قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە





ﭿ
٢٢ ٢٢
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ

١ ١




٢ ٢

٣ ٣
545
سووڕەتی مجادلە ئایەتەکان 0 - 22

لَّا تَجِدُ قَوۡمٗا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ يُوَآدُّونَ مَنۡ حَآدَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُ

واتە: ئەمە وئەوە (مەبەست باوەڕ هەبوون بەخودا وڕۆژی دوایی لەگەڵ دۆستایەتی كردنی ئەو كەسانەی كەدژ وپێچەوانەی خودا وپێغەمبەری خودان. و) هەرگیز پێكەوە كۆ نابنەوە، كاتێك مرۆڤ باوەڕی ڕاستەقینەی بەخودا وڕۆژی دوایی هەیە كەكار بەبنەماكانی باوەڕ وپێویستییەكانی باوەڕ بكات، وەك دۆستایەتی وخۆشەویستی باوەڕداران ودژایەتی لەگەڵ ئەوانەی كەباوەڕیان نییە. سەعدى: ٨٤٨.
پرسیار: باوەڕ بەخودا وڕۆژى دوايى چ پەيوەنديەكى لەگەڵ دژايەتى لەگەڵ ئەو كەسانە هەيە كەدژى خودا وپێغەمبەرى خودان؟

سووڕەتی مجادلە ئایەتەکان 0 - 22

لَّا تَجِدُ قَوۡمٗا يُؤۡمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ يُوَآدُّونَ مَنۡ حَآدَّ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُ

خوای گەورە ئەوەی ڕاگەیاندووە كەهەرگیز كەسێك نابینیەوە كەباوەڕداربێت ولەگەڵ دوژمنانی خودا وپێغەمبەری خودا دۆست وهاوڕێ بێت، چونكە بیروباوەڕ دژی ئەو كارەیە، وەك چۆن دوو شتی دژ بەیەك پێكەوە نایانكرێت، كەواتە هەر كاتێك باوەڕ بوونی هەبێت دژی باوەڕ كەدۆستایەتیە لەگەڵ دوژمنانی خودا، بوونی نییە، كەواتە ئەگەر مرۆڤ لەتای دڵەوە دۆستایەتی ئەوانەی كرد كەدژی خودا وپێغەمبەری خودان، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كەئەو بیروباوەڕەی كەپێویستە لەناو دڵیدا بوونی نییە. ابن تيميە: ٦/ ٢٥٧.
پرسیار: بۆچى كاتێك خواى گەورە دۆستايەتى لەگەڵ دوژمنانى خودا وپێغەمبەرى خودا لەوان داڕنى، ئینجا بەوە وەسفى كردن كەباوەڕدارن؟

سووڕەتی مجادلە ئایەتەکان 0 - 22

رَضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُ

لە ڕستەی (رضى الله عنهم ورضوا عنه)خاڵێكی سەیر هەیە، واتە: كاتێك ئەوان لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە لەخزم وكەسوكاری خۆیان تۆران، خوای گەورە لەپاداشتی ئەوەدا لەوان ڕازی بوو، ئەوانیش بەهۆی ئەو ناز ونیعمەتە هەمیشیەییە وئەو فەزڵ وڕێزە بێ شومارەی كەخوای گەورە پێی بەخشین، لەخوا ڕازی بوون. ابن كثير: ٤/ ٣٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە باسى بەڵگەى ڕەزامەندى خودا لەباوەڕداران وڕەزامەندى ئەوان لەخودا بكە.

سووڕەتی مجادلە ئایەتەکان 0 - 22

أُوْلَٰٓئِكَ حِزۡبُ ٱللَّهِۚ أَلَآ إِنَّ حِزۡبَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ٢٢

(أولئك)واتە: ئەوانەی كەلەگەورەییدا لەپلەكانی سەرەوەن، چونكە تەنها لەگەڵ خوای گەورەدا بوون بەدۆست وخۆشەویستی خۆیان بەخودا دا ودەیانزانی كەسوود وزیان تەنها بەدەست ئەوە. بيقاعى: ١٩/ ٤٠٠.
پرسیار: نيشانەى حيزب وتاقمى ڕاستەقينەى خودا (حزب الله) چییە؟

سووڕەتی حشر ئایەتەکان 0 - 2

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَخۡرَجَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ مِن دِيَٰرِهِمۡ لِأَوَّلِ ٱلۡحَشۡرِۚ

پشت بەغەیری خودا مەبەستن، وەك ئەوەی كەئەو كەسانە پشتیان بەدووڕووەكان بەست، چونكە هەر كەسێك پشت بەغەیری خودا ببەستێت زەلیل وسەرشۆڕ دەبێت. بيقاعى: ١٩/ ٤١١.
پرسیار: جەزاى ئەو كەسە چییە كەجياتى ئەوەى پشت بەخوا ببەستێت، پشت بەغەيرى خوا دەبەستێت؟

سووڕەتی حشر ئایەتەکان 0 - 2

وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمۡ حُصُونُهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَأَتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِنۡ حَيۡثُ لَمۡ يَحۡتَسِبُواْۖ

قەڵاو دژ وسەنگەرەكانیان ئەوانی لەخۆبایی كرد، وایان دانابوو كەهیچ كەسێك ناتوانێت بەسەریاندا زاڵ ببێت.. ئەوان پشتیان بەدژ وقەڵاكانیان بەست، هەر كەسێك پشت بەغەیری خودا ببەستێ زەلیل وسەرشۆڕ دەبێت، پشت بەستنەكەیشی دەبێتە مایەی زیان بۆی. سەعدى: ٨٤٩.
پرسیار: لەم ئايەتەدا هاندراوە كەمرۆڤ پشت بەغەيرى خودا وپشت بەهۆكارەكان نەبەستێ (بەڵام هۆكار بەكار بهێنێت؛ چونكە فەرمانى خوايە وسوننەتى پێغەمبەر(ﷺ). و) ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی حشر ئایەتەکان 0 - 2

يُخۡرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيۡدِيهِمۡ وَأَيۡدِي ٱلۡمُؤۡمِنِينَ فَٱعۡتَبِرُواْ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَبۡصَٰرِ ٢

واتە: بیر لەسەرەنجامی ئەو كەسانە بكەنەوە كەدژایەتی فەرمانەكانی خودا وپێغەمبەری خودایان كردووە، بزانن چۆن لەدونیادا توشی زەلیلی وسەرشۆڕی دەبن وجگە لەوەش لەقیامەتدا سزایەكی توندیان بۆ ئامادە كراوە. ابن كثير: ٤/ ٣٣١.
پرسیار: لەچيرۆكى بەنى نەزير چ وانە وپەندێك وەردەگرين؟