قورئان
ﯷ
ﱕ
٤٩ ٤٩ ﭜ ﭝ ﭞ ٥٠ ٥٠ ﭠ ﭡ ﭢ ٥١ ٥١ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ٥٢ ٥٢ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ٥٣ ٥٣ ﭵ ﭶ ﭷ ٥٤ ٥٤ ﭹ ﭺ ﭻ ٥٥ ٥٥ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ٥٦ ٥٦
ﯸ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ٣ ٣ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ٤ ٤ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ٥ ٥ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ٦ ٦ ﮬ ﮭ
ﮮ ٧ ٧ ﮰ ﮱ ٨ ٨ ﯔ ﯕ ﯖ ٩ ٩ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ﯜ ١٠ ١٠ ﯞ ﯟ ﯠ ١١ ١١ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ١٢ ١٢ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ١٣ ١٣ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ١٤ ١٤
ﯴ ﯵ ﯶ ١٥ ١٥ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ١٦ ١٦ ﯿ ﰀ
ﰁ ﰂ ١٧ ١٧ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ١٨ ١٨ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ١٩ ١٩
فَمَا تَنفَعُهُمۡ شَفَٰعَةُ ٱلشَّٰفِعِينَ ٤٨
ئەم ئایەتە بەشێوەیەكی گشتی ئاماژەیە بۆ ئەوەی كەلەڕۆژی قیامەتدا شەفاعەت بۆ هەموو كەسێك دەكرێت، درێژەی ئەم بابەتە لەفەرموودە صەحیحەكاندا هەیە (خوێنەر دەتوانێت ئەو فەرموودانەی ناو صەحیحی بوخاری وموسلیم بخوێنێتەوە كەپەیوەندیان بەشەفاعەتەوە هەیە وبابەتەكەی بۆ ڕوون دەبێتەوە. و). ابن عاشور: ٢٩/ ٣٢٨.
پرسیار: ئايەتى (فما تنفعهم شفاعة الشافعين)ئاماژەيە بۆ چ شتێك؟
هُوَ أَهۡلُ ٱلتَّقۡوَىٰ وَأَهۡلُ ٱلۡمَغۡفِرَةِ ٥٦
خوای گەورە شیاوی ئەوەیە كەهەمووان لێی بترسن، مافی ئەوەیشی هەیە كەلەتاوانی ئەو كەسانە خۆش ببێت كەتەوبە دەكەن وبەرەو لای ئەو دەگەڕێنەوە. ابن كثير: ٤/ ٤٤٧.
پرسیار: كاتێك بۆت دەردەكەوێت كەخواى گەورە لەتاوانەكان خۆش دەبێت، لەبەرامبەرا چ كارێك ئەنجام دەدەى؟
وَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلنَّفۡسِ ٱللَّوَّامَةِ ٢
(بالنفس اللوامة)نەفسی لەووامە بەو نەفسە دەگوترێت كەلەبەرامبەر كردنی تاوان یان كەمتەرخەمی كردن لەچاكەدا سەركۆنەی خۆی دەكات، نەفس دابەش دەبێت بۆ سێ جۆر، باشترینیان (النفس المطمئنة)یە (واتە: گیانی لەخەم ڕەخسیو، ئەو نەفس وگیانەی كەباوەڕی بەخوا هەیە وئارخەیانە وپر لەئیمانە ودڵنیایە كەخوا پاداشتی دەداتەوە وبەقەزا وقەدەری خوا ڕازییە وبەئیخلاسە. و) خراپترینیشیان (النفس الأمارة)یە، ئەو نەفس وگیانەی كەفەرمان بەخراپە دەكات، لەنێوان ئەم دووانەشدا (النفس اللوامة) هەیە. ابن جزى: ٢/ ٥١٣.
پرسیار: چ جياوازيیەك لەنێوان نەفسى ئەممارە ونەفسى لەووامەدا هەيە؟
وَلَآ أُقۡسِمُ بِٱلنَّفۡسِ ٱللَّوَّامَةِ ٢
باسكردنی ئەم نەفسە بەو سیفەتەی كەلەووامە (سەركۆنەكەر)ە، ئاماژەیە بەوەی كەزۆر ئاتاجی كەسێكە كەچاكە وخراپەی پێ بناسێنێت وڕێنوێنی بكات، واتە بەجۆرێك پەروەردەی بكات كەچاكەی بوێت وبەرەو چاكە بڕوات ولەخراپە بێزار بێت وخۆی لێ بەدوور بگرێت، بۆ ئەوەی لەسەركۆنە وخراپەی ئەو شتانەی كەسەركۆنەی لەسەر دەكرێت لەئەماندا بێت، چونكە ئەو جۆرە نەفسە ڕاڕایە ولەسەر بارێك ناوەستێت، كەواتە نیازی بەكەسێك هەیە كەسوودمەندترین كاروباری ژیان وقیامەتی پێ بناسێنێت وئەویش ئەو شتە بەسوودانە هەڵبژێرێت وئەگەر لەدەستی دەرچوو سەركۆنەی خۆی بكات. ابن القيم: ٣/ ٢٢٥.
پرسیار: مەبەست لەنەفسى (اللوامە) چییە؟
لَا تُحَرِّكۡ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعۡجَلَ بِهِۦٓ ١٦
ئەم ئایەتە باسی ڕامان وپایەداریی دەكات لەگەڕان بەدوای زانستدا، هەروەها ئەوەش كەخۆشەویستی ومەیلی زۆریی وپەلەكردن بۆ زانست بەدەستهێنان نابێت ببێت بەهۆی پچڕاندنی قسەی مامۆستا.. دەبێت ئەو كەسەی بەدوای زانستدا دەگەڕێت وفێرخوازە لەبەرامبەر مامۆستادا بەسەبر بێت تا قسەكەی تەواو دەكات، دواتر پرسیارەكانی خۆی لەمامۆستا بكات. ابن القيم: ٣/ ٢٣٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە جۆرێك لەپەروەردەكردنى كەسى فێرخوازە وخاڵێكى گرنگى دەستنيشان كردووە، ئەو خاڵە چییە؟
لَا تُحَرِّكۡ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعۡجَلَ بِهِۦٓ ١٦ إِنَّ عَلَيۡنَا جَمۡعَهُۥ وَقُرۡءَانَهُۥ ١٧ فَإِذَا قَرَأۡنَٰهُ فَٱتَّبِعۡ قُرۡءَانَهُۥ ١٨ ثُمَّ إِنَّ عَلَيۡنَا بَيَانَهُۥ ١٩
ئەم خاڵە پەروەردەییە لەم ئایەتەدا هەیە: قوتابی نابێت پێش لەتەواوبوونی قسەی مامۆستاكەی قسە بكات، ئەگەر پرسیارێ یان تێنەگەیشتن وكێشەیەكی هەبوو، دەبێت بیخاتە دوای ئەوەی مامۆستا قسەكانی تەواو دەكات، یان ئەگەر لەسەرەتای قسەكانی مامۆستاكەی قسەیەكی وەهای بیست كەدەبوو وەڵام بدرێتەوە یان دڵخۆشی خۆی لەبەرامبەر ئەو قسەیە پیشان بدات، پەلە نەكات تا قسەكانی مامۆستا تەواو دەبێت وهەق وناهەقی قسەكان ڕوون دەبێتەوە ئەو عانە بەدروستی لەقسەی مامۆستاكەی تێبگات. سەعدى: ٨٩٩.
پرسیار: فێرخواز دەبێت چ ئەدەب وئاكارێك لەخزمەت مامۆستادا بەكار بهێنێت؟
إِنَّ عَلَيۡنَا جَمۡعَهُۥ وَقُرۡءَانَهُۥ ١٧
(إن علينا جمعه وقرآنه) ئەمە ئاماژەیە بەوەی كەقورئان بەش بەش دابەزیوە، دواتر لەژێر چاودێری خودا ویارمەتی خودا كۆبووەتەوە، ئەوەی كەئەم قسەیە پشت ڕاست دەكاتەوە ئەوەیە كەئەو كۆكردنەوەیە یەكێكە لەهۆكارەكانی پارێزراوبوونی قورئان، وەك خوای گەورە ئەو بەڵێنەی داوە وپاراستنی قورئانی لەئەستۆ گرتووە. خوداش زاناترە. شەنقيتى: ٨/ ٣٧٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە ئاماژەيە بەوەى كەقورئان بەش بەش دابەزيوە، دواتر لەژێر چاودێرى خودا ويارمەتى خودا كۆ بووەتەوە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.