قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٤ ٤

٥ ٥


ﭿ
٦ ٦




٧ ٧


٨ ٨



ﯿ ٩ ٩
546
سووڕەتی حشر ئایەتەکان 0 - 4

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ شَآقُّواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۖ وَمَن يُشَآقِّ ٱللَّهَ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ ٤

(ومن يشاقِّ الله فإن الله شديد العقاب) تەنها باسی دژایەتیكردنی خودای كرد (ئیتر باسی دژایەتی كردنی پێغەمبەری خودای(ﷺ) نەكرد. و) ئەوەش لەبەر ئەوەیە كەدژایەتیكردنی خودا دژایەتی كردنی پێغەمبەری خوداشە. شەوكانى: ٥/ ١٩٦.
پرسیار: بۆچى لەكۆتايى ئايەتەكەدا باسى دژايەتيكردنى خوداى كرد، بەڵام وەك ئايەتەكانى پێشوو باسى دژايەتيكردنى پێغەمبەرى(ﷺ) نەكرد؟

سووڕەتی حشر ئایەتەکان 0 - 7

كَيۡ لَا يَكُونَ دُولَةَۢ بَيۡنَ ٱلۡأَغۡنِيَآءِ مِنكُمۡۚ

بۆ ئەوەی ئەم ماڵ وسەروەت وسامانە لەنێوان سەرۆكەكاندا دەستاو دەست نەكات ولەئەنجامدا زاڵ ببن بەسەر هەژار ولاوازەكاندا، لەسەردەمی نەفامیدا كاتێك تاڵانییەكیان دەست دەكەوت، سەرۆك چارەكێكی بۆ خۆی دەبرد، بەو بەشەیان دەگوت: (مرباع). خوای گەورە ئەو مافەی بەپێغەمبەر(ﷺ) دا تا بەپێی ڕەزامەندی وفەرمانی ئەو غەنیمە ودەستكەوتەكان دابەش بكات. بەغەوى: ٤/ ٣٥٧.
پرسیار: مەبەست لەڕستەى (كي لا يكون دولة بين الأغنياء منكم)چییە؟

سووڕەتی حشر ئایەتەکان 0 - 7

وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمۡ عَنۡهُ فَٱنتَهُواْۚ

ئامانج لەوە كەئەمەی لەئایەتەكەدا زیاد كردووە ئەوەیە كەگومانی هەندێك لەسەربازەكان بڕەوێنێتەوە كەوایان گومان برد ئەو دەستكەوتەی كەلەجەنگی بەنی نەزیردا دەستیان كەوتووە وخوا بەپێغەمبەرەكەی خۆی بەخشیوە، پێغەمبەر(ﷺ) هەمووی دەبات وئەوان لێی بێبەش دەبن، بۆیە لەناو دڵی خۆیاندا توڕە بوون. ابن عاشور: ٢٨/ ٨٦.
پرسیار: بۆچى باسكردنى حوكم وبڕيارەكانى دەستكەوت، بەم ڕستە جوانە كۆتايى هاتووە؟

سووڕەتی حشر ئایەتەکان 0 - 9

وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمۡ حَاجَةٗ مِّمَّآ أُوتُواْ وَيُؤۡثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ وَلَوۡ كَانَ بِهِمۡ خَصَاصَةٞۚ

خوای گەورە فەرمووی: ئەوانە لەگەڵ ئەوەشدا كەخۆیان پێویستیان بەو شتانەیە كەچی بەیەكتری دەبەخشن، هەرگیز ئێرەیی بەو ناز ونیعمەتانە نابەن كەخوای گەور بەبراكانیانی بەخشیوە، كەپێچەوانەی سیفەتی یەكەم بەخیل وڕژدی وپێچەوانەی سیفەتی دووەم ئێرەییە، هەر بۆیە ڕژدی وچرووكی لەگەڵ ئێرەییدا یەك جسن وجۆرن وهەردووكیان قوماشی یەك تۆپن، چونكە مرۆڤی ئێرەبەر چاوی بەو بەخششانە هەڵنایەت كەخوای بەخەڵكی بەخشیوە، مرۆڤی ڕژد وچروكیش پێی خۆش نییە ئەوەی كەهەیەتی بەهیچ كەسێكی بدات. ابن تيميە: ٦/ ٢٧٢.
پرسیار: لەم ئايەتەى سەرەوەدا دوو سيفەت وتايبەتمەندى گرنگى باوەڕداران باسكراوە، ئەو دوو سيفەتە چين؟

سووڕەتی حشر ئایەتەکان 0 - 9

وَيُؤۡثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ وَلَوۡ كَانَ بِهِمۡ خَصَاصَةٞ

مەبەستی ئایەتەكە كەلوپەلی دونیاییە، نەك ئەو كات وساتانەی كەبەخواپەرستی تەواو دەبن، چونكە ڕژدی كردن لەو بارەوە نیشانەی خۆشبەختی وڕزگارییە، چونكە ئەگەر مرۆڤ كاتەكانی بەدەستكەوت نەزانێت وهەروا لەخۆوە لەناوی بدات وكاتەكانی بڕەوێنێت خەڵكی بەموفلیسی وازی لێ دەهێنن، كەواتە: ئەم گرنگیدانە بەكات وبەهەدەر نەدانی وڕژدی كردن تێیدا دەبێتە هۆكاری چاكسازی لەدڵ وپاراستنی بەرژەوەندییەكان، خوای گەورەش فەرمانی داوە كەبۆ كردنی كاری چاكە پێشبڕكێ بكەین وبەپەلە بین بۆ جێبەجێكردنی، ئەمەش دژی لەپێشتر زانینە. (كەواتە: سەبارەت بەماڵی دونیا خەڵكی لەخۆت لەپێشتر بزانە، بەڵام بۆ جێبەجێكردنی خواپەرستی پێشبڕكێ لەگەڵ خەڵكدا بكە وخۆت لەهەموو كەسێك لەپێشتر بزانە. و). ابن القيم: ٣/ ١٤٦.
پرسیار: لەخۆبووردەيى لەچ كاتێكدا پەسەندە ولەچ كاتێكدا ناپەسەندە؟ ڕژديش لەچ كاتێكدا پەسەند ولەچ كاتێكدا ناپەسەندە؟

سووڕەتی حشر ئایەتەکان 0 - 9

وَيُؤۡثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ وَلَوۡ كَانَ بِهِمۡ خَصَاصَةٞ

ئەم پلە وپایەیە بەرزترە لەپلە وپایەی ئەوانەی كەخوای گەورە دەربارەیان فەرموویەتی﴿وَءَاتَى ٱلۡمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ﴾ البقرة: ١٧٧. واتە: لەگەڵ ئەوەدا كەماڵی خۆیان خۆش دەوێت هەر دەیشیبەخشن. چونكە ئەوانە خێریان كرد لەهەمان كاتدا ئەو شتەیان خۆش دەویست كەكردیان بەخێر، بەڵام پێویتسییان پێی نەبوو، ئاتاجی ئەو شتە نەبوون كەكردیان بەخێر، بەڵام ئەمانی تر لەگەڵ ئەوەدا كەخۆیان ئاتاج بوون كەچی ماڵەكەیان هەر كرد بەخێر وخەڵكیان پێش خۆیان خست. ابن كثير: ٤/ ٣٣٨.
پرسیار: كام دەستەيە باشترن، ئەوانەى ماڵيان خۆش دەوێت ودەيكەن بەخێر وخۆيان ئاتاجى نين، يان ئەوانەى ئاتاجى ماڵەكەن ولەگەڵ ئەوەشدا دەيكەن بەخێر؟

سووڕەتی حشر ئایەتەکان 0 - 9

وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفۡسِهِۦ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ٩

كاتێك مرۆڤ بەخیلی وڕژدی نەفسی خۆی كۆنتڕۆڵ دەكات، مۆڵەت بەخۆی دەدات فەرمانەكانی خودا وپێغەمبەری خودا جێبەجێ بكات، كەواتە كارەكانی لەڕووی ویست وخواستی خۆیەتی، ئەوانەیشی كەقەدەغە وحەرامن هەر بەویستی خۆی نایانكات ووازی لێیان هێناوە، هەرچەندە دڵیشی لای ئەو كارانە بێت، بەڵام هەر نایانكات، هەروەها بەمەیل وڕەزامەندی خۆی سەروەت وسامانەكەی لەڕای خودا وبەمەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا دەبەخشێت، لەئەنجامدا دەستی دەگات بەبەختەوەری وڕزگاری. سەعدى: ٨٥١.