قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٢٧٠ ٢٧٠



٢٧١ ٢٧١

ﭿ


٢٧٢ ٢٧٢




٢٧٣ ٢٧٣


٢٧٤ ٢٧٤
46
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 270

وَمَآ أَنفَقۡتُم مِّن نَّفَقَةٍ أَوۡ نَذَرۡتُم مِّن نَّذۡرٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُهُۥۗ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنۡ أَنصَارٍ ٢٧٠

ئایەتەكە مانای ئەوە دەبەخشێت تكە هەر كاتێك مرۆڤی دڵاوا وسەخی وبەخشندە توشی خلیسكان ولەڕێ لادانێك بوو، خوای گەورە دەستی دەگرێت وناهێڵێت كل ببێت وهەڵدێرێت، واتە یارمەتی دەدات، بەڵام مرۆڤی ستەمكار لەجێی چاكە توشی ستەم وخراپە بووە، كەس هاوكاریی ناكات. بیقاعى: ١/ ٥٢٥.
پرسيار: بۆچى دواى هاندان بۆ خێر وبەخشين، ئايەتەكە بەڕستەى(وما للظالمين من أنصار) كۆتايى پێهات؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 271

إِن تُبۡدُواْ ٱلصَّدَقَٰتِ فَنِعِمَّا هِيَۖ وَإِن تُخۡفُوهَا وَتُؤۡتُوهَا ٱلۡفُقَرَآءَ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۚ

مانای ئایەتەكە ئەوە دەگەیەنێت كەخێركردن بەپەنهانی بەهەژارێك، لەوە باشترە كەبەئاشكرا خێری پێ بكەیت، بەڵام ئەگەر خێر بەهەژاران نەدرێت (واتە: خەڵكی خێرنەكەن ولەخێركردن كەمتەرخەم بن) ئەو كاتە مانای ئایەتەكە ئاوای لێدێت: خێركردن بەنهێنی لەخێركردن بەئاشكرا باشتر نییە، كەواتە: خێر بەنهێنی باشترە یان بەئاشكرا، ئەوە بەستراوە بەكات وسەردەمەوە، ئەگەر ئاشكرا كردنی خێر وسەدەقە دەبووە مایەی هاندانی خەڵكدانی تر بۆ خێركردن وسەدەقە بەخشینەوە، ئەوە بەئاشكرا باشترە، ئەگینا بەپەنهانی باشترە. سەعدى: ١١٦.
پرسيار: چ جۆرە خێر وسەدەقەيەك باشترە، بەپەنهانى بكرێن يان بەئاشكرا؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 271

وَإِن تُخۡفُوهَا وَتُؤۡتُوهَا ٱلۡفُقَرَآءَ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۚ

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەخێر وسەدەقەی پەنهانی لەخێر وسەدەقەی ئاشكرا خێری زیاترە، چونكە دورترە لەڕیاو بەرچاوێنییەوە. ابن كثير: ١/ ٣٠٥.
پرسيار: بۆچى خێر شاردنەوە لەئاشكرا كردنى باشترە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 272

وَمَا تُنفِقُونَ إِلَّا ٱبۡتِغَآءَ وَجۡهِ ٱللَّهِۚ

تەنها لەبەر ڕەزامەندی زاتی خوای گەورە خێر بكەن، نەك بەمەبەستی ئازار گەیاندن بەهەژاران ومنت كردن بەسەریاندا ونەك لەبەر ڕیا وخۆدەرخستنیش، لەسەروەت وسامانی پیس وپۆخڵ وحەرامیش خێر مەكەن. ئالوسى: ٣/ ٤٦.
پرسيار: چەند جۆرە ئافەتێك ناو ببە كەخێر وسەدەقە پووچەڵ يان كەم خێر دەكەنەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 273

لِلۡفُقَرَآءِ ٱلَّذِينَ أُحۡصِرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا يَسۡتَطِيعُونَ ضَرۡبٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ يَحۡسَبُهُمُ ٱلۡجَاهِلُ أَغۡنِيَآءَ مِنَ ٱلتَّعَفُّفِ تَعۡرِفُهُم بِسِيمَٰهُمۡ لَا يَسۡٔلُونَ ٱلنَّاسَ إِلۡحَافٗاۗ وَمَا تُنفِقُواْ مِنۡ خَيۡرٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌ ٢٧٣

واتە: كەسێك ئەوانە (مەبەست هەژارە بەعیززەتەكانە) نەناسێت وادەزانێت بێنیاز ودەوڵەمەندن، چونكە داوای هیچ لەخەڵك ناكەن، مەبەست لەوشەی (تعفف) ئەوەیە كەخۆیان لەسواڵ وداواكردن دەپارێزن. (تعرفهم بسيماهم): یانی بەدەموچاویاندا دەیانناسیت، چونكە لەدەموچاویان ڕا دیارە كەئاتاج وهەژارن. هەندێكیش دەڵێن: واتە: بەهۆی ملكەچی وخشوعەوە دەیانناسیت. هەندێكیش دەڵێن: بەهۆی سەجدە بردنەوە دەیانناسیت.(لا يسألون الناس إلحافا): الحاف واتە لاڵانەوە وكڕوزانەوە ووازنەهێنان لەكاتی سواڵكردندا، واتە: ئەگەر سواڵیش بكەن بەنەرمی دەیكەن وسمنج نین وزۆر لەخەڵك ناپاڕێنەوە. هەندێكیش دەڵێن: هەردوو ماناكەی مەبەستە، واتە نە سواڵ دەكەن ونە دەپاڕێنەوە. ابن جزى: ١/ ١٢٧.
پرسيار: خواى گەورە لەم ئايەتەدا چۆن پەسنى باوەڕدارە هەژارەكانى داوە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 273

لِلۡفُقَرَآءِ ٱلَّذِينَ أُحۡصِرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا يَسۡتَطِيعُونَ ضَرۡبٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ يَحۡسَبُهُمُ ٱلۡجَاهِلُ أَغۡنِيَآءَ مِنَ ٱلتَّعَفُّفِ

بۆیە هەژارە موهاجیرەكانی بەتایبەت باس كرد، چونكە جگە لەوان كەسی تر لەوێ نەبوو، ئەو هەژارانە ئەهلی صوففە بوون، نزیكەی چوارسەد پیاو دەبوون، هاتنە خزمەت پێغەمبەر(ﷺ)، نە ژن ومنداڵیان هەبوو، نە خانوو وماڵ وشوێن وجێگا وڕێگا، بۆیە لەمزگەوتەكەی پێغەمبەردا هەیوان (صوففە)یەكیان بۆ دروست كرا، بەو هۆیەوە بەئەهلی صوففە ناویان دەركرد. قورتوبى: ٤/ ٣٧١.
پرسيار: بۆچى ئەهلى صوففە هەژار بوون؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 274

ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُم بِٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ سِرّٗا وَعَلَانِيَةٗ فَلَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ٢٧٤

لەبەر ئەوەی كاری پەنهانی لەكاری ئاشكرا خێری زیاترە، بۆیە سەرەتا باسی شەو (لیل) كرا جا ڕۆژ (النهار)، باسی پەنهانی كرا (سراً) جا ئاشكرا (علانیة). ئالوسى: ٣/ ٤٧.
پرسيار: بۆچى سەرەتا باسى شەو پاشان ڕۆژ، باسى پەنهانى پاشان ئاشكرا كرا؟