قورئان
ﯲ
ﱕ
ﭞ ﭟ ٣٨ ٣٨ ﭡ ﭢ ﭣ ٣٩ ٣٩ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ٤٠ ٤٠ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ٤١ ٤١ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ
٤٢ ٤٢ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ٤٣ ٤٣ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ٤٤ ٤٤
ﮆ ﮇ ﮈ ٤٥ ٤٥ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ٤٦ ٤٦ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ٤٧ ٤٧ ﮖ ﮗ ﮘ ٤٨ ٤٨ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ٤٩ ٤٩ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
٥٠ ٥٠ ﮥ ﮦ ﮧ ٥١ ٥١ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ٥٢ ٥٢
ﯳ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ٣ ٣ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ٤ ٤ ﯪ ﯫ ﯬ
٥ ٥ ﯮ ﯯ ﯰ ٦ ٦ ﯲ ﯳ ٧ ٧ ﯵ ﯶ ﯷ
ﯸ ٨ ٨ ﯺ ﯻ ﯼ ٩ ٩ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ١٠ ١٠
تَنزِيلٞ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٤٣
بە پێی ئایەتی (تنزيل من رب العالمين) پەروەردگارێتی تێر وتەواوی خوای گەورە بووەتە لەمپەر لەبەرامبەر ئەوەی كەهەروا دەست لەدروستكراوەكانی بەر بدات ووێڵیان بكات وفەرمانیان پێ نەكات ونەهییان لێ نەكات ولەمەڕ شتە زیاندارەكان هۆشدارییان پێ نەدات وهەروەك مەڕ وماڵات وچوارپێ وێڵیان بكات، هەر كەسێك وەها گومانێكی هەبێت ئەوە وەك ئەوەی كەشیاوە پەروەردگاری جیهانی نەناسیوە وئەوەی كەشیاوی پەروەردگار نییە، داوێتیە پاڵ پەروەردگار. ابن القيم: ٣/ ١٩١.
پرسیار: نيشانەى تەواوى پەروەردگارێتى خودا چییە؟
وَإِنَّهُۥ لَتَذۡكِرَةٞ لِّلۡمُتَّقِينَ ٤٨
واتە: لەنێو خەڵكی سەرزەوی تەنها ئەوانە پەند وئامۆژگاری لەپەروەردگار وەردەگرن كەپارێزكارن، چونكە وەك كەسێك كەبیەوێت سوود وەربگرێت، ئاوا پەند وئامۆژگاری وەردەگرن. بيقاعي: ٢٠/ ٣٨٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە تەنها ناوى پارێزكارانى هێنا؟
فَٱصۡبِرۡ صَبۡرٗا جَمِيلًا ٥
واتە: لەبەرامبەر ئەزیەت وئازارەكانیان بەجوانی سەبر بگرە، ئەو ئەزیەت وئازارەی ئەوان نابێت ببێتە لەمپەر لەبەرامبەر ئەوەی كەبانگەشە بكەیت وئەوان بۆ سەر ئایین داوەت بكەیت! ئەوا خەریكە لەكاتی تۆڵە سەندنەوە نزیك ببیتەوە ئەی ئەو كەسەی كەگەیشتویتە پلە وپایەی باڵا وئەو شتەی كەخستومەتە سەر زوبانی تۆ نەمخستووەتە سەر زوبانی هیچ كەسێكەوە!. سەبر بریتییە لەگرتنەوەی نەفس لەبەرامبەر هەموو كارێكی سەخت وناخۆشدا. بيقاعى: ٢٠/ ٣٩٢.
پرسیار: ئايا سەبر گرتن لەبەرامبەر خەڵك ئەوە دەخوازێت كەئيتر بانگيان نەكەين بۆ باوەڕهێنان يان تەوبە كردن؟ ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
فَٱصۡبِرۡ صَبۡرٗا جَمِيلًا ٥
يواتە: سەبرێك كەبێقەراری ونائارامی لەگەڵدا نەبێت. تەبەرى: ٢٣/ ٦٠٣.
پرسیار: ماناى (صبرًا جميلًا)چییە؟
إِنَّهُمۡ يَرَوۡنَهُۥ بَعِيدٗا ٦ وَنَرَىٰهُ قَرِيبٗا ٧
خوای گەورە ڕۆژی قیامەت بەنزیك دەبینێت، چونكە زاتێكی هێندە میهرەبان ودڵسۆزە كەپەلە ناكات ودەزانێت بەدڵنییایەوە قیامەت هەر دێت وهەر شتێك كەبێت نزیكە. سەعدى: ٨٨٦.
پرسیار: ئەوەتا ١٤٠٠ ساڵ زياتر تێپەڕيوە بەسەر دابەزينى ئەم ئايەتەدا وخواى گەورەش فەرموويەتى: هاتنى قيامەت نزيكە، كەچى هێشتا نەهاتووە، بۆچى خواى گەورە فەرموويەتى: هاتنى قياكەت نزيكە؟
يَوۡمَ تَكُونُ ٱلسَّمَآءُ كَٱلۡمُهۡلِ ٨ وَتَكُونُ ٱلۡجِبَالُ كَٱلۡعِهۡنِ ٩
لە كاتێكدا ئەم تەنە گەورە ومەزنە ئاوا نائارام وسەغڵەت دەبێت، دەبێت ئەو بەندە لاواز وداماوە چۆن بێت كەپشتی لەژێر باری تاواندا چەماوەتەوە؟!. سەعدى: ٨٨٦.
پرسیار: بۆچى باسى تێكچوون وداڕمانى ئاسمانەكان وكێوەكان كراوە؟
وَتَكُونُ ٱلۡجِبَالُ كَٱلۡعِهۡنِ ٩
(عهن) واتە: خوری، لەبەر ئەوەی كەكێوەكان تێك دەشكێن وورد وخاش دەبن، بەخوری شیكراوە چوێنراون. ابن جزى: ٢/ ٤٩٥.
پرسیار: لەڕۆژى پەسڵاندا چ وێكچونێك لەنێوان خوريى شیى كراوە وكێو وكەژەكاندا هەيە؟