قورئان
ﮱ
ﱏ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ١٢٩ ١٢٩ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ١٣٠ ١٣٠ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ١٣١ ١٣١ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
١٣٢ ١٣٢ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ١٣٣ ١٣٣ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
١٣٤ ١٣٤ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ١٣٥ ١٣٥ ﭽ ﭾ ﭿ ١٣٦ ١٣٦ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ١٣٧ ١٣٧ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ١٣٨ ١٣٨ ﮋ
ﮌ ﮍ ﮎ ١٣٩ ١٣٩ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ١٤٠ ١٤٠
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ١٤١ ١٤١ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
١٤٢ ١٤٢ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ١٤٣ ١٤٣ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ١٤٤ ١٤٤ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ١٤٥ ١٤٥ ﯔ
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ١٤٦ ١٤٦ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ١٤٧ ١٤٧ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ١٤٨ ١٤٨ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ١٤٩ ١٤٩ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ١٥٠ ١٥٠ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ١٥١ ١٥١ ﯹ
ﯺ ﯻ ﯼ ١٥٢ ١٥٢ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ١٥٣ ١٥٣
سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِلۡ يَاسِينَ إِنَّا ١٣٠ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ ١٣١ إِنَّهُۥ مِنۡ عِبَادِنَا ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٣٢
لە چیرۆكی حەزرەتی ئیلیاس خاڵێك جێی سەرنجە، ئەویش ئەوەیە كەپێغەمبەران تەنها ئەوەیان لەسەرە كەپەیامی خوای گەورە بگەیەنن، ئیتر ئەمە ئەوەی لێ پێویست ناگەڕێت كەدیمەنی سزا وتیاچوونی هاوەڵگەران وكافران بەچاوی خۆیان ببنن، هاوەڵپەرستەكان دەیانگوت: ﴿مَتَىٰ هَٰذَا ٱلۡوَعۡدُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ﴾يونس: ٤٨. واتە: دەشڵێن: ئەگەر ڕاست دەكەن كەی وادەی سزا دێت. خوای گەورەش بەم ئاوایە وەڵامی دانەوە وفەرمووی: ﴿قُل رَّبِّ إِمَّا تُرِيَنِّي مَا يُوعَدُونَ * رَبِّ فَلَا تَجۡعَلۡنِي فِي ٱلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ * وَإِنَّا عَلَىٰٓ أَن نُّرِيَكَ مَا نَعِدُهُمۡ لَقَٰدِرُونَ﴾ [المؤمنون: 93 - 95].واته: ئەی پێغەمبەر(ﷺ) بڵێ! پەروەردگارا! ئەگەر ئەوەی كەوا بڕیاریان پێ دەدرێت هەر نیشانی منی دەدەیت * پەروەرندەم! ڕەگەڵ ناهەقانم مەخە * ئێمە هەرچی بۆ ئەوانی بڕیار دەدەین، دەتوانین نیشانتی بدەین. ابن عاشور: ٢٣/ ١٧٠.
بەپێی ئەم ئایەتە ئەوە بسەلمێنە كەپێغەمبەران تەنها ڕاگەیاندنی پەیمای خودایان لەسەرەو ئیتر نابێت چاوەڕوانی ئەوە بن كەسزا دابارێت بەسەر گەلەكەیاندا.
وَإِنَّكُمۡ لَتَمُرُّونَ عَلَيۡهِم مُّصۡبِحِينَ ١٣٧ وَبِٱلَّيۡلِۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ ١٣٨
رۆژ وشەو بەلایاندا تێدەپەڕیت، كاتێك دەچنە سەفەر وكاتێكیش دێنەوە (أفلا تعقلون)بۆ ئەوەی پەندیان لێ وەربگرن. بەغەوى: ٣/ ٦٧٨.
پرسیار: بەجێمانى ئاسەوارى ئەوانەى پێشوو بۆ سەرگەرمى وتەماشاكردنێكى هەڕەمەكى نیيە، بەڵكو بۆ پەند وەرگرتن وترسانە لەخودا. بەپێى ئايەتەكە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ١٣٩ إِذۡ أَبَقَ إِلَى ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ ١٤٠ فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلۡمُدۡحَضِينَ ١٤١ فَٱلۡتَقَمَهُ ٱلۡحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٞ ١٤٢ فَلَوۡلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُسَبِّحِينَ ١٤٣ لَلَبِثَ فِي بَطۡنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوۡمِ يُبۡعَثُونَ ١٤٤
ئامانج لەباسكردنی چیرۆكی حەزرەتی یونس لێرەدا ئەوەیە كەلەبەرامبەر باری قورسی پێغەمبەرایەتی دڵدانەوەی پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) بكرێت، واتە: پێغەمبەرانی پێشووش ئەم بارە قورسەیان لەسەر شان بووە، لێرە پلە وپایەی پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) وگلەیی نەكردنی وسەبر وخۆڕاگری ئەو ئاشكرا دەبێت. هەروەها بەئامانجی ئەوەش كەبەتەواوی خەڵكی ڕابگەیەنێت پێغەمبەر(ﷺ) لەلایەن خوداوە كراوە بەفەرمانبەر بەردەوام خەڵكی بۆ ئەم ئایینە دەعوەت بكات، چونكە هاوەڵپەرستان سەركۆنەی پێغەمبەریان(ﷺ) دەكرد لەسەر ئەوەی كەلەسەر ڕاگەیاندنی پەیامەكەی زۆر سوورە ولەسەر ئەوەش كەخەڵكی بۆ ئایینی ئیسلام بانگ دەكات. ابن عاشور: ٢٣/ ١٧٨.
پرسیار: مەبەست وئامانج لەباسكردنى چيرۆكى حەزرەتى يونس چییە؟
وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ١٣٩ إِذۡ أَبَقَ إِلَى ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ ١٤٠
خوای گەورە باسی ئەوەی نەكردووە كەحەزرەتی یونس لەچی توڕە بووە وتوشی چی بووە، چونكە باسكردنی ئەو شتانە هیچ سوودێكی ئەوتۆی نییە، بەڵكو سوود لەوە دەبینین كەحەزرەتی یونس كارێكی كردووە لەگەڵ ئەوەشدا كەپێغەمبەرێكی بەڕێز بووە، خوای گەورە لەسەر ئەو كارە گلەیی لێكردووە وتوشی بەڵایەكی كردووە ودواتر ڕزگاریشی كردووە ودوای ئەوە گلەیی لێ نەماوە وئەو كارانەی بۆ كردووە كەبەقازانجی ئەو بووە. سەعدى: ٧٠٧.
پرسیار: ئێمە چ سوودێك لەوە دەبينين كەبزانين خواى گەورە لەسەر كردنى كارێك گلەيى لەپێغەمبەرێكى خۆى كردووە؟
إِذۡ أَبَقَ إِلَى ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ ١٤٠
واتە: بەمەبەستی هەڵاتن ڕۆیشتە دەریا، جا حەزرەتی یونس لەبەر ئەوەی بەندەی خوای گەورە بووە، هەڵاتنەكەی بە(أباق) لێكدراوەتەوە، (فیعلی (أبق) واتە: كۆیلە لەگەورەكەی خۆی هەڵات. و) واتە بەبێ ئیزنی گەورەكەی هەڵاتووە وئەمە مانای ڕاستەقینەی (إباق)ـه. ابن عەتيە: ٤/ ٤٨٥.
پرسیار: أبق واتە كۆيلە لەگەورەكەى خۆى هەڵات، خواى گەورە وشەى (إباق)ـى بۆ هەڵاتنەكەى حەزرەتى يونس بەكارهێناوە، لەكاتێكدا حەزرەتى يونس كۆيلە نەبووە، بەڵكو پياوێكى ئازاد بووە، بۆچى ئەو فيعلەى بۆ بەكارهێناوە؟
إِذۡ أَبَقَ إِلَى ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ ١٤٠
واتە: بەرەو كەشتیەكە هەڵات (الفلك) لێرەدا تاكە (المشحون) واتە: پڕ، هۆكاری ڕاكردنیشی ئەوە بوو كەلەگەلەكەی خۆی توڕە بوو، چونكە باوەڕیان نەدەهێنا. ابن جزى: ٢/ ٢٤١.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى يونس ڕايكرد بۆ لاى ئەو كەشتيە پڕ لەكەلوپەل ومرۆڤە؟
فَلَوۡلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلۡمُسَبِّحِينَ ١٤٣
خوای گەورە هەواڵی ئەوەی داوە كەحەزرەتی یونس یەكێك بووە لەوانەی كەزۆر تەسبیحاتی خوای گەورەیان كردووە، هەر ئەو تەسبیحاتەش بووە هۆی ڕزگاربوونی، بۆیە دەگوترێت: كاتێك مرۆڤ دەكەوێتە ناو هەڵەوە، كارە چاكەكانی ڕزگاری دەكەن ودەری دەهێننەوە. حەسەن دەفەرمووێت: حەزرەتی یونس لەناو زگی نەهەنگەكەدا نزای نەكرد، بەڵكو پێشتر كارێكی چاكی كردبوو خوای گەورە لەكاتی تەنگانەدا ئەو كارەی بۆ كردە مایەی ڕزگاری. قورتوبى: ١٨/ ٩٩.
پرسیار: هۆكارى ڕزگاربوونى حەزرەتى يونس چيى بوو؟