قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٧ ٧ ٨ ٨
٩ ٩
١٠ ١٠ ١١ ١١
١٢ ١٢
١٣ ١٣
١٤ ١٤
ﭿ
١٥ ١٥
١٦ ١٦
١٧ ١٧
١٨ ١٨
١٩ ١٩

٢٠ ٢٠
٢١ ٢١
٢٢ ٢٢

٢٣ ٢٣
٢٤ ٢٤
٢٥ ٢٥

٢٦ ٢٦

٢٧ ٢٧
ﯿ ٢٨ ٢٨

٢٩ ٢٩
٣٠ ٣٠
521
سووڕەتی ذاريات ئایەتەکان 8 - 9

إِنَّكُمۡ لَفِي قَوۡلٖ مُّخۡتَلِفٖ ٨ يُؤۡفَكُ عَنۡهُ مَنۡ أُفِكَ ٩

قسەكانیان لەبارەی قورئان وپێغەمبەری خوا(ﷺ) جیاواز بوو، هەر هەمووی بەگۆترە وهەوانتە بوو، دوای ئەوەی باوەڕیان بەهەق نەهێنا سەریان لەچەند ڕاوبۆچوون وبیروباوەڕی جیاجیاوە دەرچوو، هەق یەكێكە وڕێگایەكی وایە كەهەر كەسێك لێی لا بدات دەیان وسەدان ڕێگای پڕ پێچ ولار دێتە بەردەمی، وەك خوای گەورە خۆی دەفەرمووێت: ﴿بَلۡ كَذَّبُواْ بِٱلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ فَهُمۡ فِيٓ أَمۡرٖ مَّرِيجٍ﴾ [ق: 5]واتە: به‌ڵام ئه‌مانه‌ دژی ڕاستین وبڕوایان پێ نه‌هێناوه‌ كاتێك بۆیان هات، به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئه‌وانه له‌سه‌رگه‌ردانی وسه‌رلێشێواوییه‌كی ئاڵۆزدا ده‌ژین (هه‌ر ڕۆژەی قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن). واتە: شتەكانیان لێ ئاڵۆزاوە ولێیان تێكچووە (و لێیان بووە بەگرێ كوێرە وناتوانن ڕێكی بكەنەوە. و). ابن القيم: ٣/ ٣٢ـ ٣٣.
پرسیار: يەكێك لەگرنگترين هۆكارەكانى يەكێتى، پابەندييە بەسرووشەوە، بەپێى ئەم ئايەتە ئەم قسەيە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی ذاريات ئایەتەکان 0 - 15

إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٖ وَعُيُونٍ ١٥

زانایانی شارەزا لەئوصوڵی فیقهـ دەزانن ئەم ئایەتە بەئاماژە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهۆكاری گەیشتن بەو باخ وسەرچاوانە تەقوای خودایە، بەپێی ڕاوبۆچوونی ڕاستتریش سەبەبی شەرعی وعیللەتی شەرعی یەكن. شەنقيتى: ٧/ ٤٣٩.
پرسیار: لەباسكردنى چوونە بەهەشتى خاوەن تەقواكانەوە لەلايەن خواى گەورەوە، باسى هۆكارەكەيشى كراوە، ئەو هۆكارە چییە؟ ڕوونى بكەرەوە..

سووڕەتی ذاريات ئایەتەکان 0 - 16

ءَاخِذِينَ مَآ ءَاتَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَبۡلَ ذَٰلِكَ مُحۡسِنِينَ ١٦

(آخذين ما آتاهم ربهم):لەوانەیە بەم واتایە بێ كەخوای گەورە بەهەشتەكانی بەتەواوی ئاوات وئارەزووەكانی خۆیان گەیاندووە وهەموو جۆرە ناز ونیعمەتێكی پێ بەخشیون، بۆیە زۆر خۆشحاڵن وبەدوای شتێكدا ناگەڕێن كەجێی ئەو شتانەی خۆیانیان بۆ بگرێتەوە.. لەوانەشە ئەمە سیفەتی پارێزكاران بێ لەدونیادا، واتە: فەرمانەكانی خوا جێبەجێ دەكەن وخۆیان لەو شتانە دەپارێزن كەنەهی لێكراوە، بەجۆرێكی تر بیڵێین: بەسینگێكی فراوانەوە فەرمانەكانی خوا بەجێ دەهێنن وخۆیان لەوانە دەپارێزن كەنەهی لێكراوە. سەعدى: ٨٠٨.
پرسیار: نيشانەى پارێزكاران لەدونيادا چییە؟

سووڕەتی ذاريات ئایەتەکان 0 - 17

كَانُواْ قَلِيلٗا مِّنَ ٱلَّيۡلِ مَا يَهۡجَعُونَ ١٧

مەبەستی ئایەتەكە ئەمەیە كەئەم پارێزكارانە لەو كاتانەشدا كەخەڵكی تێیدا دەحەسانەوە، ئەوان خەریكی خواپەرستی وزیكری خوا بوون، بەدرێژایی ڕۆژیش كەمێك پشوویان دەدا. حەسەن دەفەرمووێت: ئازاری شەو هەستانەوە وشەونوێژیان دەچەشت وشەوانە تەنها كەمێك دەخەوتن.. لەعەبدوڵڵای كوڕی ڕەواحەوە دەگێڕنەوە كەئەوانە كەمێك دەخەوتن ودوایی هەڵدەسانەوە. ئالوسى: ٢٧/ ١٤.
پرسیار: پارێزكاران لەكاتى پشودان وخەوتنا چ كارێك دەكەن كەبە هۆيەوە دەچنە ناو باخ ومێرگەكانى بەهەشتەوە؟

سووڕەتی ذاريات ئایەتەکان 0 - 18

وَبِٱلۡأَسۡحَارِ هُمۡ يَسۡتَغۡفِرُونَ ١٨

بۆیە بەتایبەت باسی بەرەبەیان كرا، چونكە لەم كاتەدا لەهەموو كاتێك زیاتر خەو بەسەر مرۆڤدا زاڵە، كەواتە: نوێژ وزیكری ئەوانە لەو كاتانەدا زیاتر لەنوێژ وزیكری كاتەكانی تر خێردارترە، جا بەرەبەیان بۆیە بەشێوەی كۆ باسكرا وفەرمووی: (وَبِالأَسحَارِ) بۆ ئەوەی هەموو بەرەبەیانییەكان بگرێتەوە، چونكە ئەوانە پیشەیان وابوو كەهەموو بەرەبەیانییەك ئەو كارانەیان دووبارە دەكردەوە. ابن عاشور: ٢٦/ ٣٥٠.
پرسیار: بۆچى دەمەوبەيانيان بەتايبەتى باسكراوە؟

سووڕەتی ذاريات ئایەتەکان 22 - 23

وَفِي ٱلسَّمَآءِ رِزۡقُكُمۡ وَمَا تُوعَدُونَ ٢٢ فَوَرَبِّ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ إِنَّهُۥ لَحَقّٞ مِّثۡلَ مَآ أَنَّكُمۡ تَنطِقُونَ ٢٣

دانایەك فەرموویەتی: واتە: هەر وەك چۆن هەر كەسەو بەزمانی خۆی قسە دەكات وناتوانێت بەزمانی یەكێكی تر قسە بكات، ئاواش هەموو كەسێك ئەو ڕزق وڕۆزیە دەخوات كەبۆی دیاری كراوە وناتوانێت ڕزق وڕۆزی كەسێكی تر بخوات. بەغەوى: ١٩/ ٢٣١.
پرسیار: بۆچى ڕزق وڕۆزى بەقسەوە چوێنراوە؟

سووڕەتی ذاريات ئایەتەکان 0 - 26

فَرَاغَ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ

(الروغان) (كە بنەمای وشەی (راغ)ـەیە. و) بریتییە لەڕۆیشتن بەپەنهانی، بەجۆرێ كەهیچ كەسێك پێت نەزانێت، ئەمە گەورەیی خانەخوێ دەگرێتەوە، بەمەبەستی خزمەت كردنی میوان بەجۆرێ هات وچۆ بكات كەمیوان پێی نەزانێت وشەرم نەكات وكاتێك هەست بەهاتووچوی خانەخوێ بكات كەخواردن ئامادە كراوە ودەچنە سەر خوان، بەپێچەوانەی ئەو كەسانەی كەبەمیوانان وبەئامادەبووان دەڵێن: لەجێی خۆتان مەجووڵێن ئێستا دەچم خواردنتان بۆ دەهێنم! یان قسەیەكی وا كەببێتە هۆی تەریقبوونەوەی میوانەكان. ابن القيم: ٣/ ٤٥.
پرسیار: باسى يەكێك لەئاكارە جوان وڕەوشتە بەرزەكانى پێغەمبەران (عليهم الصلاة والسلام) بكە.