قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٢٦ ٢٦


٢٧ ٢٧

ﭿ


٢٨ ٢٨



٢٩ ٢٩

٣٠ ٣٠

٣١ ٣١

٣٢ ٣٢
ﯿ
٣٣ ٣٣
470
سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 26

وَقَالَ فِرۡعَوۡنُ ذَرُونِيٓ أَقۡتُلۡ مُوسَىٰ وَلۡيَدۡعُ رَبَّهُۥٓۖ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمۡ أَوۡ أَن يُظۡهِرَ فِي ٱلۡأَرۡضِ ٱلۡفَسَادَ ٢٦

لوتبەرزی ولەخۆباییبوونی فیرعەون بووە هۆكاری ئەوەی كەگومان بكات هەر شتێك پێچەوانەی ئایینە (دەسكردەكەی. و) ئەوە ئیتر گەندەڵ وناڕەوایە، ئەو وهاوڕێكانی وشوێنكەوتووەكانی هیچ بەڵگەیەكیان بۆ ئەو ئایینەی خۆیان پێ نەبوو، جگە لەعادەت وسوود وەرگرتنی دونیایی لەو ئایینە نەبێت. ابن عاشور: ٢٤/ ١٢٥.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەداب ونەريتى باب وباپيران ئەگەر ناڕەوا ونەشياو بوو، دەبێتە لەمپەر لەبەردەم ڕێنوێنى وەرگرتنا.

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 27

وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِنِّي عُذۡتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُم مِّن كُلِّ مُتَكَبِّرٖ لَّا يُؤۡمِنُ بِيَوۡمِ ٱلۡحِسَابِ ٢٧

هەر كەسێك باوەڕ بەڕۆژی لێكۆڵینەوە نەهێنێت وبەڕاستی نەزانێت، ئومێدی بەپاداشتی كار وكردەوەی چاك نییە، لەسزای ئەو كار وكردەوە ناڕەوایانەش ناترسێت كەدەیانكات. تەبەرى: ٢١/ ٣٧٥.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى موسا پەناى بەخوا برد لەو كەسانەى كەلوتبەرزن وباوەڕيان بەڕۆژى دوايى نیيە؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 28

وَقَالَ رَجُلٞ مُّؤۡمِنٞ مِّنۡ ءَالِ فِرۡعَوۡنَ يَكۡتُمُ إِيمَٰنَهُۥٓ أَتَقۡتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّيَ ٱللَّهُ وَقَدۡ جَآءَكُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ مِن رَّبِّكُمۡۖ

خوای گەورە ستایشی ئەو پیاوەی ناو بنەماڵەی فیرعەون دەكات كەباوەڕی هێنابوو، باوەڕەكەی خۆی شاردبوویەوە، ئەوەتا لەقورئانەكەی خۆیدا باسی كردووە وبەهۆی ئەو قسەیەی كەلەناو كۆڕ وكۆبوونەوەیەكی كافراندا كردوویەتی خوای گەورە لەقورئاندا ناوی بردووە (هەڵبەت نەك ناوەكەی خۆی، بەڵكو بە-پیاوێك- ناوی بردووە. و) جا ئەمە لەكوێ وزاتێكی وەك حەزرەتی عومەری كوڕی خەتتاب لەكوێ؟ حەزرەتی عومەر لەمەككەدا شمشێری هەڵكێشا وفەرمووی: سوێند بەخوا كەلەمرۆ بەدواوە بەئاشكرا خواپەرستی دەكەم!. ابن عەتيە: ٤/ ٥٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە بۆ گەورەيى هاوەڵانى پێغەمبەر(ﷺ)؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 28

وَإِن يَكُ كَٰذِبٗا فَعَلَيۡهِ كَذِبُهُۥۖ وَإِن يَكُ صَادِقٗا يُصِبۡكُم بَعۡضُ ٱلَّذِي يَعِدُكُمۡ

ئەو پیاوە بەهۆی دوودڵی لەڕاستگۆیی حەزرەتی موسا ودوودڵی لەئایینەكەی ئەو قسەیەی نەكرد، بەڵكو ویستی ئەو قسانە سەرنجی هەمووان ڕابكێشێت وخۆیشی زیانی بەر نەكەوێت. قورتوبى: ١٨/ ٣٤٨ـ ٣٤٩.
پرسیار: ئايا قسەى ئەو پياوەى بنەماڵەكەى فيرعەون بەهۆى دڕدۆنگى ودوودڵى لەحەزرەتى موسا وئايينەكەى بوو؟ لەم شێوازە قسەيەوە چى فێر دەبى؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 28

وَإِن يَكُ صَادِقٗا يُصِبۡكُم بَعۡضُ ٱلَّذِي يَعِدُكُمۡ

لەگەڵ ئەوەدا كەهەموو ئەو سزایانە بەكافران دەگات كەحەزرەتی موسا بەڵێنی دابوو، كەچی ئەو پیاوە وشەی (بعض)ـی بەكار هێنا، نەك وشەی (كل)، بۆ ئەوەی توانیبێتی بەنەرمی قسەیان لەگەڵدا بكات و-بە ئاشكرا نەچێتە بەرەی حەزرەتی موسا- وخۆی بەلایەنگری حەزرەتی موسا پیشان نەدات وخۆی وا دەربخات كەئەو خەمخۆری فیرعەون ودارودەستەی فیرعەونە، بەو ئومێدەی دان بەڕاستی وهەقدا بنێن. ابن جزى: ٢/ ٢٨٠.
پرسیار: بۆچى باوەڕدارەكەى ناو بنەماڵەى فيرعەون گوتى: (بعض الذي يعدكم)لەكاتێكدا هەڕەشەكانى حەزرەتى موسا هەر هەمووى دەهاتە دى؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 30

وَقَالَ ٱلَّذِيٓ ءَامَنَ يَٰقَوۡمِ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُم مِّثۡلَ يَوۡمِ ٱلۡأَحۡزَابِ ٣٠

بەبێ ئەوەی لەڕێنوێنی وەرگرتنی ئەوان نائومێد ببێت، دووبارە ڕێنوێنی كردن، وەك هەموو ئەو بانگخوازانەی كەخەڵكی بەرەو لای ئایینی خودا بانگ دەكەن، بەردەوام خەریكی بانگخوازین، هیچ شتێك نابێتە لەمپەر لەبەردەم كارەكەیاندا، خۆبەزلزانی وسەركێشی وو لووتبەرزی ئەوانەی كەبانگیان دەكەن ووەڵامیان نادەنەوە، ساردیان ناكەنەوە. سەعدى: ٧٣٧.
پرسیار: بانگخواز تا چ ئاستێك دەبێت خۆڕاگر بێت ولەكارەكەى سارد نەبێتەوە؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 32

وَيَٰقَوۡمِ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ يَوۡمَ ٱلتَّنَادِ ٣٢

وهاوەڵانی ئەعرافیش بانگی خەڵكی دەكەن، بەخۆشبەختی یان بەدبەختی ناو دەهێنرێت: فلانی كوڕی فڵان خۆشبەختیەكی وای دەست كەوتووە كەئیتر هەتا هەتایە توشی بەدبەختی نابێت، فڵانی كوڕی فڵان توشی بەدبەختیەكی وا هاتووە كەئیتر هەتا هەتایە توشی خۆشبەختی نابێتەوە! ئەو كاتەش كەمردن سەردەبڕدرێت جاڕ دەدرێت: ئەی بەهەشتییەكان! ئیتر بۆ هەمیشە زیندوون، ئەی دۆزەخییەكان! ئیتر بۆ هەمیشە زیندوون. كەس نامرێت. بەغەوى: ٤/ ٤٢.
پرسیار: بۆچى ڕۆژى قيامەت بە(يوم التناد)ناوبراوە؟