قورئان
ﯧ
ﱔ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
١٢ ١٢ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ
ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ١٣ ١٣ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ١٤ ١٤ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ١٥ ١٥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ١٦ ١٦ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ١٧ ١٧ ﯤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ١٨ ١٨ ﯸ ﯹ ﯺ
ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ
ﰇ ﰈ ١٩ ١٩ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ
٢٠ ٢٠ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ﰚ ﰛ ﰜ ٢١ ٢١
فَإِذۡ لَمۡ تَفۡعَلُواْ وَتَابَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ
لەجیاتی ئەوەی كەبڵێت: نوێژ بكەن! فەرمووی: نوێژ ڕاوەستاو بكەن، چونكە ئامانجی هەوڵدانە بۆ ڕەچاوكردن وئەنجامدانی هەموو مافەكانی نوێژ وتەنها نوێژكردن مەبەست نییە. ئالوسى: ١٤/ ٢٢٥.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمووى: نوێژەكانتان پايەدار بكەن ونەيفەرموو: نوێژەكانتان بكەن؟
فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ
ئەم دوو خواپەرستیە ماك وبنەمای هەموو خواپەرستییەكانن، ئیتر خواپەرستی بەهۆی لەش وجەستەوە بێت یان بەهۆی سەروەت وسامانەوە، كەواتە: هەر كەسێك ئەم دوو جۆرە خواپەرستیە جێبەجێ بكات بێگومان ڕەچاوی مافەكانی خودا ومافەكانی بەندەكانی خودایشی كردووە. سەعدى: ٨٤٧.
پرسیار: بۆچى لەناو جۆرەكانى خواپەرستيدا باسى نوێژ وزەكات كرا؟
وَأَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥۚ وَٱللَّهُ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ ١٣
(وأطيعوا الله ورسوله).لەمبارەوە ئیخلاص وئیحسان زۆر گرنگن، هەر بۆیە خوای گەورە فەرموویەتی: (والله خبير بما تعملون) كەواتە خوای گەورە لەكارەكانیان بەئاگایە ودەزانێت كەبەچ جۆرێك ئەنجام دەدرێن، لەئەنجامیشدا بەپێی ئاگاداریی خۆی لەنییەت ودڵ وكار وكردەوەی ئەوانە، پاداشت یان سزای بەندەكانی دەداتەوە. سەعدى: ٨٤٧.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى خواى گەورە فەرمانى كرد بەپەرستنى خۆى وگوێڕايەڵى كردن لەپێغەمبەر(ﷺ) فەرمووى: خواى گەورە ئاگاى لەهەموو ئەو شتانەيە كەئەنجام دەدرێن؟
۞أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ تَوَلَّوۡاْ قَوۡمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِم مَّا هُم مِّنكُمۡ وَلَا مِنۡهُمۡ
قوشەیری دەفەرمووێت: هەر كەسێك لەگەڵ كەسێكدا كەكەوتووەتە بەر توڕەیی وخەشمی كەسێكی ترەوە، بووە هاوپەیمان وبرادەر، ئەوە ئەو كەسە خۆی خستووەتە بەر خەشمی ئەوەی كەلەبرادەرەكەی توڕەیە وخەشمی لێ گرتووە، كەواتە: هەر كەسێك ببێت بەدۆستی كەسێك كەخوای گەورە لێی توڕەیە وخەشمی لێگرتووە، ئەوە ئەو كەسە خۆی خستووەتە بەر توڕەیی وخەشمی خوداوە، جا هێندە بۆ بەدبەختی ئەو جۆرە كەسە بەسە كەڕیسوا وزەلیل وبێ بەش وهەناسە سارد وناحمێگ (نائومێد) وداماو ببێت. بيقاعى: ١٩/ ٣٨٧.
پرسیار: دۆستايەتيكردنى ئەوانەى بەر نەفرەت وتوڕەيى خودا كەوتوون، چ زيانێكى هەيە؟
يَوۡمَ يَبۡعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعٗا فَيَحۡلِفُونَ لَهُۥ كَمَا يَحۡلِفُونَ لَكُمۡ وَيَحۡسَبُونَ أَنَّهُمۡ عَلَىٰ شَيۡءٍۚ أَلَآ إِنَّهُمۡ هُمُ ٱلۡكَٰذِبُونَ ١٨
هەر كەسێك لەسەر هەر سیفەت وڕەفتارێك ژیا، لەسەر هەمان سیفەت وڕەفتاریش دەمرێت، كەواتە: دووڕووەكان كەلەدونیادا سوێندیان بۆ باوەڕداران دەخوارد كەئەمانیش باوەڕدارن، لەڕۆژی قیامەتدا كاتێك كەخوای گەورە هەموویان زیندوو دەكاتەوە، لەوێش سوێند بۆ خوا دەخۆن وبەگومانن لەوەی كەبەڵگەیەكیان هەبێت، چونكە كوفر ودوڕوویی وبیروباوەڕی پووچەڵیانی لەمێشكدا چەسپاندووە وفریوی داون، خۆیانیش گومانیان هەیە لەوەی كەكار وكردەوەیەكی باش وچاكیان هەبێت ولەسەری پاداشت وەربگرنەوە. سەعدى: ٨٤٨.
پرسیار: حاڵەتى دووڕووەكان لەدونيا وقيامەتدا چ لێكچوونێكى هەيە؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ أُوْلَٰٓئِكَ فِي ٱلۡأَذَلِّينَ ٢٠
لەو ڕووەی كەئەم كاریانە بەهۆی زۆریی پەیڕەوان وپارێزەرانەوە ئەنجام دەدا وئەوانەیشی كەچاوی بەمانە دەكەوت وایدەزانی كەبەهێز وزاڵن ولەهەموو كەسێك بەڕێزتر ولەپێشترن، خوای گەورە سەبارەت بەوەڵامدانەوە وئاشكرا كردنی ئەو فریوخواردنەی ئەوان فەرمووی: (أولئك)ئەو كەسانە (في الأذلين) ڕیسواترین وزەلیلترین دروستكراون.. حەسەن دەفەرمووێت: ئەو تاوانەی كەلەناو دڵیانە زۆر پەست وبەد وخراپە، جا هەرچەندە بەڕواڵەت دەنگ وسەدایان بەرز ولەناو خۆشیی وئاسایشیشدا بن. بيقاعى: ١٩/ ٣٩٥.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە تاوان چ كاريگەريیەكى لەسەر دڵ هەيە؟
كَتَبَ ٱللَّهُ لَأَغۡلِبَنَّ أَنَا۠ وَرُسُلِيٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٞ ٢١
زەججاج دەفەرمووێت: سەركەوتن وزاڵبوونی پێغەمبەران دوو جۆرە: ئەوانەیان كەبۆ جەنگ وجیهاد نێردراون لەجەنگ وجیهادا سەركەوتوون، ئەوانەیشی كەفەرمانی جەنگ وجیهادیان پێ نەكراوە، بەهۆی بەڵگەی پشتڕاست وبەهێزەوە سەركەوتوون. بەغەوى: ٤/ ٣٤٩.
پرسیار: پێغەمبەرانى خوا چۆن سەردەكەوتن بەسەر ئەوانەى كەبە درۆزنيان دەزانين؟ كام پێغەمبەرانەش لەلايەن گەل وهۆزەكەيانەوە شەهيد كراون؟