قورئان
ﯦ
ﱓ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ٤ ٤ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
٥ ٥ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ
ﮏ ٦ ٦ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ٧ ٧
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ٨ ٨ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ٩ ٩ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ
ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ
ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ١٠ ١٠ ﰐ ﰑ
ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ﰚ ﰛ ١١ ١١
وَهُوَ مَعَكُمۡ أَيۡنَ مَا كُنتُمۡۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ ٤
(وهو معكم أين ماكنتم)مەبەست لەم هاوڕێیەتی ولەگەڵبوونە، ئەوەیە كەبەزانیاری وئاگاداری لەگەڵ هەمووانە، كەواتە لەگەڵ ڕستەی (والله بما تعملون بصير).پێكەوە بەڵگەن لەسەر ئەوەی كەلەبەرامبەر كار وكردەوەی بەندەكانیدا بەڵێن دەدات وهەڕەشە دەكات. سەعدى: ٨٣٧.
پرسیار: مەبەست لەو هاوڕێيەتى ولەگەڵبوونەى كەلەئايەتەكەدا باسكراوە چییە؟
ءَامِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَأَنفِقُواْ مِمَّا جَعَلَكُم مُّسۡتَخۡلَفِينَ فِيهِۖ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُمۡ وَأَنفَقُواْ لَهُمۡ أَجۡرٞ كَبِيرٞ ٧
(مستخلفين فيه) واتە: ئەو سەروەت وسامانەی كەلەدەستی ئێوەدایە، هەمووی هی خوایە، خوای گەورە ئەوانەی دروست كردووە وبەهرەی ئەوانەی بەئێوە گەیاندووە وسەبارەت بەبەكارهێنانی ئەو سەروەت وسامانانە ئێوەی كردووە بەجێگری خۆی، ئێوە وەك وەكیل وبریكاری خودان، دەی كەواتە بەوجۆرە خەرجی بكەن كەئەو فەرمانتان پێ دەكات. ابن جزى: ٢/ ٤١٠.
پرسیار: وشەى (مستخلفين فيه) چ مانا ومەبەستێك دەگەيەنێت؟
وَمَا لَكُمۡ أَلَّا تُنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ
واتە: ببەخشن ولەهەژاری ودەست تەنگی مەترسن! چونكە ئەو زاتەی كەئێوە لەپێناوی ڕەزامەندی ئەوا دەبەخشن، خاوەنی زەوی وئاسمانەكانە وكلیلی گەنجینەكانی زەوی وئاسمان هەمووی بەدەست ئەوە. ابن كثير: ٤/ ٣٠٧.
پرسیار: دواى فەرمان كردن بەبەخشين، چ دانايى وحيكمەتێك لەڕستەى (ولله ميراث السماوات والأرض)بوونى هەيە؟
لَا يَسۡتَوِي مِنكُم مَّنۡ أَنفَقَ مِن قَبۡلِ ٱلۡفَتۡحِ
بەخشین پێش فەتح وڕزگاری مەككە خێرێكی زیاتری هەبوو، چونكە ئەو دەمە ئیسلام لاواز بوو، خەڵكی زیاتر ئاتاج وهەژار بوون، بەخشینیش لەو كاتەدا لەسەر دووڕووەكان زیاتر سەخت وگران بوو، پاداشتیش بەئەندازەی ڕەنج وسەختی بەمرۆڤ دەدرێتەوە (واتە: ئەوانەی كەلەو كاتە سەختەدا خێریان كردووە پاداشتیان لەوانە زیاترە كەلەكاتی فەرحانی ودەوڵەمەندیدا ودوای فەتح خێریان كردووە. و). قورتوبى: ٢٠/ ٢٤٠.
پرسیار: بۆچى خێركردن پێش فەتح وڕزگار كردنى مەككە خێرى زياتر بووە؟
مَّن ذَا ٱلَّذِي يُقۡرِضُ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥ وَلَهُۥٓ أَجۡرٞ كَرِيمٞ ١١
پەیوەندبوونی ئەو قەرزە بەقەرزی جوان وڕەوا، سێ مەبەست لەخۆ دەگرێت: یەكەم: لەماڵێكی پاك وخاوێن بێت، نەك لەماڵی چەپەڵ وناڕەوا. دووەم: مرۆڤ لەتای دڵەوە وبەمەبەستی ڕەزامەندی خوا ئەو خێرە بكات. سێیەم: منەت نەكات بەسەر ئەو كەسەدا كەخێرەكەی پێ دەكات. خاڵی یەكەم پەیوەندی بەسەروەت وسامان وخاڵی دووەم پەیوەندی بەنێوان خودا وئەو كەسەی كەخێرەكە دەكات وخاڵی سێیەمیش پەیوەندی بەنێوان خێرخواز وخەڵكەكەوە هەیە. ابن القيم: ٣/ ١٢٨.
پرسیار: خێركردن لەچ كاتێكدا بەقەرزى جوان وڕەوا ناو دەبرێت؟
مَّن ذَا ٱلَّذِي يُقۡرِضُ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥ وَلَهُۥٓ أَجۡرٞ كَرِيمٞ ١١
خێركردن لەپێناوی خوادا بۆیە بەقەرز ووامی جوان وڕەوا ناو نراوە، بۆ ئەوەی ببێتە هۆی هاندان وبزواندنی خەڵكی بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە، چونكە مرۆڤی خێرخواز ئەگەر دڵنیا بێت لەوەی كەئەو كەسەی كەقەرزەكە وەردەگرێت زەنگین وچاكەكارە وپاداشتی قەرز ووامەكە بەجوانی دەداتەوە، ئەو كاتە كابرای قەرزدەریش بەڕەزامەندیەكی زیاتر وسەخاوەت ودڵاواییەكی زۆرترەوە قەرزەكەی پێشكەش دەكات. ابن القيم: ٣/ ١٢٨.
پرسیار: بۆچى خێركردن لەپێناوى خواى گەورەدا بەقەرزى ڕەوا وجوان ناوبراوە؟
مَّن ذَا ٱلَّذِي يُقۡرِضُ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥ وَلَهُۥٓ أَجۡرٞ كَرِيمٞ ١١
پێشەوا قوشەیری دەفەرمووێت: مەبەست لەقەرزی ڕەوا وجوان ئەوەیە كەكابرای خێرۆمەند بەنییەتێكی ڕاست وڕەزامەندی ناو دڵ وتەنها بەمەبەستی ڕەزامەندی خوای گەورە وبەبێ ڕیا وناو وناوبانگ، لەسەروەت وسامانی حەڵاڵ وڕەوای خۆی خێر بكات. قورتوبى: ٢٠/ ٢٤٤.
پرسیار: مەبەست لەقەرز ووامى چاك وجوان چییە؟