قورئان
ﯘ
ﱑ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ٣٥ ٣٥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ٣٦ ٣٦ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ٣٧ ٣٧ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ٣٨ ٣٨ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ٣٩ ٣٩ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ٤٠ ٤٠ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ٤١ ٤١ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ٤٢ ٤٢ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ٤٣ ٤٣ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ٤٤ ٤٤ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ٤٥ ٤٥ ﯬ ﯭ
ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ
ﯷ ٤٦ ٤٦ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ٤٧ ٤٧
لَّجَعَلۡنَا لِمَن يَكۡفُرُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ لِبُيُوتِهِمۡ سُقُفٗا مِّن فِضَّةٖ وَمَعَارِجَ عَلَيۡهَا يَظۡهَرُونَ ٣٣ وَلِبُيُوتِهِمۡ أَبۡوَٰبٗا وَسُرُرًا عَلَيۡهَا يَتَّكِـُٔونَ ٣٤ وَزُخۡرُفٗاۚ وَإِن كُلُّ ذَٰلِكَ لَمَّا مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ
واتە: بێگومان دونیای ئەوانی بەجۆرەها خشڵ وجوانی دەڕازاندەوە، هەر شتێكیان بویستایە پێی دەبەخشین، بەڵام بێبەش كردنی ئەوانە لەو هەمووە ناز ونیعمەتە سۆز ومیهرەبانییە بۆ بەندەكانی، بۆ ئەوەی نەكا بەهۆی خۆشەویستی دونیا وە زیاتر لەسەر تاوان وكوفر سوور بن وتاوانی زیاتر ئەنجام بدەن، هەر بۆیە ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەلەبەر بەرژەوەندی خودی بەندەكان، زۆر جار خوای گەورە هەندێك لەناز ونیعمەتە گشتی یان تایبەتییەكانی دونیا لەبەندەكانی دەگرێتەوە. سەعدى: ٧٦٥.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەلەبەر بەرژەوەندى خودى بەندەكان، زۆر جار خواى گەورە هەندێك لەناز ونيعمەتە گشتى يان تايبەتيیەكانى دونيا لەبەندەكانى دەگرێتەوە.
وَمَن يَعۡشُ عَن ذِكۡرِ ٱلرَّحۡمَٰنِ نُقَيِّضۡ لَهُۥ شَيۡطَٰنٗا فَهُوَ لَهُۥ قَرِينٞ ٣٦ وَإِنَّهُمۡ لَيَصُدُّونَهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَيَحۡسَبُونَ أَنَّهُم مُّهۡتَدُونَ ٣٧
چونكە هەر كەسێك لەدونیادا هێز ودارایی پێ بەخشرابێت ئەوا بەزۆری لەیاد وزیكری خوا غافڵ وبێ ئاگا بووە، لەئەنجامدا فریشتەكان لێی دوور دەكەونەوە وشەیتانەكان لێی نزیك دەبنەوە، جا ئەو كەسە بەرەو هەموو خراپەیەك ڕادەكێشن، بەڵام هەر كەسێك تەقوای خوا بكاتە پیشە بۆ خۆی وبەردەوام یاد وزیكری خوا بكات، ئەوا خوای گەورە بەهۆی فریشتەیەكی تایبەتەوە یارمەتی بۆ دەنێرێت. بيقاعى: ٧/ ٢٧ـ ٢٨.
پرسیار: باسى يەكێك لەهۆكارەكانى غافڵبوون لەخواى گەورە بكە..
وَإِنَّهُمۡ لَيَصُدُّونَهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَيَحۡسَبُونَ أَنَّهُم مُّهۡتَدُونَ ٣٧
ئەگەر كەسێك بپرسێت: ئەگەر كەسێك وایزانی ڕێنوێنی كراوە ولەڕاستیشدا وا نەبوو، ئەو كەسە مەعزورە وبیانووی هەیە یان تاوانبارە؟ (وەڵامەكەی ئەمەیە. و) بەپێی ڕا وبۆچوونێك: ئەو جۆرە كەسانە عوزریان نییە وبێ بیانوون، واتە ئەو كەسانە نەفامی بووەتە هۆی ئەوەی لەزیكری خوا دوور بكەونەوە، لەكاتێكدا دەیانتوانی ئەو نەفامییەی خۆیان بگۆڕن بەزانایی وبێنە سەر ڕێگای ڕاست، بەڵام ڕوویان لەڕاست وەرگێڕا ونەهاتنە سەر ڕێگای ڕاست، واتە: تاوانی تاوانەكانیان وگوناهی گوناهەكانیانە. سەعدى: ٧٦٦.
پرسیار: ئايا ئەوانەى كەوادەزانن ڕێنوێنى كراون ولەڕاستيشدا ڕێنوێنى نەكراون، مەعزورن وبيانوويان بەدەستە؟
وَلَن يَنفَعَكُمُ ٱلۡيَوۡمَ إِذ ظَّلَمۡتُمۡ أَنَّكُمۡ فِي ٱلۡعَذَابِ مُشۡتَرِكُونَ ٣٩
ئەمە ئەو قسەیەیە كەلەقیامەتدا بەكافران دەگوترێت، واتە: هاوبەشییان لەناو ئاگرا هیچ سوودێكیان پێ ناگەیەنێت ونابێتە هۆكاری سوكنایی دڵیان وئاسوودە نابن، وەك ئەوە نییە كەلەدونیادا ئەگەر كەسێك توشی بەڵا وموسیبەتێك هاتبوو، كەسانی وەك خۆی بینی ئیتر دڵی ئاسوودە بێت وئۆخژنی بۆ بێت. ابن جزى: ٣/ ٣١٤.
پرسیار: باسى ئەو سزا دەروونيە بكە كەلەقيامەتدا توشى مرۆڤە غافڵ وبێ ئاگاكان دەبێت!
أَفَأَنتَ تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ أَوۡ تَهۡدِي ٱلۡعُمۡيَ وَمَن كَانَ فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ ٤٠
واتە: ئەم كارە یەك تۆزقاڵ پەیوەندی بەتۆوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بەخوداوە هەیە، ئەو خوایە كەتوانای بەسەر هەموو شتێكدا هەیە وبەسەر هەموو شتێكدا زاڵە، تۆ تەنها هێندەت لەسەرە كەپەیامی خودایان پێ بگەیەنیت. بيقاعى: ٧/ ٣٠.
پرسیار: بەرپرسيارێتى ڕاستەقينەى بانگخوازان چییە؟
وَإِنَّهُۥ لَذِكۡرٞ لَّكَ وَلِقَوۡمِكَۖ وَسَوۡفَ تُسۡـَٔلُونَ ٤٤
ڕاناوی (وَإِنَّهُۥ) یان بۆ قورئان دەگەڕێتەوە، یان بۆ ئیسلام، وشەی زیكریش لەم ئایەتەدا بەمانا ڕێز وشانازییە، خزمانی پێغەمبەر(ﷺ) واتە: قوڕەیش وهەموو عەرەبەكانی تر بەهۆی ئیسلام هەم لەدونیادا وهەم لەقیامەتدا شانازییەكی گەورەیان پێ بڕاوە، هەر هێندەش بەسە كەبڵێین: خۆرهەڵات وخۆرئاوای سەرزەوییان ئازاد كردووە. ابن جزى: ٢/ ٣١٤.
پرسیار: مەبەست لەو شانازييەى كەعەرەب بەهۆى ئيسلامەوە بەدەستيان هێناوە چییە؟
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَقَالَ إِنِّي رَسُولُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٤٦
چونكە ئەوانەی كەخۆشگوزەران وبۆرجیوازن، هەمیشە سوورن لەسەر ئەوەی كەبەجۆرێك لەجۆرەكان گاڵتە بەوانە بكەن كە(بە مەبەستی ئامۆژگاری وڕێنوێنی. و) دێنە لایان.. فیرعەون وهاووێنەكانی فیرعەونیش بەردەوام بەو جۆرەن تا ئەو دەمەی خوای گەورە بەپەیامی پەیامبەرەكانی ئەوانە لەناو دەبات، یان بەجۆرێكی تر بەسەریاندا زاڵ دەبێت، تەنانەت ئەگەر لەلوتكەی دەسەڵات وهێزیشدا بن، خوای گەورە چیرۆكی حەزرەتی موسای وەك نموونە وشایەت باسكرد، چونكە فیرعەون بەقسەكانی گاڵتەی بەحەزرەتی موسا دەكرد، بەڵام لەگەڵ ئەو هەمووە هێز ودەسەڵاتەی كەهەیبوو، تەفروتونا بوو، بەنی ئیسڕائیلیش بەو لاوازی وژێردەستەییەی خۆیانەوە سەركەوتن. بيقاعى: ٧/ ٣٣.
پرسیار: مرۆڤە خۆشگوزەرانەكان بەچ چاوێك سەيرى ئەوانە دەكەن كەئامۆژگارييان دەكەن؟ سوننەتى خودا لەمەڕ سەرەنجامى هەريەك لەو دوو جۆرە كەسانە چییە؟