قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ

١ ١
٢ ٢
٣ ٣

٤ ٤
ﭿ
٥ ٥

٦ ٦

٧ ٧

٨ ٨

٩ ٩

١٠ ١٠

١١ ١١

١٢ ١٢

ﯿ ١٣ ١٣
572
سووڕەتی جن ئایەتەکان 0 - 2

يَهۡدِيٓ إِلَى ٱلرُّشۡدِ فَـَٔامَنَّا بِهِۦۖ وَلَن نُّشۡرِكَ بِرَبِّنَآ أَحَدٗا ٢

ئەمە سەركۆنەیەكی تێدایە بۆ مرۆڤە بێباوەڕەكان، چونكە جنۆكەكان بەیەكجار بیستنی قورئان، باوەڕیان هێنا، بەبیستنی تەنها چەند ئایەتێك سوودیان وەرگرت وزانییان كەقورئان كەلامی خوایە وباوەڕیان پێكرد، بەڵام كافرەكان هێشتا نەیانزانیوە وباوەڕیان نەهێناوە. شەوكانى: ٥/ ٣٠٣ـ ٣٠٤.
پرسیار: باوەڕهێنانى جنۆكەكان دوابەدواى بيستنى چەند ئايەتێك لەقورئان، چى دەگەيەنێت؟

سووڕەتی جن ئایەتەکان 0 - 5

وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن تَقُولَ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا ٥

ئەم ئایەتە ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە كەلاسایی كردنەوە لەهیچ كارێكدا پەسەند نییە، چونكە متمانە كردن بەهەموو كەسێك نیشانەی ناتەوانی وبێ دەسەڵاتیە، ئەزموون وتەجرەبەی ژیانیش شایەتی ئەم ڕاستیەن، لاسایی كردنەوە جاری وا هەیە سەر بۆ كوفر دەكێشێت، كوفرێك كەكوشندەیە وماڵوێرانكەر، لەفەرموودەیەكدا كەبوخاری بەژمارە ٥٢ وموسلیم بەژمارە ١٥٩٩ لەنوعمانی كوڕی بەشیرەوە دەیگێڕنەوە، پێغەمبەر(ﷺ) دەفەرمووێت: «فَمَنِ اتَّقَى الشُّبَهَاتِ اسْتَبْرَأَ لِدِينِهِ وَعِرْضِهِ». واتە: هەر كەسێك خۆی لەشتە گوماناوییەكان بپارێزێت ئەوە دین وئابڕووی خۆی پاراستووە. ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەنابێت مرۆڤ بەبێ بەڵگەی دروست وصەحیح ودڵنیاكەر دەم لەبنەماكانی ئایین وفەرمان ونەهیی بدات. بيقاعى: ٢٠/ ٤٧١.
پرسیار: باسى پەيڕەوى كردنى پەسەند ولاسايى ناپەسەند بكە.

سووڕەتی جن ئایەتەکان 0 - 6

وَأَنَّهُۥ كَانَ رِجَالٞ مِّنَ ٱلۡإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٖ مِّنَ ٱلۡجِنِّ فَزَادُوهُمۡ رَهَقٗا ٦

واتە: كاتێك مرۆڤەكان پەنایان بۆ دێو وجنۆكەكان برد، جنۆكەكان كوفر وگومڕایی مرۆڤەكانیان زیاتر كرد، یان مەترسیان لەسەر ئەوان زیاتر كرد، چونكە مرۆڤەكانیان بەكەم عەقڵ وكەم ئاوەز زانی. هەندێكیش دەڵێن: ڕاناوی بكەر بۆ مرۆڤ وڕاناوی بەركار (مفعول) بۆ جنۆكەكان دەگەڕێتەوە، واتە: كاتێك مرۆڤەكان پەنایان بۆ دێوەكان برد، خۆبەگەورەزانین وسەركێشی جنۆكەكانیان زیاتر كرد، تا وای لێهات جنۆكە دەیگوت: من سەروەری دێو ومرۆڤم. ابن جزى: ٢/ ٤٩٥.
پرسیار: زيانى ڕۆيشتنى هەندێك لەخەڵكى بۆ لاى جادووگەر وفاڵچى وشەيتانەكان ڕوون بكەرەوە..

سووڕەتی جن ئایەتەکان 0 - 10

وَأَنَّا لَا نَدۡرِيٓ أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ أَرَادَ بِهِمۡ رَبُّهُمۡ رَشَدٗا ١٠

جنۆكەكان بەمەبەستی ڕێزگرتن لەخودای گەورە، ناوی خاوەن ویستی شەڕیان بەنەزانراوی هێشتەوە ونیسبەتی شەڕیان نەدایە لای خودا، بەڵكو تەنها نیسبەتی خێر وچاكەیان دایە لای خودا. ابن عاشور: ٢٩/ ٢٣١.
پرسیار: لەگەڵ ئەوەدا كەخواى گەورە هەموو خێر وشەڕێكى بەدەستە، بەڵام جنۆكەكان نيسبەتى شەڕيان نەدايە لاى خودا وتەنها نيسبەتى خێر وچاكەيان دايە لاى خودا، بۆچى؟

سووڕەتی جن ئایەتەکان 0 - 11

وَأَنَّا مِنَّا ٱلصَّٰلِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَٰلِكَۖ كُنَّا طَرَآئِقَ قِدَدٗا ١١

كاتێك جنۆكەكان براكانی خۆیان داوەت كرد بۆ سەر ڕێگای چاكە وخێرخوازی، بەئاشكرا نیسبەتی گەندەڵی وفەسادیان نەدایە پاڵیان، بەڵكو بەئاماژە گوتیان: هەندێك لەئێمە چاكن. دواتر بەنەرمی ومیهرەبانی گوتیان: هەندێكی ترمان چاك نین. ابن عاشور: ٢٩/ ٢٣٢.
پرسیار: مرۆڤى بانگخواز چ جۆرە ئەدەب وڕەوشتێك لەم ئايەتەوە فێر دەبێت؟

سووڕەتی جن ئایەتەکان 0 - 13

وَأَنَّا لَمَّا سَمِعۡنَا ٱلۡهُدَىٰٓ ءَامَنَّا بِهِۦۖ فَمَن يُؤۡمِنۢ بِرَبِّهِۦ فَلَا يَخَافُ بَخۡسٗا وَلَا رَهَقٗا ١٣

( هەر كەسێك بڕوا بەپەروەردگار بهێنێت. و) نە لەنوقسانی دەترسێت ونە لەستەم، چونكە لەمافی هیچ كەسێكی كەم نەكردووەتەوە وستەمی لەهیچ كەسێك نەكردووە، كەواتە لەسزای ئەو دووانەش ناترسێت. ئالوسى: ١٥/ ١٠٠.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەپاداشت وسزا لەجسن وجۆرى كار وكردەوەيە..

سووڕەتی جن ئایەتەکان 0 - 13

فَمَن يُؤۡمِنۢ بِرَبِّهِۦ فَلَا يَخَافُ بَخۡسٗا وَلَا رَهَقٗا ١٣

ابن عباس دەفەرمووێت: (هەر كەسێك باوەڕ بەپەروەردگار بهێنێت. و) ناترسێت لەوەی كەچاكەكانی كەم ببێت، یان خراپەكانی زیاد بكات. (بخس) واتە: ناتەواوی ونوقسانی، (رهق)یش واتە: ستەم. قورتوبى: ٢١/ ٢٩٢.
پرسیار: ئايا بەمەبەستى ستەم كردن لەمرۆڤ دەكرێت چاكەكانى كەم بكرێنەوە، يان بارى خراپەكانى بۆ قورستر بكرێت؟