قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٤ ١٤

١٥ ١٥


١٦ ١٦
ﭿ


١٧ ١٧

١٨ ١٨


١٩ ١٩
٢٠ ٢٠


٢١ ٢١

ﯿ ٢٢ ٢٢
500
سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 15

مَنۡ عَمِلَ صَٰلِحٗا فَلِنَفۡسِهِۦۖ وَمَنۡ أَسَآءَ فَعَلَيۡهَاۖ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمۡ تُرۡجَعُونَ ١٥

هەریەك لەبەندەكانی خوا كاتێك گوێڕایەڵی لەخودا دەكات وفەرمانەكانی بەجێ دەهێنێت ودەست بۆ ئەو شتانە نابات كەخوا نەهی لێ كردووە، ئەوە سوودی كردەوە چاكەكانی تەنها بۆ خۆی دەگەڕێتەوە ولەسزای خوای گەورە ڕزگاری دەبێت، چونكە خودا پێویستی بەكار وكردەوەی هیچ كەسێك نییە. هەروەها هەر كەسێك لەدونیادا كاری خراپ وكرێت ئەنجام بدات واتە: نافەرمانی لەپەروەردگار بكات وفەرمانی ئەو بەجێ نەهێنێت ودەست بۆ ئەو شتانە ببات كەنەهی لێ كردووە، ئەوە بەزیانی خۆی كار دەكات، چونكە بەو كارانەی خۆی بەرەو تیاچوون كشاندووە وكەوتووەتە بەر خەشمی خودا وبەو كارانەی جگە لەخۆی زیانی لەهیچ كەسێكی تر نەداوە. تەبەرى: ٢٢/ ٦٨.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە كار وكردەوەى چاك وخراپى گرێ داوە بەخاوەنەكانيانەوە؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 16 - 17

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحُكۡمَ وَٱلنُّبُوَّةَ وَرَزَقۡنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلۡنَٰهُمۡ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٦ وَءَاتَيۡنَٰهُم بَيِّنَٰتٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡرِۖ فَمَا ٱخۡتَلَفُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقۡضِي بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ ١٧

ئەم ئایەتانە هۆشداری دەدا بەگەلی ئیسلام وئاگاداریان دەكاتەوە بۆ ئەوەی بەڕێی بەنی ئیسرائیلدا نەڕۆن ووەك ئەوان نەكەن. ابن كثير: ٤/ ١٥٢.
پرسیار: ئەم دوو ئايەتەى سەرەوە باسى بەنى ئيسرائيل دەكات، موسڵمانان چ سوودێكى لێ وەردەگرن؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 16

وَفَضَّلۡنَٰهُمۡ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٦

هەموو ئەو شتانەی كەلەبارەی گەورەیی ولەپێشتری بەنی ئیسرائیل دەدوێت، پەیوەندی بەڕابردووەوە هەیە، چونكە ئەوانە لەكاتی دابەزینی قورئاندا باوەڕیان بەقورئان نەهێنا وبەدرۆیان زانی، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَلَمَّا جَآءَهُم مَّا عَرَفُواْ كَفَرُواْ بِهِۦ﴾ [البقرة: 89]. واتە: كەچی وەختێ ئەو كتێبە (واتە: قورئان. و) هات وئەوانیش ناسیان بەگژیدا چوونەوە، دەسا كەسانێك دژ بەون بەر نەحلەتی خودا كەون. بێگومان تەواوی ئەو گەورەیی ولەپێشتریەی كەسەبارەت بەبەنی ئیسرائیل باسكراوە، هەر هەمووی بۆ پێش دابەزینی قورئان دەگەڕێتەوە، نەك بۆ سەردەمی دابەزینی قورئان (یان دوای دابەزینی قورئان. و). شەنقيتى: ٧/ ١٩٨ـ ١٩٩.
پرسیار: بەنى ئيسرائيل تا كەى لەهەموو خەڵكى سەرزەوى بەڕێزتر ولەپێشتر بوون؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 17

فَمَا ٱخۡتَلَفُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۚ

واتە: بەهۆی ئێرەیی بردنیان بەپێغەمبەر(ﷺ). هەندێكی تر دەڵێن: (بغيًا) واتە: سەركێشییان لەسەر یەكتر كرد وسەرۆكایەتی ودەسەڵاتیان دەویست وپێغەمبەرەكانیان شەهید دەكرد، ئەی پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ)! هاوەڵپەرستانی سەردەمی تۆش وەك ئەوانەن، بەڵگەی زۆر وڕوون وئاشكرایان بۆ هاتووە، بەڵام چونكە لەبەر بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات وسەرۆكایەتی كێبڕكێ دەكەن، پشتیان لەم بەڵگانە كردووە. قورتوبى: ١٩/ ١٥٣.
پرسیار: مەبەست لەو ئێرەيە چییە كەلەناو بەنى ئيسڕائيلدا هەيە؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 18

ثُمَّ جَعَلۡنَٰكَ عَلَىٰ شَرِيعَةٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡرِ فَٱتَّبِعۡهَا

مانای ئەم ئایەتە ئاوایە: خوای گەورە شەریعەتێكی بۆ بەنی ئیسرائیل دیاری كرد وهۆشداری پێدان كەسەبارەت بەو شەریعەتە كێشە نەكەن ولەناو یەكدا جیاوازی وكێشمەكێش نەكەن، جا بەسەرنجدان لەدەقی ئایەتەكە وئایەتەكانی تریش ئەم هۆشدارییە ئێمەش دەگرێتەوە وسەبارەت بەئەوەی كەشەریعەتی ئیسلام گەورەترینە، فەرمووی: (ثم جعلناك على شريعة من الأمر...) واتە: دواجار تۆمان خستە سەر ڕێگە وشوێنێك لەم ئایینە، دەسا شوێنی بكەوە. بيقاعى: ٧/ ١٠٠.
پرسیار: ئايەتى (ثم جعلناك على شريعة من الأمر) چ پەيوەنديەكى بەئايەتەكانى پێشەوە هەيە؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 20

هَٰذَا بَصَٰٓئِرُ لِلنَّاسِ وَهُدٗى وَرَحۡمَةٞ لِّقَوۡمٖ يُوقِنُونَ ٢٠

خوای گەورە تەنها باسی ئەوانەی كرد كەلەبڕوادا بێگومانن، قورئان بووەتە مایەی بەرچاوڕوونی وڕێنوێنی وسۆز وبەزەیی بۆ ئەوانە، چونكە تەنها ئەمانەن كەسوود لەقورئان دەبینن، نەك ئەو كافرە درۆزنانە كەقورئان بۆیان ناڕوونە ومایەی سزایانە. تەبەرى: ٢٢/ ٧٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە تەنها باسى ئەوانەى كرد كەلەبڕوادا بێگومانن، قورئان بووەتە مايەى بەرچاوڕوونى وڕێنوێنى وسۆز وبەزەيى بۆ ئەوانە؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 21

أَمۡ حَسِبَ ٱلَّذِينَ ٱجۡتَرَحُواْ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن نَّجۡعَلَهُمۡ كَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَوَآءٗ مَّحۡيَاهُمۡ وَمَمَاتُهُمۡۚ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ ٢١

ئیبراهیمی كوڕی ئەشعەث دەفەرمووێت: زۆرجار دەمبینی ئیبراهیمی كوڕی ئەدهەم ئەم ئایەتە وئایەتەكانی هاوشێوەی ئەمەی لەئێوارەوە تا بەیانی (لە ناو نوێژدا. و) دووبارە دەكردەوە وبەخۆی دەگوت: خۆزگا زانیبام لەكام دەستەدای؟ ئەم ئایەتە ناوی (مبكاة العابدین)ـە، واتە: گرێنەری خواپەرستان. قورتوبى: ١٩/ ١٥٧.
پرسیار: زانايانى پێشوو هەڵسوكەوتيان لەگەڵ ئەم ئايەتەدا چۆن بووە؟