قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




٤٥ ٤٥

ﭿ ٤٦ ٤٦


٤٧ ٤٧



٤٨ ٤٨


٤٩ ٤٩

٥٠ ٥٠

ﯿ
٥١ ٥١
488
سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 45

وَتَرَىٰهُمۡ يُعۡرَضُونَ عَلَيۡهَا خَٰشِعِينَ مِنَ ٱلذُّلِّ

واتە: بەهۆی ئەوەی كەپێشتر نافەرمانییان لەخودا كردووە، توشی سەرشۆڕی وڕیسوایی دێن. ابن كثير: ٤/ ١٢٢.
پرسیار: بۆچى ستەمكارەكان لەڕۆژى قيامەتدا سەرشۆڕ وڕيسوان؟

سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 45

وَقَالَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَأَهۡلِيهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَآ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ فِي عَذَابٖ مُّقِيمٖ ٤٥

زیاندان لەخۆیان بەهۆی ئەوەیە كەلەدۆزەخدان وسزا دەدرێن، زیاندان لەكەسوكاریشیان بەهۆی ئەوەیە كەئەگەر لەگەڵ ئەواندا لەدۆزەخدا بن هیچ سوودێكیان پێ ناگەیەنن، ئەگەر لەبەهەشتیشدا بن ئەوا لەمپەرێك لەنێواندا هەیە وبەیەكتر ناگەنەوە. شەوكانى: ٤/ ٥٤٣.
پرسیار: مرۆڤ چۆن لەڕۆژى پەسڵاندا زيان بەخۆى وكەسوكارى دەگەيەنێت؟

سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 47

ٱسۡتَجِيبُواْ لِرَبِّكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِۚ مَا لَكُم مِّن مَّلۡجَإٖ يَوۡمَئِذٖ وَمَا لَكُم مِّن نَّكِيرٖ ٤٧

ئەم ئایەتە وئایەتەكانی وەك ئەمە، سەركۆنەی ئاوات وئارەزووە بێ سوودەكان دەكەن وفەرمان بەوە دەكەن كەهەر كارێك بۆ مرۆڤ هاتە پێشەوە ئەو دەرفەتە بەهەل بزانن، چونكە دواخستن وكەمتەرخەمی زیانی زۆری هەیە. سەعدى: ٧٦١.
پرسیار: ئارەزووى ناپەسەند كامەيە؟ ئايا دواخستنى كار وكردەوە ڕەوايە؟

سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 48

فَإِنۡ أَعۡرَضُواْ فَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ عَلَيۡهِمۡ حَفِيظًاۖ

واتە: تۆمان نەناردووە كەپاسەوانی كار وكردەوەكانیان بیت تا لەمەڕ كار وكردەوەكانیان لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكەیت. هەندێك دەڵێن: تۆمان نەناردووە كەببیت بەبریكاریان وهەتا باوەڕ نەهێنن لێیان جیا نەبیتەوە. واتە: نابێت بەتۆپزی وخورتی وبەزۆر باوەڕیان پێ بهێنیت. قورتوبى: ١٨/ ٥٠٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە دڵدانەوەيە بۆ ئەوانەى كەخەريكى بانگەواز دەبن، بەڵام بانگەوازەكەيان بەرهەمێكى ئەوتۆى نابێت، ڕوونى بكەرەوە. .

سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 48

وَإِنَّآ إِذَآ أَذَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِنَّا رَحۡمَةٗ فَرِحَ بِهَاۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ فَإِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ كَفُورٞ ٤٨

ئاماژەیە بەوەی كەچەشاندنی سۆز وبەزەیی بۆ شادمانی وسەرمەستی نییە، بەڵكو بۆ ئەوەی سوپاسی بەخشندەی ئەو سۆز وبەزەییە بكرێت، هەروەها توشكردنی ڕەنج وبەڵا وموسیبەتیش بۆ ناسوپاسی وبێ قەراریی نییە، بەڵكو بۆ ئەوەیە كەمرۆڤ بگەڕێتەوە بۆ لای ئەو زاتەی كەموسیبەتەكەی داباراندووە. ئالوسى: ٢٥/ ٧٥.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار لەكاتى خۆشى وناخۆشيدا دەبێت چى بكات؟

سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 48

وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ فَإِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ كَفُورٞ ٤٨

واتە: ئینكاری ئەو ناز ونیعمەتانە دەكات كەپێشتر پێی گەیشتووە وتەنها ئەو بارودۆخە دەبینێت كەئێستا تێیدایە. ابن كثير: ٤/ ١٢٢ـ ١٢٣.
پرسیار: جياوازى نێوان باوەڕدار وكافر چییە لەتێڕوانين بۆ ناز ونيعمەت؟

سووڕەتی شورى ئایەتەکان 0 - 49

لِّلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ يَهَبُ لِمَن يَشَآءُ إِنَٰثٗا وَيَهَبُ لِمَن يَشَآءُ ٱلذُّكُورَ ٤٩

هەندێك دەڵێن: بۆیە باسی كچان (إناث) پێشخرا بەسەر باسی كوڕاندا، چونكە كچ لاوازن وئامۆژگاری ئەوە كراوە كەجێی سەرنج بن، بەتایبەت ئەو سەردەمە نزیك بوو لەو سەردەمەی كەكچانیان زیندەبەچاڵ دەكرد، لەفەرموودەی پێغەمبەردا(ﷺ) هاتووە: (من ابتُلِيَ بشيء من هذه البنات فأحسن إليهنَّ كنَّ له سترًا من النار).صەحیحی موسلیم: ٢٦٢٩ـ بوخاری: ١٤١٨ و٥٩٩٥. واتە: ئەگەر كەسێك چەند كچێكی هەبێت وبەچاكە لەگەڵیاندا ڕەفتار بكات، ئەوا لەڕۆژی پەسڵاندا دەبنە لەمپەرێك لەنێوان ئەو وئاگری دۆزەخدا. ئالوسى: ٢/ ٧٥ـ ٧٦.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەت وفەرموودەيە باسى ڕێزگرتنى ئايينى ئيسلام لەژن وپاراستنى مافەكانى ژن بكە.