قورئان
ﯟ
ﱒ
ﯟ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ٢ ٢ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ٣ ٣ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ٤ ٤ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ٥ ٥
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ٦ ٦ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ٧ ٧ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ٨ ٨ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ٩ ٩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ١٠ ١٠ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ١١ ١١ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ١٢ ١٢ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ١٣ ١٣ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
١٤ ١٤ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ١٥ ١٥
سورة قٓۚ
لەبەر ئەوەی ئەم سورەتە بنەماكانی بیروباوەڕی تێدایە، بۆیە پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەناو كۆڕ وكۆبوونەوە گەورەكاندا دەیخوێندەوە، وەك زۆر جار لەناو نوێژی هەینی ونوێژی جەژنەكان ونوێژی بەیانیشدا دەیخوێندەوە. ابن تيميە: ٦/ ٨٣.
پرسیار: بۆچى پێغەمبەرى خوا(ﷺ) ئەم سورەتەى لەكۆڕ وكۆبوونەوە گەورەكاندا دەخوێندەوە؟
قٓۚ وَٱلۡقُرۡءَانِ ٱلۡمَجِيدِ ١
(المجيد)فراوانترین وگەورەترین وشایستەترین وشەیەكە كەقورئانی پیرۆزی پێ وەسف بكرێت، ئەمەش دەبێتە هۆكاری ئەوەی كەمرۆڤ (واتە: باوەڕدار. و) بەجوانی پەیڕەوی لەقورئان بكات وبەبێ دواكەوتن وكەمتەرخەمی كردن خۆی تەسلیمی قورئان بكات وسوپاس خوداش بكات بۆ ئەو ناز ونیعمەتە گەورەیە. سەعدى: ٨٠٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە سيفەتى (المجيد)آ بۆ قورئان باسكردووە؟
بَلۡ كَذَّبُواْ بِٱلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ فَهُمۡ فِيٓ أَمۡرٖ مَّرِيجٍ ٥
لەبارەی ئەم ئایەتەوە قەتادە دەفەرمووێت: هەر كەسێك لەهەق وڕاستی دوور بكەوێتەوە، كار وبارەكانی شپرز دەبێت وبیروباوەڕەكەی لێ دەگۆڕێت. حەسەن دەفەرمووێت: هەر گروپ ودەستەیەك وازیان لەهەق هێنابێت، ئەوا كاروباریان شپرز بووە. قورتوبى: ٢١/ ٣١٦.
پرسیار: بۆچى هەندێك جار خەڵكى كارەكانيان لێ شپرز دەبێت؟
أَفَلَمۡ يَنظُرُوٓاْ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَوۡقَهُمۡ كَيۡفَ بَنَيۡنَٰهَا وَزَيَّنَّٰهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٖ ٦
واتە: ئەم سەیر كردنە پێویستی بەسەفەر وڕەنج وخۆ هیلاك كردن نییە، بەڵكو زۆر ئاسانە، دەی با تەماشا بكەن بزانن چۆن خوای گەورە ئاسمانی بەرز وئاسۆی ڕێك ویەكسان وپتەو وڕازاوە بەئەستێرەكانی گەڕۆك وناگەڕۆك دروست كردووە! لەم ئاسۆ بۆ ئەو ئاسۆ زۆر بەجوانی ڕازاوەتەوە، هیچ عەیب وكەمایەتی ونوقسانییەكی تێدا بەدی ناكرێت، خوای گەورە ئاسمانی كردووە بەسەقف ومیچ بۆ دانیشتوانی سەر زەوی، زۆرێك لەبەرژەوەندییەكانی مرۆڤی لەسەر زەویدا داناوە. سەعدى: ٨٠٤.
پرسیار: خۆ هەمووان دەزانن ئاسمان لەسەرەوەيە وبووەتە سەقف وميچ بۆ زەوى، دەى بۆ خواى گەورە باسى كرد؟
تَبۡصِرَةٗ وَذِكۡرَىٰ لِكُلِّ عَبۡدٖ مُّنِيبٖ ٨
هەرچەندە هەمووان دەتوانن لەو شتانە كەڵك وپەند وەربگرن، بەڵام خوای گەورە بەرچاوڕوونی وپەندی تایبەت كرد بەوانەی كەتەوبەكارن، چونكە ئەوە بەندەی تەوبەكارە كەپەند وسوودی لێ وەردەگرێت، وەك بڵێیت: ئەو جۆرە بەندانە ئامانجن، ئەم باسكردنە جۆرە ڕێزێكە بۆ باوەڕداران وئاماژەیە بەوەش كەكافرەكان بەرچاوڕوونی وپەند وەرگرتنیان وەلا ناوە وسوودی لێ وەرناگرن. ابن عاشور: ٢٦/ ٢٩١.
پرسیار: بۆچى پەند وبەرچاوڕوونى تايبەت كرا بەمرۆڤى تەوبەكار وباوەڕدارەوە؟
وَنَزَّلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ مُّبَٰرَكٗا فَأَنۢبَتۡنَا بِهِۦ جَنَّٰتٖ وَحَبَّ ٱلۡحَصِيدِ ٩ وَٱلنَّخۡلَ بَاسِقَٰتٖ لَّهَا طَلۡعٞ نَّضِيدٞ ١٠ رِّزۡقٗا لِّلۡعِبَادِۖ وَأَحۡيَيۡنَا بِهِۦ بَلۡدَةٗ مَّيۡتٗاۚ كَذَٰلِكَ ٱلۡخُرُوجُ ١١
ئەمە هۆشدارییە بۆ ئەوەی كەبەندە پێش ئەوەی بەهرە لەو ڕزق وڕۆزییانە وەربگرێت كەبەهۆی بارانەوە دەست كەوتوون، دەبێت پەند وئامۆژگاری لەبارانەكە وەربگرێت ولێی ڕابمێنێت. ئالوسى: ١٣/ ٣٢٧.
پرسیار: گرنگترين سوودێك كەمرۆڤى باوەڕدار لەباران بارينى وەردەگرێت چییە؟
كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ وَأَصۡحَٰبُ ٱلرَّسِّ وَثَمُودُ ١٢ وَعَادٞ وَفِرۡعَوۡنُ وَإِخۡوَٰنُ لُوطٖ ١٣ وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡأَيۡكَةِ وَقَوۡمُ تُبَّعٖۚ كُلّٞ كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ ١٤
ئەم ئایەتە دڵدانەوەیە بۆ پێغەمبەری خوا(ﷺ) وەك بڵێی پێی دەفەرمووێت: خەم وخەفەت بەوە مەخۆ كەئەو كافرانە تۆ بەدرۆزن دەناسێنن، چونكە پەیامبەرانی پێش تۆش لەلایەن گەل وهۆزەكانی خۆیانەوە بەدرۆزن ناویان دەبرا، تەنها كەمینەیەكی كەم شوێن پێغەمبەران دەكەوتن. شەوكانى: ٥/ ٧٣.
پرسیار: زانايان وبانگخوازان وئەوانەى فەرمان بەچاكە ونەهى لەخراپە دەكەن، چ سوودێك لەم ئايەتە وەردەگرن؟