قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١١ ١١

١٢ ١٢


١٣ ١٣

١٤ ١٤

١٥ ١٥

١٦ ١٦

١٧ ١٧

١٨ ١٨


١٩ ١٩

٢٠ ٢٠

٢١ ٢١

ﯿ ٢٢ ٢٢
490
سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 0 - 11

وَٱلَّذِي نَزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءَۢ بِقَدَرٖ فَأَنشَرۡنَا بِهِۦ بَلۡدَةٗ مَّيۡتٗاۚ

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م. هەژارەوە: واتە: هەر ئەویشە بەئەندازە ئاوی بارانی ناردە خوار، سەرزەوینی مردوومان پێ بوژاندەوە. و).
ابن عباس دەفەرمووێت: واتە: نەك وەك ئەوەی كەدابارییە سەر گەلی پێغەمبەر نوح، تا ئەوەی كەهەمووانی خنكاند، بەڵكو بەئەندازەیە، نە لەهی وتۆفانێگی خنكێنەر، نە هێندە كەم كەبەش نەكات، بۆ ئەوەی بەئەندازەی پێویست ئاو بۆ ئێوە وئاژەڵەكان دابین بكەین. قورتوبى: ١٩/ ١١.
پرسیار: بۆچى دابارينى باران بەئەندازەيە؟

سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 0 - 11

وَٱلَّذِي نَزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءَۢ بِقَدَرٖ فَأَنشَرۡنَا بِهِۦ بَلۡدَةٗ مَّيۡتٗاۚ كَذَٰلِكَ تُخۡرَجُونَ ١١

لە بەڵگە هێنانەوە وهەژماركردنی ناز ونیعمەتی دروستكردنی سەرزەوییەوە ڕۆیشت بۆ بەڵگە هێنانەوە وهەژمار كردنی ناز ونیعمەتی دروستكردنی پێداویستی وئامێرەكانی پێویستی ژیان لەسەرزەوی، واتە: ناز ونیعمەتی ئاوی باران كەبەهۆیەوە زەوی دەژێتەوە وگژوگیای پێویست دەڕوێنێت بۆ خۆراكی خەڵكی. ابن عاشور: ٢٥/ ١٧٠.
پرسیار: قورئانى پيرۆز بەپلەبەندى وبەڕيز باسى ناز ونيعمەتەكان دەكات، ئەم بابەتە لەسۆنگەى ئايەتەكەوە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 0 - 14

وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلۡفُلۡكِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ مَا تَرۡكَبُونَ ١٢ لِتَسۡتَوُۥاْ عَلَىٰ ظُهُورِهِۦ ثُمَّ تَذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ رَبِّكُمۡ إِذَا ٱسۡتَوَيۡتُمۡ عَلَيۡهِ وَتَقُولُواْ سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَٰذَا وَمَا كُنَّا لَهُۥ مُقۡرِنِينَ ١٣ وَإِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ١٤

(وإنا إلى ربنا لمنقلبون)واتە: دوای مردنمان بەرەو خزمەتی ئەو دەچین وگەورەترین كۆچ وسەفەرمان ئەوەیە كەبۆ لای ئەو دەچین.. خوای گەورە لەڕێگەی جووڵە وڕۆیشتنی سەرزەوی، بەندەكانی خۆی بۆ جووڵە وڕۆیشتن بەرەو لای خۆی بەئاگا هێنایەوە، وەك چۆن بەتوێشوو وپریاسكەی دنیایی بۆ كۆكردنەوەی توێشوو وپریاسكەی ئەو دونیا ئاگادارمان دەكاتەوە ودەفەرمووێت: ﴿وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيۡرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقۡوَىٰ﴾البقرة: ١٩٧. واتە: خۆراك وپۆشاكی پێویست بۆ ڕێگای حەج بۆ خۆتان فەراهم وئامادە بكەن، بەڵام ئەوەشتان لەبیر بێ كەباشترین تۆشە وكەلوپەل بریتییە لەتەقوا ولەخواترسان. هەروەها بەندەكانی خۆی بەپۆشاك وكەلوپەلی دونیایی بۆ كۆكردنەوەی پۆشاك وكەلوپەلی ئەو دونیا ئاگادار دەكاتەوە، وەك فەرموویەتی: ﴿وَرِيشًاۖ وَلِبَاسُ ٱلتَّقۡوَىٰ ذَٰلِكَ خَيۡرٌ﴾ الأعراف: ٢٦. واتە: مایەی جوانی ئێوەیە وپۆشاكی پارێزگاری باشترە. ابن كثير: ٤/ ١٢٦.
پرسیار: زۆر شتى دونيايى هەيە كەئێمە بۆ كۆكردنەوەى پێداويستيەكانى ئەو دونيا هان دەدەن، بەسەرنجدان لەئايەتەكە باسى ئەم بابەتە بكە.

سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 0 - 14

وَإِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ١٤

واتە: بەرەو لای پەرەوەردگار دەگەڕێینەوە، ئەمە ئاماژەیە بەوەی كەسوار (مەبەست كەسی موسافیر وكۆچەرییە. و) دەبێت لەخەمی كەلوپەل وپێداویستی سەفەردا بێت، لەم ڕێگەیەوە گەورەترین سەفەری وەبیر مرۆڤ هێنایەوە كەبریتییە لەسەفەر بەرەو مەرگ وقیامەت، ئەو كاتە بۆ ئەم سەفەرە ئامادەیی بكات وكەلوپەل وتوێشوو ڕێك بخات، كارێك نەكات كەدژی ئەو كۆچ وسەفەرە بێت، یەكێك لەپێویستییەكانی ئەم بابەتە ئەوەیە كەسەفەر بۆ كاری خێر بكات ولەكاتی سەفەری كاروباری دونیاییدا كەپڕە لەمەترسی، نابێت لەسەفەری بەرەو قیامەتیش غافڵ وبێ ئاگا بێت. ئالوسى: ٢٥/ ٩٦.
پرسیار: سواربوونى ئاژەڵى سواریى يان ئۆتۆمۆبيل وئامێرەكانى ترى سەفر كردن، چۆن دەكەيتە ياداوەرى بۆ سەفەرى قيامەت؟

سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 13 - 14

لِتَسۡتَوُۥاْ عَلَىٰ ظُهُورِهِۦ ثُمَّ تَذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ رَبِّكُمۡ إِذَا ٱسۡتَوَيۡتُمۡ عَلَيۡهِ وَتَقُولُواْ سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَٰذَا وَمَا كُنَّا لَهُۥ مُقۡرِنِينَ ١٣ وَإِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ١٤

پێشەوا موسلیم دەگێڕێتەوە كە: كاتێك پێغەمبەری خوا(ﷺ) سواری ئەسپ یان وشترەكەی خۆی دەبوو، سێ جار الله اكبری دەكرد وپاشان ئەم ئایەتەی دەخوێندەوە: (سبحان الذي سخر لنا هذا وما كنا له مقرنين * وإنا إلى ربنا لمنقلبون) الزخرف: ١٣ - ١٤. واتە: پاكی وبێ عەیبی بۆ ئەو كەسەیە كەئەمەی ڕامی ئێمە كرد، دەنا بۆمان ڕام نەدەبوو * ئێمەش گشتمان بەرەو پەروەرندەی خۆمان دەچینەوە. دوایی دەیفەرموو: اللهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ فِي سَفَرِنَا هَذَا الْبِرَّ وَالتَّقْوَى، وَمِنَ الْعَمَلِ مَا تَرْضَى، اللهُمَّ هَوِّنْ عَلَيْنَا سَفَرَنَا هَذَا، وَاطْوِ عَنَّا بُعْدَهُ، اللهُمَّ أَنْتَ الصَّاحِبُ فِي السَّفَرِ، وَالْخَلِيفَةُ فِي الْأَهْلِ ـ اللَّهُمَّ اصْحَبْنَا فِي سَفَرِنَا، وَاخْلُفْنَا فِي أَهْلِنَاـ. واتە: پەروەردگارا! لەم سەفەرەماندا ئەو چاكە وتەقواو كارانەمان دەوێت كەمایەی ڕەزامەندی تۆیە، خوایە! ئەم سەفەرەمان بۆ ئاسان بكە، دوریی ڕێگامان بۆ نزیك بكەرەوە. خوایە! لەم سەفەرەماندا تۆمان لەتەكە، لەماڵەوەوەمان تۆ جێنشینی ئێمەی، ئەی پەرستراوی من! لەسەفەرا لەگەڵ ئێمە ولەماڵەوە جێگری ئێمە بە. دواتر لەكاتی گەڕانەوە لەسەفەر ئەم نزایەی دەخوێندەوە: «آيِبُونَ تَائِبُونَ عَابِدُونَ لِرَبِّنَا حَامِدُونَ» . واتە: بەئومێدی خوا بەدەم تەوبە كردن وخواپەرستی وسوپاسكردنی خوداوە، ئەوا خەریكی گەڕانەوەین. رواه مسلم: ١٣٤٢. بەشی كۆتایی سەرەوەی فەرموودەكە كەلەنێوان دوو تەقەڵ (ـ ـ) دانراوە، پێشەوا تیرمیزی گێڕانەوەی بۆ كردووە بەژمارە: ٣٤٤٧. بيقاعى: ٧/ ١٣.
پرسیار: شێوازى كار كردن بەم ئايەتەى سەرەوە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 0 - 19

أَمِ ٱتَّخَذَ مِمَّا يَخۡلُقُ بَنَاتٖ وَجَعَلُواْ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةَ ٱلَّذِينَ هُمۡ عِبَٰدُ ٱلرَّحۡمَٰنِ إِنَٰثًاۚ

ئەوانە لەبارەی فریشتە نزیكەكانەوە بێشەرمی وڕووقایمی وڕوودارییان كرد وئەوانیان لەپلەی ملكەچی وخواپەرستیەوە بردە پلەی هاوەڵی لەگەڵ خودا وهاوبەشی لەیەكێك لەسیفەتە تایبەتەكانی خودا، دواتر بڕیاری ئەوەشیاندا كەفریشتەكان نێر نین، بەڵكو مێن (لە كاتێكدا فریشتەكان نە نێرن نە مێ. و) پاك وبێگەری بۆ ئەو زاتەی كەقسە دژەكانی ئەوانەی ئاشكرا كردووە كەدرۆیان بۆ خودا هەڵبەستووە ودژایەتی پێغەمبەرانیان كردووە. سەعدى: ٧٦٤.
پرسیار: قسەكانى هاوەڵپەرستان دژيەكى (تناقض)ى تێدايە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی زخرف ئایەتەکان 0 - 18

أَوَ مَن يُنَشَّؤُاْ فِي ٱلۡحِلۡيَةِ وَهُوَ فِي ٱلۡخِصَامِ غَيۡرُ مُبِينٖ ١٨

خۆشگوزەرانی وپەروەردە بوون لەناو ناز ونیعمەتدا (و ڕابواردنی ژیان بەناسكی ونەرمی بۆ پیاوان. و) ناپەسەندە ویەكێكە لەتایبەتمەندییەكانی ئەو كچانەی كەپەردەنشینن ( وبۆ ئەوان نەك ناپەسەند نییە، بەڵكو كارێكی باش وپەسەندە. و) كەواتە پیاو دەبێت لەو جۆرە خۆشگوزەرانی وناسك ونەرمیە خۆی بپارێزێت وخۆی لێ بەدور بگرێت ووەك ئەوە بژی كەپێشەوا عومەر دەیفەرموو: لەخواردن وپۆشاكی زبر سوود وەربگرن وبەسادەیی بژین، ئەگەر كەسێك دەیەوێت خۆی بڕازێنێـەوە، ئەوا با ناخی خۆی بەتەقوا بڕازێنێتەوە. ئالوسى: ٢٥/ ٩٩.
پرسیار: ئايا سيفەتى ژنانە وزێدەڕەوى لەخۆشگوزەرانى وحۆڕازاندنەوە وجوانكاریى شياوى پياوانە؟ بۆچى؟