قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




٢٠ ٢٠

٢١ ٢١
ﭿ
٢٢ ٢٢

٢٣ ٢٣

٢٤ ٢٤


٢٥ ٢٥

٢٦ ٢٦


٢٧ ٢٧

٢٨ ٢٨

٢٩ ٢٩
509
سووڕەتی محمد ئایەتەکان 22 - 23

فَهَلۡ عَسَيۡتُمۡ إِن تَوَلَّيۡتُمۡ أَن تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَتُقَطِّعُوٓاْ أَرۡحَامَكُمۡ ٢٢ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فَأَصَمَّهُمۡ وَأَعۡمَىٰٓ أَبۡصَٰرَهُمۡ ٢٣

لەم ئایەتانەوە ئەوە دەردەكەوێت كەهەر كەسێك فەرمان بەچاكە بكات ولەگەڵ ئەوانەدا بجەنگێت كەفەرمان بەخراپە دەكەن، ئەوە ئەو كەسە لەخراپەكاری لەسەرزەویدا دوورە، هەروەها لەو تاوانەش پارێزراوە كەپەیوەندی خزمایەتی بپچڕێنێت، هەر كەسێكیش فەرمان بەچاكە نەكات وگوێ نەداتە خراپە كردن، ئەوا خۆیشی توشی ئەو تاوانانە دەبێت كەباسكرا. بيقاعى: ٧/ ١٦٩.
پرسیار: وازهێنان لەچاكە وفەرمان نەكردن بەچاكە ونەهى نەكردن لەخراپە، چ زيانێكى بەكۆمەڵگاى ئيسلامى گەياندووە؟

سووڕەتی محمد ئایەتەکان 0 - 22

فَهَلۡ عَسَيۡتُمۡ إِن تَوَلَّيۡتُمۡ أَن تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَتُقَطِّعُوٓاْ أَرۡحَامَكُمۡ ٢٢

سۆز ومیهرەبانی وپەیوەندی دوو جۆرە، جۆرێكی گشتی وجۆرێكی تایبەتی، مەبەست لەپەیوەندییە گشتیەكە پەیوەندی باوەڕە، پاراستنی ئەم پەیوەندییە بەمجۆرەیە: هەبوونی هەمیشەیی باوەڕ وخۆشەویستی باوەڕداران وكۆمەكی گەیاندن بەباوەڕداران وویستی خێر وچاكە بۆیان ولابردنی زیان لەسەریان وبەرقەرای دادگەری لەنێوانیاندا وڕووبەڕووبوونەوەیان بەپێی ویژدان وپاراستنی مافەكانیان وەك: سەردانی نەخۆش وجێبەجێ كردنی مافی مردوو، وەك: شۆرینی مردووەكە ونوێژكردن لەسەری وئەسپەردەكردنی وهەموو مافەكانی تری، مەبەست لەپەیوەندی تایبەتیش پەیوەندی خزمایەتیە وەك: پەیوەندی نێوان ڕۆڵە لەگەڵ دایك وباوكدا، كەدایك وباوك مافێكی زیاتریان هەیە، وەك: بەخێوكردنیان، هەواڵپرسینیان، بێ ئاگانەبوون لێیان، ڕەچاوكردنی بارودۆخیان. جا مافەكانی پەیوەندییە گشتییەكە لەگەڵ كەسوكاردا پتەوترە، واتە: كاتێك جێبەجێكردنی هەموو مافەكان وپەیوەندییەكان سەخت بوو، نەدەكرا بۆ هەمووانی جێبەجێ بكەیت، ئەوا لەنزیكترین كەسەوە دەست پێ دەكەیت. قورتوبى: ١٩/ ٢٧٧.
پرسیار: مەبەست لەپەيوەندى چییە؟ چ مافێكى هەيە؟

سووڕەتی محمد ئایەتەکان 22 - 23

فَهَلۡ عَسَيۡتُمۡ إِن تَوَلَّيۡتُمۡ أَن تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَتُقَطِّعُوٓاْ أَرۡحَامَكُمۡ ٢٢ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فَأَصَمَّهُمۡ وَأَعۡمَىٰٓ أَبۡصَٰرَهُمۡ ٢٣

خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەوانەی كەفەساد وخراپە بەرپا دەكەن وپەیوەندی خزمایەتی دەپچڕێنن، ئەوا خوای گەورە نەفرەتی لەوانە كردووە وئەوانەی لەسۆز ومیهرەبانی خۆی دوور خستووەتەوە، كەواتە: ئەوانەی وەها كەڕ كردووە كەپەندەكانی خودا وئایەتەكانی قورئان نابیستن، ئاوەز وژیری وعەقڵی لێ سەندوونەتەوە، وایان لێهاتووە بەڵگەكانی خوای گەورە ناناسنەوە، سوود لەپەند وئامۆژگارییەكان وەرناگرن. تەبەرى: ٢٢/ ١٧٨.
پرسیار: لەم ئايەتانەدا خواى گەورە چ كەسانێكى بەر نەفرەت خستووە؟ كوێربوونى چاويان بەچ واتايەك هاتووە؟

سووڕەتی محمد ئایەتەکان 0 - 24

أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَ أَمۡ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقۡفَالُهَآ ٢٤

دەڵێی: دڵ وەك دەرگایەك وایە كەگاڵە درابێت وتوند گیرابێت، تا ئەو كاتەی قوفڵەكانی نەكرێتەوە ناتوانی دەرگاكە لا بدەیت وبچیتە ئەودیو دەرگاكەوە، هەروەها هەتا ئەو كاتەش مۆر وقفڵی سەر دڵ هەڵنەگیرێت ئیمان وقورئانی تێ ناچێت. ابن القيم: ٤/ ٤٥٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە ڕێگاى كردنەوەى قوفڵەكانى دڵى ديارى كردووە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی محمد ئایەتەکان 0 - 24

أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَ أَمۡ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقۡفَالُهَآ ٢٤

واتە: ئایا لەقورئان تێناگەن بۆ ئەوەی كار بەو ئایەتانە بكەن كەنەهی لەكاری خراپ دەكەن، یان كار بەبەڵگە ئاشكراكان بكەن، یان كار بەبەڵگە سەلمێنراوەكان بكەن، ئەو بەڵگە پتەوانەی كەبەسن بۆ ئەوانەی كەخاوەنی ژیری وعەقڵ وئاوەزن، ئەم جۆرە كەسانە لەكوفر وهاوەڵپەرستی وتاوان دەگێڕێتـەوە؟ شەوكانى: ٥/ ٣٨.
پرسیار: چ نيشانەيەك ئەوە دەسەلمێنێت كەقورئانخوێن لەقورئان ڕاماوە وكارى پێ كردووە؟

سووڕەتی محمد ئایەتەکان 0 - 25

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱرۡتَدُّواْ عَلَىٰٓ أَدۡبَٰرِهِم مِّنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلۡهُدَى ٱلشَّيۡطَٰنُ سَوَّلَ لَهُمۡ وَأَمۡلَىٰ لَهُمۡ ٢٥

خوای گەورە باسی ئەو كەسانە دەكات كەلەڕاستەڕێ وڕێنوێنییەوە بەرەو ڕێگای لار وگومڕایی گەڕاونەتەوە ودەفەرمووێت: ئەو كارەی ئەوان لەسەر بنەمای بەڵگەی پتەو نییە، بەڵكو تەنها بەهۆی جوانكاری وڕازاندنەوەیە لەلایەن دوژمنەكەیانەوە، واتە: شەیتان. سەعدى: ٧٨٩.
پرسیار: بۆچى هەندێك كەسى بەناو باوەڕدار لەئايين وەردەگەڕێنەوە وبەرەو كوفر دەچنەوە؟

سووڕەتی محمد ئایەتەکان 27 - 28

فَكَيۡفَ إِذَا تَوَفَّتۡهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ يَضۡرِبُونَ وُجُوهَهُمۡ وَأَدۡبَٰرَهُمۡ ٢٧ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱتَّبَعُواْ مَآ أَسۡخَطَ ٱللَّهَ وَكَرِهُواْ رِضۡوَٰنَهُۥ فَأَحۡبَطَ أَعۡمَٰلَهُمۡ ٢٨

هەم باسی پەیڕەوی ئەوانە كرا لەو شتانەی كەخەشمی خوایان لەسەر مسۆگەر دەكات، هەم باسی نەفرەتی ئەوانە لەڕەزامەندی خودا، لەگەڵ ئەوەدا باسكردنی یەكێك لەم دوو خاڵە بەس بوو، جا باسكردنی ئەم دوو خاڵە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كەلێدانی فریشتەكان لەپێشەوە ولەسەر وچاوی ئەوانە لەگەڵ ڕووكردنی ئەوانە بەرەو لای كاری كرێت وخراپە، یەكدەگرێتەوە، هەروەها لێدانی ئەوانەش لەدواوە لەگەڵ ئەوەدا یەك دەگرێتەوە كەئەوان ڕەزامەندی خوایان پێ ناخۆش بووە، پێ ناخۆشبوونیش واتە: پشت كردنە شت وڕوو لێ وەرگێڕانی. ابن عاشور: ٢٦/ ١١٩.
پرسیار: پەيڕەوى كردنى كافران لەئەو شتانەى كەخەشمى خوا لەگەڵ خۆيدا دەهێنێت ونەفرەتيان لەڕەزامەندى خوا، چ پەيوەندیيەكى هەیە لەگەڵ لێدانى فريشتەكان لەسەر وچاوى ئەوانە لەپێشەوە وهەروەها لێدانيان لەپاشەوە؟