتوشی سەرسەختی وناسوپاسی بوون، جا لەبەر ئەوەی هەم توشی كوفر بوون وهەم توشی فەساد وگەندەڵی، خوای گەورە هەم تەپ وتۆز وهەمیش تاریكی بۆ كۆكردنەوە. بيقاعى: ٢١/ ٢٧٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەلايەك (الكفرة الفجرة)و لەلايەكيش (غبرة و قترة)ى پێكەوە كۆكردووەتەوە؟

سووڕەتی تكوير ئایەتەکان 1 - 14

إِذَا ٱلشَّمۡسُ كُوِّرَتۡ ١ وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتۡ ٢ وَإِذَا ٱلۡجِبَالُ سُيِّرَتۡ ٣ وَإِذَا ٱلۡعِشَارُ عُطِّلَتۡ ٤ وَإِذَا ٱلۡوُحُوشُ حُشِرَتۡ ٥ وَإِذَا ٱلۡبِحَارُ سُجِّرَتۡ ٦ وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتۡ ٧ وَإِذَا ٱلۡمَوۡءُۥدَةُ سُئِلَتۡ ٨ بِأَيِّ ذَنۢبٖ قُتِلَتۡ ٩ وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتۡ ١٠ وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ كُشِطَتۡ ١١ وَإِذَا ٱلۡجَحِيمُ سُعِّرَتۡ ١٢ وَإِذَا ٱلۡجَنَّةُ أُزۡلِفَتۡ ١٣ عَلِمَتۡ نَفۡسٞ مَّآ أَحۡضَرَتۡ ١٤

ئەو سیفەتانەی كەخوای گەورە سەبارەت بەقیامەت باسیكردن دڵ دەكەن بەئاو، خەم وخەفەت زیاد دەكەن، ناخ دەهەژێنن، مەترسی زیاد دەكەن، هانی مرۆڤی ژیر دەدەن بۆ ئەوەی خۆی بۆ ئەو ڕۆژە ئامادە بكات ووای لێ دەكات خۆی لەهەموو ئەو شتانە بپارێزێ كەدەبنە مایەی سەركۆنە كردن. سەعدى: ٩١٢.
پرسیار: بەخوێندنەوەى ئەم ئايەتانەى سەرەوە چ بەرهەمێكى زانستيمان وەگير دەكەوێت؟

سووڕەتی تكوير ئایەتەکان 0 - 7

وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتۡ ٧

هەر خاوەن كارێك لەگەڵ هاووێنەكەی خۆیدا بووە بەهاوڕێ، واتە: ئەو كەسانەی كەلەبەر ڕەزامەندی خوا یەكیان خۆش دەوێت لەبەهەشت وئەوانەیشی كەلەبەر ڕەزامەندی وبەمەبەستی گوێڕایەڵیكردنی شەیتان یەكیان خۆش دەوێت لەدۆزەخدا پێكەوە كۆ دەكرێنەوە، كەواتە: مرۆڤ بیەوێت یان نەیەوێت لەگەڵ ئەو كەسانەدایە كەخۆشی دەوێن. ابن القيم: ٣/ ٢٥٧.
پرسیار: خۆشەويستى نێوان مرۆڤەكان كاريگەريیەكى گەورەى هەيە بۆ ڕۆژى قيامەت، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی تكوير ئایەتەکان 8 - 9

وَإِذَا ٱلۡمَوۡءُۥدَةُ سُئِلَتۡ ٨ بِأَيِّ ذَنۢبٖ قُتِلَتۡ ٩

ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو كیژۆڵانەی كەزیندەبەچاڵ دەكران تاوانێكی وەهایان نەبووە كەشیاوی ئەو سزایە بن، بەڵكو تاوانەكە لەئەستۆی بكوژەكەدایە، بەڵام بەهۆی گەورەیی ئەو تاوانەوە پرسیار لەو كیژۆلانە دەكرێت كەبەچ تاوانێك كوژراون؟ بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی كەكیژۆڵەكانیان زیندەبەچاڵ كردووە سەركۆنە بكرێن وهیچ بوارێك بۆ هێنانەوەی بەڵگە نەمێنێتەوە (و بەسزای گەورەی خۆیان بگەن. و). شەنقيتى: ٨/ ٤٣٨.
پرسیار: بۆچى ئەو كيژۆڵە بچكۆلانانەى كەبە ناهەق وبەبێتاوان زيندەبەچاڵ كراون پرسياريان لێدەكرێت: بەچ تاوانێك كوژراون؟

سووڕەتی تكوير ئایەتەکان 19 - 21

إِنَّهُۥ لَقَوۡلُ رَسُولٖ كَرِيمٖ ١٩ ذِي قُوَّةٍ عِندَ ذِي ٱلۡعَرۡشِ مَكِينٖ ٢٠ مُّطَاعٖ ثَمَّ أَمِينٖ ٢١

هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن كەئەم قورئانە چەندە لەلای خوای گەورە خاوەن ڕێزە، واتە: فریشتەیەكی بەڕێز وخاوەن ئەو سیفەتانەی كەباسكراون، هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی قورئانی پێدا ڕەوانە بكات، بێگومان داب ونەریت وایە كەپادشاكان نامەی تایبەت وگرنگ بەكەسانێكدا دەنێرن كەخاوەن پلە وپایە وڕێز وكەسی ماقوڵ بن. سەعدى: ٩١٣.
پرسیار: خواى گەورە بەفريشتەيەكى زۆر مەزندا قورئانى ناردووە، دواى ئەوەى بۆت دەركەوت كەئەو فريشتەيە چەندە مەزنە، بير لەگەورەيى قورئانيش بكەرەوە كەبە فريشتەيەكى وەها مەزنا نێردراوە.

سووڕەتی تكوير ئایەتەکان 25 - 27

وَمَا هُوَ بِقَوۡلِ شَيۡطَٰنٖ رَّجِيمٖ ٢٥ فَأَيۡنَ تَذۡهَبُونَ ٢٦ إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ ٢٧

هەر كەسێك ئەو سیفەتانەی قورئان وسیفەتی ئەو دوو پەیامبەرە (واتە: جبریل وپێغەمبەری ئیسلامﷺ) بزانێت، هەم قورئانی خۆش دەوێت وهەم ئەو دوو پەیامبەرە وزۆریش ڕێزیان لێ دەگرێت وبەردەوام قورئان دەخوێنێتەوە وهەوڵ دەدات ڕەچاوی فەرمانەكان ونەهییەكانی قورئان بكات بۆ ئەوەی خۆڕاگر بێت، چونكە پێی خۆشە لەگەڵ ئەو كەسەدا ببێت بەهاوڕێ كەقورئانی هێناوە وئەو زاتەش ببینێت كەقورئانی ناردووە. بيقاعى: ٢١/ ٢٩٤.
پرسیار: ناسينى سيفەتەكانى قورئان وئەو كەسەى كەقورئانى هێناوە، چ سوودێك بەمرۆڤى باوەڕدار دەگەيەنێت؟

سووڕەتی تكوير ئایەتەکان 27 - 28

إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ لِّلۡعَٰلَمِينَ ٢٧ لِمَن شَآءَ مِنكُمۡ أَن يَسۡتَقِيمَ ٢٨

ئەم قورئانە پەندێكە بۆ هەموو ئەو كەسانەی كەپەند وەردەگرن، واتە: هەر كەسێك كەڕێنوێنی دەوێت با لەقورئاندا بەدوای ڕێنوێنیدا بگەڕێت، چونكە قورئان مایەی ڕزگاری وڕێنوێنییە، جگە لەڕێنوێنی قورئان هیچی تری تێدا نییە (واتە: هیچ شتێكی خراپ وكرێت وناحەزی تێدا نییە. و). ابن كثير: ٤/ ٤٨١.
پرسیار: ئەمڕۆ خەڵكى بەدواى ڕێگايەكى چاكە بۆ ئەوەى لەتاريكى وگومڕايى ڕزگارى ببێت، ئەو تاكە ڕێگايە كامەيە وڕێنوێنى چییە؟