قورئان
ﯰ
ﱕ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ١٤ ١٤ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ١٥ ١٥
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ١٦ ١٦
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ١٧ ١٧ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ١٨ ١٨
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ١٩ ١٩ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ٢٠ ٢٠ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ٢١ ٢١ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
ﯴ ٢٢ ٢٢ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ
ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ٢٣ ٢٣ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ
ﰉ ﰊ ﰋ ٢٤ ٢٤ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ
ﰓ ٢٥ ٢٥ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ﰚ ﰛ ﰜ ﰝ ٢٦ ٢٦
وَأَسِرُّواْ قَوۡلَكُمۡ أَوِ ٱجۡهَرُواْ بِهِۦٓۖ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ١٣
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: ئێوە سرتە قسە بكەن یان وە دەنگی بەرزی بێژن، ئەو لەڕازێ كەبەدڵاندا دەبوورێت، ئاگادارە. و). واتە: ئاگای لەهەموو ئەو نییەت وویستانەیە كەبوونیان هەیە، دەی دەبێت ئەو قسە وكارانەی كەدەبیسرێن ودەبینرێن چۆن بن؟ سەعدى: ٨٧٦.
پرسیار: بۆچى لەكۆتايى ئەم ئايەتەدا خواى گەورە فەرمووى: (إنه عليم بذات الصدور)؟
أَلَا يَعۡلَمُ مَنۡ خَلَقَ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلۡخَبِيرُ ١٤
بەڵگەكەی خۆی بەدوو ناو كۆتایی پێ هێنا كەئەو دوو ناوە ئەو بەڵگەیە دەچەسپێنن، واتە: ناوەكانی (اللطيف) واتە: ئەو كەسەی كەكارەكانی ودانایی ئەو لەوپەڕی ناسكیدان، بەجۆرێ كەژیری وئاوەز لەئاستیاندا كۆڵە، هەروەها ناوی (الخبير)
واتە: زانیاری ئەو دەگاتە دیوی ناوەوە وهەموو شتە پەنهانەكان دەزانێت، وەك چۆن لەدیوی دەرەوەی هەموو شتەكان ئاگادارە، دەی ئیتر پەروەردگارێك كەئاوا (اللطيف) و(الخبير) بێت، چۆن ئاگای لەڕازی ناو دڵان ونهێنی ناو سینەكان نییە؟!. ابن القيم: ٣/ ١٧٣.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەم دوو ناوەى (اللطيف) و(الخبير) كۆتايى هات؟
هُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ ذَلُولٗا فَٱمۡشُواْ فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُواْ مِن رِّزۡقِهِۦۖ وَإِلَيۡهِ ٱلنُّشُورُ ١٥
ئەوە بزانن كەهەوڵ وتێكۆشانی ئێوە هیچ سوودێكی بۆتان نییە، مەگەر ئەوەی كەخودا بۆ ئێوەی ئاسان بكات، هەر بۆیە دەفەرمووێت: (وكلوا من رزقه)؛كەواتە: هەوڵ وتێكۆشان دژی پەشت بەستن وتەوەككول نییە. ابن كثير: ٤/ ٣٩٨.
پرسیار: نيسبەتدانى ڕزق وڕۆزى بەڕاناوێك كەبۆ خودا دەگەڕێتەوە، چ بابەتێك ڕوون دەكاتەوە؟
هُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ ذَلُولٗا فَٱمۡشُواْ فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُواْ مِن رِّزۡقِهِۦۖ وَإِلَيۡهِ ٱلنُّشُورُ ١٥
خوای گەورە بەباسكردنی (وإليه النشور) هۆشداری ئەوە دەدا كەئێمەی مرۆڤ لەدونیادا هەمیشەیی نین، بەڵكو ڕێبوارین، هەر بۆیە ناشێت ئێمە دونیا بەشوێنێكی هەمیشەیی وبەئارامگای خۆمانی بزانین، بەڵكو بۆ ئەوە هاتووینە دونیا تۆشە بۆ قیامەت كۆبكەینەوە، كەواتە: ئێرە شوێنی تێپەڕینە، نەك مانەوە وخۆشی، شوێنی ڕۆیشتنە، نەك نیشتمان وشوێنی مانەوە. ابن القيم: ٣/ ١٧٤.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە فەرمانى داوە سوود لەو شتانە وەربگرين كەلەسەرزەويدان ودواتر باسى قيامەت وزيندووبوونەوەى هێنايە پێشەوە؟
ءَأَمِنتُم مَّن فِي ٱلسَّمَآءِ أَن يَخۡسِفَ بِكُمُ ٱلۡأَرۡضَ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ ١٦
هەڕەشە كردن بەوەی كەدەچن بەناخی ئاخدا، پێشخراوە بەسەر هەرەشە كردن بەڕەشەبا وتۆفانی لمی بیابان، چونكە چوونە ناو ناخی زەوی پەیوەندی بەزەوییەوە هەیە وقسەكردن لەبارەی زەوییەوە لێرەدا گونجاوترە، كەواتە لێرە لەشتێكی وێچوی (النشر المعكوس) سوود وەرگیراوە، هەروەها تۆفانی لم ووردە زیخی بیابانیش بۆ سەر ئەوانە سزای ئەو ناسوپاس وكوفرانە بوو كەبەرامبەر ناز ونیعمەتەكانی خوای گەورە لەسەرەزەویدا كردیان، لەڕستەی (وكلوا من رزقه)؛ئاماژەیەك بەو ناز ونیعمەتانە دراوە، چونكە سەرچاوەی ڕزق وڕۆزییەكانی سەرزەوی ئەو بەفر وبارانەیە كەلەئاسمانەوە دێتە خوارەوە، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَفِي ٱلسَّمَآءِ رِزۡقُكُمۡ﴾ [ الذاريات: 22].واتە: ڕزق وڕۆزی ئێوە لەئاسماندایە. ابن عاشور: ٢٩/ ٣٦.
(تێبینی: لەف ونەشر دوو جۆرە: مورەتەب ومەعكوس. مورەتەب ئەوەیە سەرەتا باسی دوو شت بكات ودواتر دوو شتی تر كەبەڕیز پەیوەندی بەو دوو شتەی پێشەوە هەبێت، نموونە: خوای گەورە دەفەرمووێت: (ومن رحمته جعل لكم الليل والنهار لتسكنوا فيه ولتبتغوا من فضله)[القصص 73] واتە: جا له ڕهحمهت ومیهرهبانی ئهو زاته ئهوهیه كه شهو وڕۆژی كردووه بههۆی ئارامی وحهوانهوه وكار وكاسپی كردن وبههره بردن له بهخششهكانی. لەم ئایەتەدا خوای گەورە سەرەتا باسی شەوی كردووە ودواتر باسی ڕۆژ، دوایی هەر بەڕیز باسی ئارامی وحەوانەوەی كردووە كەپەیوەندی بەشەو هەیە ودواتر باسی كار وكاسبی كەپەیوەندی بەڕۆژەوە هەیە، واتە: ڕیزبەندییەكە وەك خۆیەتی.
دووەم: موشەوەش یان مەعكوس: ئەویش ئەوەیە كەسەرەتا باسی دوو شت بكات، دوایی ڕیزبەندەییەكە ڕەچاو نەكات وبەپێچەوانەی یەكەمەوە باسی بكاتەوە، نموونە: وەك ئەو ئایەتەی كەخوای گەورە دەفەرمووێت: (يوم تبيض وجوه وتسود وجوه فأما الذين اسودت وجوههم أكفرتم بعد إيمانكم فذوقوا العذاب بما كنتم تكفرون )(وأما الذين ابيضت وجوههم ففي رحمة الله هم فيها خالدون) [آل عمران 106-107] واتە: ڕۆژێك دێت ڕووخسارانێك سپی دهبن وڕووخسارانێك ڕهش ههڵدهگهڕێن، جا ئهوانهی كه ڕووخساریان ڕهش ههڵگهڕاوه (پێیان دهوترێت): باشه، ئهوه ئێوه پاش ئیمانداریی، پهشیمان بوونهوه وڕێبازی كوفرتان گرتهبهر؟! ده بچێژن سزا وئازار بههۆی كافر بوونتانهوه. بهڵام ئهوانهی ڕووخساریان سپی وگهش وجوانه لهناو ڕهحمهت ومیهرهبانی خوادا ژیان دهبهنه سهر بۆ ههمیشه وبۆ ههتا ههتایی. لەم دوو ئایەتەدا خوای گەورە سەرەتا باسی ئەوانەی كردووە كەڕووخساریان سپی دەبێت، دواتر باسی ئەوانەی كەڕووخساریان ڕەش دەبێت، دواتر كەدێتە سەر باسی پاداشت وسزاكەیان سەرەتا باسی ئەوانە دەكات كەڕووخساریان ڕەشە، دواتر باسی ئەوانە دەكات كەڕووخساریان سپییە. واتە: ڕیزبەندییەكەی سەرەتای ڕەچاو نەكردووە. و).
پرسیار: بۆچى هەڕەشە كردن بەڕۆچوون بەناخى خاكدا پێشخراوە بەسەر تۆفانى لمى بياباندا؟
أَفَمَن يَمۡشِي مُكِبًّا عَلَىٰ وَجۡهِهِۦٓ أَهۡدَىٰٓ أَمَّن يَمۡشِي سَوِيًّا عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ ٢٢
خوای گەورە نموونە ونەزیلەی بۆ كافر وباوەڕدار هێنایەوە (مُكِبًا) واتە: سەری داخستووە وبەڕێدا دەڕوات، ئیتر نە تەماشای پێشەوە دەكات ونە ڕاست ونە چەپ، كەسێك بەو جۆرە ڕێ بكات بەدەما دەكەوێت، ئایا ئەو كەسە وەكو كەسێك وایە كە(يمشي سويًا) ڕێك وڕاست دەڕوات بەڕێدا و(سەری بەرز گرتووە و. و) تەماشای پێش وڕاست وچەپی خۆی دەكات (و ئاگای لەدەوروبەری خۆیەتی. و)؟ قورتوبى: ٢١/ ١٢٩.
پرسیار: خواى گەورە ئەم نموونەيەى بۆ چ كەسانێك باسكردووە؟
قُلۡ هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنشَأَكُمۡ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَۚ قَلِيلٗا مَّا تَشۡكُرُونَ ٢٣
(قليلًا ما تشكرون)واتە: ئەو ناز ونیعمەتانەی كەخوا پێی بەخشیون زۆر بەكەمی لەڕێگای ئەوا خەرجی دەكەن وبەكاری دەهێنن. ابن كثير: ٤/ ٣٩٩.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەڕستەى (قليلًا ما تشكرون)كۆتايى هاتووە؟