قورئان
ﯖ
ﱐ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ
ﭡ ﭢ ﭣ ٣٠ ٣٠ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ
ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ٣١ ٣١ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ٣٢ ٣٢ ﭼ ﭽ
ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ٣٣ ٣٣ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ٣٤ ٣٤ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ٣٥ ٣٥ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ٣٦ ٣٦ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ٣٧ ٣٧ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ٣٨ ٣٨
إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ تَتَنَزَّلُ عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ
ڕستەی:(قالوا ربنا الله ثم استقاموا)هەردوو بنەما تەواوكارییەكانی ئیسلامی لەخۆ گرتووە، ڕستەی (ربنا الله) ئاماژەیە بەكەماڵی نەفس، كەبریتییە لەناسینی هەق بۆ ڕێنوێنی وەرگرتن وناسینی خێر وچاكە بۆ ئەوەی كاری پێ بكەیت.. ڕستەی (ثم استقاموا) ش ئاماژەیە بۆ بنەما وبناغەی كارە چاكەكان كەبریتییە لەخۆڕاگری ومانەوە لەسەر هەق. ابن عاشور: ٢٤/ ٢٨٣.
پرسیار: ڕستەى(قالوا ربنا الله ثم استقاموا)چۆن هەردوو بنەما تەواوكاريیەكانى ئيسلامى لەخۆ گرتووە؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ
پێشەوا عومەری كوڕی خەتتاب دەفەرمووێت: (الإستقامة) واتە: مانەوە لەسەر جێبەجێكردنی فەرمانەكان وواز هێنان لەنەهییەكان، نەك ئەوەی كەوەك ڕێوی ئەمبەر وئەوبەر بكەیت (واتە: فێڵ بەكار بهێنی). پێشەوا عوسمانی كوڕی عەففان دەفەرمووێت: كارەكانت تەنها بۆ خوا بێت. پێشەوا عەلی كوڕی ئەبوتالیب دەفەرمووێت: فەرزەكان جێبەجێ بكەیت. بەغەوى: ٤/ ٦٥ـ ٦٦.
پرسیار: مەبەست لەئەو (الإستقامة)يە چییە كەلەئايەتەكەدا باسكراوە؟
نَحۡنُ أَوۡلِيَآؤُكُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِۖ
واتە: ئەو فریشتانەی كەمزگێنی وموژدەیان بۆ دەهێنن، پێیان دەڵێن (نحن أولياؤكم)، واتە: ئێمە -لە دونیا ولەقیامەت- دۆستی ئێوەین. موجاهید دەفەرمووێت: ئێمە ئەو هاوڕێیانەی ئێوەین كەلەدونیادا لەگەڵ ئێوەدا بووین، ڕۆژی قیامەتیش دەڵێن: لەئێوە جیا نابینەوە تا دەتانبەینە بەهەشتەوە. قورتوبى: ١٨/ ٤١٨.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە باوەڕداران چ سوودێك لەچينى فريشتەكان دەبينن؟
وَمَنْ أَحْسَنُ قَوۡلٗا مِّمَّن دَعَآ إِلَى ٱللَّهِ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ ٣٣
واتە: بەندەكانی خوای گەورە بانگ دەكەن بۆ خواپەرستی، لەحاڵێكدا هەر شتێك كەدەیڵێن خۆیان كاریان پێ كردووە، كەواتە: هەم سوود بەخۆیان دەگەیەنن هەم بەخەڵكیش، وەك ئەو كەسانە نین كەفەرمان بەچاكە دەكەن، بەڵام خۆیان جێبەجێی ناكەن، نەهی لەخراپە دەكەن كەچی خۆیان واز لەخراپە ناهێنن، بەڵكو ئەمانە كار بەچاكە دەكەن ودەست بۆ خراپە نابەن وخەڵكیش بۆ خواپەرستی داوەت دەكەن. ابن كثير: ٤/ ١٠٢.
پرسیار: نيشانەى بانگخوازى ڕاستەقينە چییە؟
وَمَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَمَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ٣٥
واتە: تەنها ئەو كەسانە دەستیان بەم سیفەتە پەسەندە گەیشتووە كەلەبەرامبەر ئەو شتانەی ناپەسەندن خۆڕاگر وبەسەبرن (و دەستی بۆ نابەن وخۆیانی لێ دەگرنەوە. و) ئەوەیشتی كەخوای گەورە بەپێویستی گەڕاندووە، ئەوانیش لەسەر خۆیان بەپێویستیان گەڕاندووە، چونكە نەفس خووی وایە كەلەبەرامبەر خراپەدا خراپە بكات ولێبووردە نەبێت، دەی چۆن دەتوانێت چاكە ئەنجام بدات؟ بەڵام هەر كاتێك مرۆڤ نەفسی خۆی لەسەر سەبر ڕاهێنا وفەرمانی پەروەردگاری جێبەجێ كرد وپاداشتی مەزنی ناسی وزانیی كەوەڵامدانەوەی بەدكار بەبەدكاری هیچ سوودێكی تێدا نییە جگە لەزۆربوونی دوژمنایەتی وچاكە كردن لەگەڵ دوژمندا هیچ لەبەهای كەم ناكاتەوە، بەڵكو هەر كەسێك لەبەر خاتری خوا ملكەچی بنوێنێت ئەوا خوای گەورە سەری ئەو كەسە بەرز ڕادەگرێت، ئەو كاتە كارە چاكەكانی بۆ ئاسان دەبێت وئەو كارانە بەتام وچێژەوە ئەنجام دەدات. سەعدى: ٧٤٩.
پرسیار: بۆچى تەنها ئەوانەى كەخۆڕاگرن وخاوەنى پشكى گەورەن دەبنە خاوەنى ئەو سيفەتەى كەوەڵامى خراپە بەجوانترين كار وكردەوە بدەنەوە؟
وَمَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُواْ وَمَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ٣٥
چونكە یەكێكە لەسیفەتەكانی مرۆڤە بژاردەكان، ئەو سیفەتەیە كەمرۆڤ لەدونیا وقیامەتدا پێی بەرز دەبێتەوە، ئەو سیفەتەیە كەسەرتۆپی سیفەتە جوانەكانە. سەعدى: ٧٤٩.
پرسیار: ئەم ئايەتە يەكێك لەنيشنەكانى مرۆڤى بژاردە باس دەكات، ئەو نيشانەيە چییە؟
وَإِمَّا يَنْزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ٣٦
دوای ئەوەی كەخوای گەورە شێوەی بەرگری لەبەرامبەر دوژمنانی چینی مرۆڤی باسكرد -كە بریتییە لەوەڵامدانەوەی خراپە بەچاكە- باسی هۆكاری دەرپەڕاندنی دوژمنانی چینی جنۆكەیشی كرد كەبریتییە لەپەنا بردن بەخودا ودووركەوتنەوە لەشەڕی شەیتان، بۆیە فەرمووی(وإما ينزغنك من الشيطان نزغ) واتە: هەر كاتێك هەستت بەوەسوەسە وورتەورتێ لەلایەن شەیتانەوە وڕازاندنەوەی كاری خراپە وسستی لەكاری چاكە كرد وحەزت بۆ كاری خراپە جووڵا لەلایەن شەیتانەوە وهەستت كرد كەدەتەوێت لەگوێی شەیتان بكەیت بۆ كردنی كارێكی كرێت وخراپ، ئەوا (فاستعذ بالله) دەستی ئاتاجی بۆ لای پەروەردگار ڕاكێشە وداوای لێ بكە لەشەڕی شەیتانت بپارێزێت. سەعدى: ٧٥٠.
پرسیار: مرۆڤ چۆن دەتوانێت دوژمنانى چينى جنۆكە لەخۆى دوور بخاتەوە؟