قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﯝ

ﱒ

Surah Header

ﯝ

ﭦﭛﭣﭤ
ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ١ ١ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ
ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ٢ ٢

ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ٣ ٣
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ
ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ٤ ٤
ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ٥ ٥
ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ٦ ٦
ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ٧ ٧
ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ٨ ٨
ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ٩ ٩
511
سووڕەتی فتح ئایەتەکان 0 - 1

إِنَّا فَتَحۡنَا لَكَ فَتۡحٗا مُّبِينٗا ١

زوهری دەفەرمووێت: هیچ فەتح وسەركەوتنێك لەئاشتینامەی حودەیبیە گەورەتر نەبووە، چونكە دوای ئەو ئاشتینامەیە هاوەڵپەرستان لەگەڵ باوەڕداراندا تێكەڵ بوون، گوێیان لەقسەی باوەڕداران بوو، ئیسلام لەناو دڵیاندا جێی خۆی كردەوە، بەماوەی سێ ساڵ خەڵكێكی زۆر باوەڕیان هێنا، ژمارەی باوەڕداران تەواو ڕووی لەزیادبوون كرد. بەغەوى: ٤/ ١٦٦.
پرسیار: بۆچى ئاشتينامەى حودەيبيە بەگەورەترين سەركەوتن هەژمار دەكرێت؟

سووڕەتی فتح ئایەتەکان 1 - 2

إِنَّا فَتَحۡنَا لَكَ فَتۡحٗا مُّبِينٗا ١ لِّيَغۡفِرَ لَكَ ٱللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنۢبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ

خوای گەورە چەند بابەتێكی بەم سەركەوتنەوە گرێ دا وباسی كردن وفەرمووی: (ليغفر لك الله ماتقدم من ذنبك وما تأخر)ئەوەش (خوداش زاناترە) لەبەر ئەوەیە كەبەهۆی ئەو سەركەوتنە وباوەڕهێنانی خەڵكدانێكی زۆر بەئایینی ئیسلام وبەهۆی خواپەرستی زۆرەوە، پێغەمبەر(ﷺ) لەو ئاشتینامەیەدا شانی دایە ژێر هەندێك مەرج، كەپێغەمبەرە نەبەز ولێبڕاوەكان (ئولولعەزم) نەبێت هیچ كەسێكی تر توانای ئەوەی نەبوو كەشان بداتە بەر ئەو مەرجانە، كەئەمەش یەكێكە لەگەورەیی وكەرامەتەكانی پێغەمبەری خوا(ﷺ) كەخوای گەورە لەتاوانی ڕابردوو وداهاتووی خۆش بووە. سەعدى: ٧٩١.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لێخۆشبوونى تاوانى ڕابردوو وداهاتوى پێغەمبەرى(ﷺ) گرێ داوە بەئاشتينامەى حودەيبيەوە؟

سووڕەتی فتح ئایەتەکان 1 - 2

إِنَّا فَتَحۡنَا لَكَ فَتۡحٗا مُّبِينٗا ١ لِّيَغۡفِرَ لَكَ ٱللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنۢبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَيۡكَ وَيَهۡدِيَكَ صِرَٰطٗا مُّسۡتَقِيمٗا ٢

خوای گەورە باسی ڕێنوێنی وسەركەوتنی پێكەوە كرد، چونكە خۆشبەختی وڕزگاری بەهۆی ئەم دوو بنەمایەوە بەدەست دێن، ڕێنوێنی بریتییە لەناسینی خودا وئایینی خودا وكاركردن بۆ ڕەزامەندی خودا وگوێڕایەڵی كردنی، كەواتە: ڕێنوێنی هەم زانستی بەسوود دەگرێتەوە هەم كار وكردەوەی چاكە. سەركەوتنیش بریتییە لە: هێزی كامڵ وتێر وتەواو بۆ جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی خوای گەورە بەبەڵگە وڕوونكردنەوە وشمشێر وڕم، كەواتە: سەركەوتن بەدوو شت بەدەست دێت، بەبەڵگە وبەدەست، سەركەوتن بەسەر دڵی نەیاراندا بەبەڵگە وبەسەر جەستەیاندا بەدەست بۆ پێغەمبەری خوا(ﷺ) دەستەبەر بوو، خوای گەورە لەزۆر شوێنا ئەم دوو بنەمایەی لەگەڵ یەكتردا باس كردووە، چونكە بەهۆی ئەم دوو بنەمایە بانگەواز كامڵ وتێر وتەواو دەبێت وئایینەكەی بەسەر هەموو ئایینەكانی تردا زاڵ دەبێت. ابن القيم: ٢/ ٤٥٦.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ڕێنوێنى وسەركەوتنى پێكەوە باسكردووە؟

سووڕەتی فتح ئایەتەکان 0 - 2

لِّيَغۡفِرَ لَكَ ٱللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنۢبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَيۡكَ وَيَهۡدِيَكَ صِرَٰطٗا مُّسۡتَقِيمٗا ٢

لە موغیرەی كوڕی شوعبەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا(ﷺ) هێندە لەناو نوێژدا دەمایەوە تا پێیەكانی دەئاوسا، پێیان گوت: (بۆچی هێندە خۆت ئەزیەت دەدەی؟) مەگەر خوای گەورە لەهەموو تاوانەكانی ڕابردوو وداهاتووت خۆش نەبووە؟ دەیفەرموو: أفلا أكون عبدا شكورا؟ واتە: ئەی نابێت منیش بەندەیەكی سوپاسگوزار بم؟ صەحیحی بوخاری: ١١٣٠، ٤٨٣٦، ٦٤٧١ وصەحیحی موسلیم: ٢٨١٩. شەوكانى: ٥/ ٤٦.
پرسیار: پێغەمبەرى خوا(ﷺ) لەگەڵ ئەوەدا كەخواى گەورە لەتاوانى ڕابردوو وداهاتووى خۆش ببوو، كەچى هێندە لەنوێژدا دەمايەوە تا پێيەكانى دەئاوسان، بۆچى؟

سووڕەتی فتح ئایەتەکان 0 - 4

هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ لِيَزۡدَادُوٓاْ إِيمَٰنٗا مَّعَ إِيمَٰنِهِمۡۗ وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمٗا ٤

ڕازیی دەفەرمووێت: ئۆقرە وهەدا (سەكینە) بریتییە لەدڵنیابوون لەوەی كەخوا بەڵێنی خۆی دەهێنێتە جێ وسەبر لەسەر بڕیارەكانی خوای گەورە، ئۆقرە وهەدا (سەكینە) لێرەدا سەرچاوەیەكە كەڕزگاری وهێز وگورج وگۆڵیی لەخۆدا كۆكردووەتەوە، مرۆڤی ترسا ولەگەڵیدا ئارام وهێور دەبێتەوە، خەمی خەمبار بەهۆیەوە نامێنێت، ویقار وملكەچی وپایەداری لەكارەكاندا لەگەڵ خۆیدا بەدیاری دەهێنێت. بيقاعى: ١٨/ ٢٨٤.
پرسیار: كاريگەرى ئۆقرە وهەدا (سەكينە) بەسەر مرۆڤى باوەڕدارەوە چییە؟

سووڕەتی فتح ئایەتەکان 0 - 4

لِيَزۡدَادُوٓاْ إِيمَٰنٗا مَّعَ إِيمَٰنِهِمۡۗ

بێگومان بیروباوەڕ كەم وزیاد دەكات، ئەمە بیروڕاوی ئەهلی سوننەت وجەماعەتە وبەڵگەكانی قورئان وفەرموودەش هەر ئەوە دەچەسپێنن. شەنقيتى: ٧/ ٣٩٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى كام يەك لەبيروباوەڕەكانى ئەهلى سوننەت وجەماعەت دەكات؟

سووڕەتی فتح ئایەتەکان 0 - 9

لِّتُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُۚ

تعزیر) لێرەدا بەمانا بەهێزكردنە لەڕێگەی یارمەتیدان وهاوكاریەوە، كەتەنها بەهۆی گوێڕایەڵی وبەگەورەزانین وبەچاوی ڕێزەوە سەیركردن دێتە دی.. تەوقیریش بریتییە لەبەگەورەزانین وڕێز لێگرتن. تەبەرى: ٢٢/ ٢٠٨.
پرسیار: تەعزير وتەوقير (التعزير والتوقير) لەم ئايەتەدا مانايان چییە؟ چۆن چۆنى بەجێ دێن؟