قورئان
ﮎ
ﰻ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ
ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ٢٨٢ ٢٨٢
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيۡنٍ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى فَٱكۡتُبُوهُۚ
سوننەت وایە مرۆڤ فەرمان بەنووسینەوەی قەرزەكان بكات، بۆ ئەوەی هەم سەروەت وسامان پارێزراو بێت، هەم دڕدۆنگی وگومان لای هیچ كەسێك دروست نەبێت، تەنانەت ئەگەر قەرزدەر وقەرزوەرگر مرۆڤی پارێزكار وبەتەقوا بن، نووسینەوە هیچ زیانێكی نییە (بگرە قازانجیشی هەیە. و). قورتوبى. ٤/ ٤٣١.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى كردووە قەرز ومامەڵەكانى تر بنووسرێنەوە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيۡنٍ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى فَٱكۡتُبُوهُۚ
خوای گەورە فەرمانی كردووە هەموو جۆرە قەرزەكان بنووسرێنەوە، چونكە پێویستە بنووسرێنەوە، ئەگەر نەنووسرێنەوە لەبیرچون وكێشە ودڕدۆنگی ڕودەدات وپاشتر ئاژاوەی بەدوادا دێت. سەعدى: ١١٨.
پرسيار: بۆچى شەرعى ئيسلام فەرمانى كردووە مامەڵەى قەرز وقۆڵە بنووسرێتەوە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيۡنٍ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى فَٱكۡتُبُوهُۚ
كڕین وفرۆشتن بەشێوەی قەرز، یەكێكە لەهۆكارە گەورەكانی بەربڵاوبوونی بازرگانی، چونكە زۆرجار ئەو كەسەی كەتوانای بازرگانی وقازانج، یان توانای كشتوكاڵی هەیە هیچی بەدەستەوە نییە كەشتی پێ بكڕێت وبازرگانی پێوە بكات، بۆیە ناچار دەست بۆ قەرز دەبات، تا بتوانێت لێهاتویی خۆی لەبازرگانی یان كشتوكاڵدا دەربخات وقازانجێكی دەست بكەوێت، جاری واش هەیە سەروەت وسامان ئەگەر لای خاوەنەكەی بمێنێتەوە مەسرەف وكێشەی بۆ دروست دەكەن، جا بۆ ئەوەی داراییەكەی لای خۆی نەبێت بەكێشە ئەوا سامانەكەی بەقەرز دەدا بەخەڵكی. ابن عاشور: ٣/ ٩٨.
پرسيار: چ حيكمەتێك لەوەدايە كەكڕين وفرۆشتن ومامەڵە بەقەرز لەئيسلامدا ڕەوايە؟
وَلۡيَكۡتُب بَّيۡنَكُمۡ كَاتِبُۢ بِٱلۡعَدۡلِۚ
نووسەر دەبێت شارەزای نووسینی بەڵێننامە وبەڵێنی هەردوولا ونووسینەوەی ئەو شتانە بێت كەمامەڵەكەی لەسەر دەكەن، ئەگینا دادگەری وعەدالەت نایەتەجێت. سەعدى: ١١٨.
پرسيار: سەبارت بەنووسينەوەى قەرز وقۆڵە چ نووسەرێك جێى متمانەيە؟
فَإِن لَّمۡ يَكُونَا رَجُلَيۡنِ فَرَجُلٞ وَٱمۡرَأَتَانِ مِمَّن تَرۡضَوۡنَ مِنَ ٱلشُّهَدَآءِ
مەرجی شایەتەكان ئەوەیە كەمرۆڤی دادگەر بن، كەواتە دەبێت شایەتەكان (پێشتر وئێستاش) خۆیان لەتاوانی گەورە پاراستبێت وبەردەوامیش نەبن لەسەر تاوانی بچووك، هەروەها كەسایەتیش مەرجە، كەسایەتی بریتییە لەو شتانەی كەبەنەبوونی ئەوانە مرۆڤ بەبێ شەرم وئابڕوو ناو ببرێت، ئەو شتانە بریتین لە: ڕواڵەتی مرۆڤ، چۆنیەتی هەڵسوكەوتی، شێوەی ژیانی، كار وپیشەی. كەواتە ئەگەر ئەو كەسە یەكێك لەو شتانەی ناتەواوی تێدابوو خەڵكیش بەزۆری پێیان شەرم بوو كەئەو جۆرە ناتەواویەیان تیابێت، ئەوە ئیتر دەبێتە مایەی كەم شەرمی وكەم ئابڕویی وشایەتی ئەو كەسە وەرناگیرێت. بەغەوى: ١/ ٣٠٩.
پرسيار: مەبەسەت لەدادگەرى وكەسايەتى چییە؟
وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱللَّهُۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ ٢٨٢
خوای گەورە بەڵێنی داوە كەهەر كەسێك خاوەن تەقوابێت، ئەوا زانستی فێر بكات، واتە: تیشك ونورێك دەخاتە ناو دڵیەوە كەبەو تیشك ونورە ئەو شتانە دەناسێتەوە كەدەچنە ناو دڵیەوە، جاری واش هەیە كەخودا هەر لەسەرەتاوە شتێك دەخاتە ناو دڵیانەوە كەهەق وناهەقی پێ دەناسن، واتە: خۆیان دەتوانن دادوەرییەكی وا بۆ خۆیان بكەن كەهەق وناهەق لێك جیا بكەنەوە. قورتوبى: ٤/ ٤٦٤.
پرسيار: مرۆڤ چۆن لەلايەن پەروەردگارەوە زانيارى پێ دەردێت؟
وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱللَّهُۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ ٢٨٢
دوای فەرمان بەتەقوا، هیچ سیفەتێك هێندەی سیفەتی زانست شیاو نییە بۆ ئەوەی كۆتایی بەم ئایەتە بهێنێت كەباسی كرین وفرۆشتن وقەرزی تێدایە -چونكە هەردولا جۆرەها فێڵ بەكار دەهێنن بۆ ئەوەی بەشێكی زیاتر بۆ خۆیان بپچڕن -هەروەها هاندانێكە بۆ جێبەجێ كردنی ئەو فەرمانانەی كەپێیان كراوە. بیقاعى: ١/ ٥٤٩.
پرسيار: بۆچى دواى فەرمان كردن بەتەقوا، خواى گەورە ئەم ئايەتەى بەباسى زانست كۆتايى پێهێنا؟