قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٦ ١٦

١٧ ١٧
١٨ ١٨
١٩ ١٩
ﭿ
٢٠ ٢٠
٢١ ٢١

٢٢ ٢٢
٢٣ ٢٣
٢٤ ٢٤
٢٥ ٢٥
٢٦ ٢٦

٢٧ ٢٧

٢٨ ٢٨
٢٩ ٢٩
ﯿ ٣٠ ٣٠

٣١ ٣١

٣٢ ٣٢
٣٣ ٣٣
٣٤ ٣٤
٣٥ ٣٥
519
سووڕەتی ق ئایەتەکان 0 - 16

وَنَحۡنُ أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنۡ حَبۡلِ ٱلۡوَرِيدِ ١٦

خوای گەورە دەفەرمووێت: ئێمە لەشادەماری مل كەنزیكترین ئەندامی لاشەیە لەمرۆڤەوە، نزیكترین لەمرۆڤ. مەبەست ئەو ڕەگەیە كەچواردەوری چاڵایی ملی مرۆڤی داوە، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی كەمرۆڤ لەخوای خۆی بترسێت، چونكە ئاگای لەدیوی دەر وتەنانەت ناخی مرۆڤیشە وهەمیشە لێی نزیكە، بۆیە ئەو جۆرە كەسانە شەرم لەخودا دەكەن وفەرمانەكانی جێبەجێ دەكەن ونزیك نابنەوە لەو شتانەی كەنەهی لێكردووە. سەعدى: ٨٠٥.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەم ئايەتەدا باسى شادەمارى ملى مرۆڤى كردووە؟ لەم ئايەتەدا چ خاڵێكى گرنگ هەيە؟

سووڕەتی ق ئایەتەکان 0 - 16

وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ وَنَعۡلَمُ مَا تُوَسۡوِسُ بِهِۦ نَفۡسُهُۥۖ وَنَحۡنُ أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنۡ حَبۡلِ ٱلۡوَرِيدِ ١٦

خوای گەورە پێویستی بەو كارنامەیە نییە كەفریشتەكانی پاسەوانی مرۆڤ دەینووسنەوە، چونكە خۆی ئاگای لەهەموو شتێكە وهیچی لێ پەنهان نابێت وهیچی لەبیر ناچێتەوە، بەڵكو ئەو كارە چەند حیكمەت وداناییەكی تایبەتی تێدایە كەیەكێك لەوانە ئەوەیە لەڕۆژی پەسڵاندا ئەو كارنامەیە ببێت بەشایەت بۆ مرۆڤ یان لەسەر مرۆڤ. شەنقيتى: ٧/ ٤٢٦.
پرسیار: لەگەڵ ئەوەدا كەخواى گەورە ئاگاى لەهەموو شتێكە وهيچى لێ شاراوە نییە وهيچيشى لەبير ناچێت، بۆچى چەند فريشتەيەكى كردووە بەپاسەوانى مرۆڤەكان بۆ ئەوەى هەموو كارێكى ورد ودرشتى مرۆڤەكان تۆمار بكەن؟

سووڕەتی ق ئایەتەکان 0 - 19

وَجَآءَتۡ سَكۡرَةُ ٱلۡمَوۡتِ بِٱلۡحَقِّۖ ذَٰلِكَ مَا كُنتَ مِنۡهُ تَحِيدُ ١٩

(وَجَاءت) فیعلی (جاء) بەشێوەی تێپەڕ هات (نەیفەرموو: ویجیء. و) بۆ ئەوەی مانای دڵنیایی ونزیكی بگەیەنێت. ابن جزى: ٢/ ٣٦٥.
پرسیار: بۆچى لەئايەتەكەدا فيعلى جاء بەشێوەى تێپەڕ هات، خۆ قيامەت هێشتا نەهاتووە؟

سووڕەتی ق ئایەتەکان 0 - 30

يَوۡمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ ٱمۡتَلَأۡتِ وَتَقُولُ هَلۡ مِن مَّزِيدٖ ٣٠

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ - قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ(ﷺ): «تَحَاجَّتِ الْجَنَّةُ وَالنَّارُ فَقَالَتِ النَّارُ: أُوثِرْتُ بِالْمُتَكَبِّرِينَ وَالْمُتَجَبِّرِينَ، وَقَالَتِ الْجَنَّةُ: فَمَا لِي لَا يَدْخُلُنِي إِلَّا ضُعَفَاءُ النَّاسِ وَسَقَطُهُمْ وَغِرَّتُهُمْ. قَالَ اللَّهُ تَعَالَى لِلْجَنَّةِ: إِنَّمَا أَنْتِ رَحْمَتِي أَرْحَمُ بِكِ مَنْ أَشَاءُ مِنْ عِبَادِي، وَقَالَ لِلنَّارِ: إِنَّمَا أَنْتِ عَذَابِي أُعَذِّبُ بِكِ مَنْ أَشَاءُ مِنْ عِبَادِي وَلِكُلِّ وَاحِدَةٍ مِنْكُمَا مِلْؤُهَا فَأَمَّا النَّارُ فَلَا تَمْتَلِئُ حَتَّى يَضَعَ اللَّهُ رِجْلَهُ. تَقُولُ قَطْ قَطْ قَطْ، فَهُنَالِكَ تَمْتَلِئُ وَيُزْوَى بَعْضُهَا إِلَى بَعْضٍ، فَلَا يَظْلِمُ اللَّهُ مِنْ خَلْقِهِ أَحَدًا، وَأَمَّا الْجَنَّةُ فَإِنَّ اللَّهَ تَعَالَى يُنْشِئُ لَهَا خَلْقًا». مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ
واته: ئەبو هورەیرە دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرمووی: دۆزەخ وبەهەشت بوو بەكێشەیان، دۆزەخ گوتی: من هەڵبژێراوم بۆ ئەوەی سزای ئەو كەسانە بدەم كەخۆبەزلزان وستەمكار بوون، بەهەشتیش گوتی: ئەی من بۆ ناڵێیت؟ من تەنها ئەو كەسانە دەهێننە ناومەوە كە(لە دونیادا) لاواز وبێ ناو بوون وئەوانەی كەگوێیان بەدونیا نەداوە. جا خوای گەورە بەبەهەشتی فەرموو: بەڕاستی تۆ سۆز وبەزەیی منیت، بەهۆی تۆوە ڕەحم بەو بەندانەی خۆم دەكەم كەبمەوێت. بەدۆزەخیشی فەرموو: بەراستی تۆ سزای منیت، بەهۆی تۆوە سزای ئەو كەسانە دەدەم كەبمەوێت سزایان بدەم، هەریەك لەئێوەش پڕ دەكەم لەخەڵكی. بەڵام ئاگر پڕ نابێت هەتا خوای گەورە ڕانێك خەڵكی بۆ دەنێرێت جا لەو كاتەدا دۆزەخ هاواری لێ هەڵدەسێت ودەڵێت: بەسە بەسە بەس! لەو كاتەدا پڕ دەبێت وئاگرەكەی دێت بەسەر یەكدا، خوای گەورە ستەم لەهیچ كەسێك لەبەندەكانی خۆی ناكات، هەرچی بەهەشتیشە ئەوە خوای گەورە خەڵكدانێكی بۆ دروست دەكات. ئالوسى: ٢٦/ ٤٧١.
پرسیار: ديارترين سيفەتەكانى ئەهلى بەهەشت ودۆزەخ باس بكە.

سووڕەتی ق ئایەتەکان 0 - 32

هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٖ ٣٢

(أواب)واتە: كەسێك كەزوو زوو بەرەو لای خوا دەگەڕێتەوە وتەوبە لەتاوان دەكات، تاوان دەكات ودواتر تەوبە دەكات. ئەمە ڕای زەححاك وچەند زانایەكی ترە. ابن عباس وعەتاش دەفەرموون: (أواب) واتە: ئەو كەسەی كەزۆر تەسبیحاتی خوا دەكات، ئەوەتا خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَٰجِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُۥ وَٱلطَّيۡرَ﴾ [سبأ: 10]. واتە: ئەی كەژ وكێوەكان! هۆ باڵندەكان! لەگەڵ ئەودا هاوئاواز بن (واتە: پێكەوە تەسبیحاتی خوا بكەن. و). حەكەمی كوڕی عوتەیبە دەفەرمووێت: (أواب) ئەو كەسەیە كەلەچۆڵەوانیدا زۆر زیكری خوا دەكات. شەعبی وموجاهید دەفەرمون: كەسێكە كەبەتەنها ولەشوێنی چۆڵا تاوانەكانی خۆی وەبیر خۆی دەهێنێتەوە وتەوبە دەكات وداوای لێبووردن لەخودا دەكات. ابن مەسعودیش هەمان ڕای هەیە. عوبەیدی كوڕی عومەیر دەفەرمووێت: كەسێكە كەلەهەر مەجلیسێكدا دانیشت، تێیدا داوای لێبووردن لەخودا دەكات. هەروەها لەعوبەیدەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: ئێمە ئاوا پێناسەی (أواب)مان دەكرد: ئەو كەسەیە كەچاودێری دانیشتنەكانی خۆی دەكات وهەر كاتێك هەستا دەڵێت: سبحان الله وبحمده اللهم إنی أستغفرك مما اصبت فی مجلسی هذا. واتە: خوای گەورە لەهەموو عەیب ونوقسانییەك پاك وبەرییە، كامڵە، خوایە! لەهەموو ئەو تاوانانە خۆش ببە كەلەم كۆڕ ومەجلیسەدا توشم بووە. بەغەوى: ١٩/ ٤٥٤.
پرسیار: باسى سێ سيفەتى (أوابين) بكە.

سووڕەتی ق ئایەتەکان 0 - 33

مَّنۡ خَشِيَ ٱلرَّحۡمَٰنَ بِٱلۡغَيۡبِ وَجَآءَ بِقَلۡبٖ مُّنِيبٍ ٣٣

باسكردنی ناوی (الرحمن) ەئایەتی (من خشي الرحمن بالغيب) بەبێ ناوهێنانی ناوی الله، ئاماژەیە بەوەی كەمرۆڤی پارێزكار لەحاڵێكدا لەخوداش دەترسێت، دەزانێت كەخودا میهرەبانە. جگە لەوەش دركە (كینایە)یە لەوەی كەهاوەڵپەرستان ئینكاری ناوی (الرحمن)یان دەكرد. ﴿وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱسۡجُدُواْۤ لِلرَّحۡمَٰنِ قَالُواْ وَمَا ٱلرَّحۡمَٰنُ﴾ [الفرقان: 60].واتە: هەر كاتێك پێیان بگوترێت: سوژدە بۆ زاتی الرحمن ببەن، دەڵێن: الرحمن كێیە وچییە؟ ابن عاشور: ٢٦/ ٣٢٠.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا ناوى پيرۆزى (الرحمن) باسكراوە؟

سووڕەتی ق ئایەتەکان 0 - 33

وَجَآءَ بِقَلۡبٖ مُّنِيبٍ ٣٣

واتە: (نەك بەبەرچاوی خەڵكەوە، بەڵكو. و) دوور لەچاوی خەڵكی لەخوا دەترسن، كەترسانی ڕاستەقینە ئەمەیە. هەرچی ترسانیشە لەبەرچاوی خەڵك وبەدیار چاوانەوە، ئەوە جاری وا هەیە دەبێت بەڕییا وناوی ترسی لێ نانرێت، ترسانی ڕاستەقینە ئەوەیە كەمرۆڤ لەهەموو شوێن ولەهەموو كاتێكدا لەخوا بترسێت. سەعدى: ٨٠٦.
پرسیار: بۆچى تەنها باسى ئەو ترسە كراوە كەدوور لەچاوى خەڵكە؟