قورئان
ﮱ
ﱏ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ١٠٥ ١٠٥ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ١٠٦ ١٠٦ ﭩ ﭪ ﭫ ١٠٧ ١٠٧ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ١٠٨ ١٠٨ ﭲ ﭳ ﭴ ١٠٩ ١٠٩ ﭶ ﭷ
ﭸ ١١٠ ١١٠ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ١١١ ١١١ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ١١٢ ١١٢ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ١١٣ ١١٣ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ١١٤ ١١٤ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ١١٥ ١١٥ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ١١٦ ١١٦ ﮢ
ﮣ ﮤ ١١٧ ١١٧ ﮦ ﮧ ﮨ
١١٨ ١١٨ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ١١٩ ١١٩ ﮯ ﮰ ﮱ
ﯓ ١٢٠ ١٢٠ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ١٢١ ١٢١ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ١٢٢ ١٢٢ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ١٢٣ ١٢٣
ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ١٢٤ ١٢٤ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ١٢٥ ١٢٥ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ١٢٦ ١٢٦
فَلَمَّآ أَسۡلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلۡجَبِينِ ١٠٣
تەسلیمی فەرمانی خوای گەورە بوون وملكەچ بوون. ابن عباس دەفەرمووێت: حەزرەتی ئیبراهیم بەجۆرێك ڕۆڵەی تەختی زەوی كرد، ناوچاوانی لەخاك گیر كرد. بەغەوى: ٣/ ٦٦٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمووى: (أسلَمَا) واتە: هەردووكيان خۆيان تەسليمى فەرمانى خوا كرد؟
قَدۡ صَدَّقۡتَ ٱلرُّءۡيَآۚ
واتە: مانا ومەبەستی خەو وقوربانییەكەت وەڕاست گەڕاند. ابن كثير: ٤/ ١٧.
پرسیار: حەزرەتى ئيبراهيم چۆن خەوەكەى وەڕاست گەڕاند؟ خۆ كوڕەكەى سەرنەبڕى؟!.
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡبَلَٰٓؤُاْ ٱلۡمُبِينُ ١٠٦
حەزرەتی ئیبراهیم خەلیلی خوایە (واتە: خۆشەویستی هەرە نزیك وزۆر خۆشەویست) خەلیلیی بەرزترین پلە وپایەی خۆشەویستیە، پلە وپایەیەكە كەهاوبەشی قبووڵ ناكات، داخوازی ئەوەش دەكات كەتەواوی بەشەكانی دڵ بەلای دڵداردا بێت، جا كاتێك لقێك لەلقەكانی ناو دڵی حەزرەتی ئیبراهیم پەیوەست بوو بەحەزرەتی ئیسماعیلی كوڕیەوە، خوای گەورە ویستی خۆشەویستییەكی حەزرەتی ئیبراهیم سەبارەت بەخۆی پاك ویەكلا بكاتەوە، بۆیە خۆشەویستییەكەی ئەوی تاقی كردەوە، هەر لەبەر ئەوە فەرمانی پێكرد ئەو كەسە سەرببڕێت كەخۆشەویستی ئەو تێكەڵ بەخۆشەویستی خوا كراوە، كاتێك حەزرەتی ئیبراهیم خۆشەویستی خوای گەورەی پێشخست وئارەزوو وخۆشەویستی هەموو شتێكی تری خستە لا، بڕیاری پتەوی لەسەر ئەوە بوو كەكوڕەكەی بكات بەقوربانی، ئیتر لەو كاتەدا خۆشەویستییەكەی بۆ خوای گەورە تەواو پاك ویەكلا بوویەوە، ئیتر هیچ سوودێك لەسەربڕینی كوڕەكەیدا نەما (بۆیە خوای گەورە فەرمانی پێكرد لەجیاتی ئەو بەرانێك بكات بەقوربانی وسەری ببڕێت. و). سەعدى: ٧٠٦.
پرسیار: باسى ئەوە بكە كەبابەتى سەربڕينى حەزرەتى ئيسماعيل تاقيكردنەوە بووە بۆ پاك وخاوێنكردنەوەى خۆشەويستى حەزرەتى ئيبراهيم بۆ خودا.
وَفَدَيۡنَٰهُ بِذِبۡحٍ عَظِيمٖ ١٠٧
ئەم قوربانییە لەبەر ئەم خاڵانەی لای خوارەوە گەورە بوو: بوو بەفیدای حەزرەتی ئیسماعیل، یەكێكە لەخواپەرستیە گەورەكان، هەروەها بوو بەقوربانی ویەكێك لەسوننەتە گەورەكان وتا ڕۆژی سەڵا بەردەوامە. سەعدى: ٧٠٦.
پرسیار: بۆچى ئەو قوربانيە بەگەورە (عَظِيم) ناوبرا؟
وَتَرَكۡنَا عَلَيۡهِ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ ١٠٨ سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِبۡرَٰهِيمَ ١٠٩
حەزرەتی ئیبراهیم بەمجۆرە لەخوا پاڕایەوە ونزای كرد: ﴿وَٱجۡعَل لِّي لِسَانَ صِدۡقٖ فِي ٱلۡأٓخِرِينَ﴾ [الشعراء: 84] واته: پهروهردگارا، یادی خێرم با لهسهر زاری نهوهكانی داهاتوودا بمێنێت. خودای گەورەش نزاكەی گیرا كرد ویادی خێری ئەوی لەناو نەوەكانی داهاتوودا هێشتەوە، وەك چۆن یادی خراپ وناوی خراپی فیرعەون وهاووێنەكانی لەناو نەوەكانی داهاتوودا هێشتەوە. تەبەرى: ٢١/ ٩١.
پرسیار: يەكێك لەو نيشانانەى كەدواى مردنى مرۆڤ دەردەكەوێت وبەڵگەيە لەسەر ئەوەى خواى گەورە ويستى خێرى بەو كەسە هەبووە، ئەوەيە كەناوى ئەو كەسە لەناو نەوەكانى داهاتوودا بەچاكى بمێنێتەوە، ئەم بابەتە بەپێى ئايەتەكە ڕوون بكەرەوە.
وَبَٰرَكۡنَا عَلَيۡهِ وَعَلَىٰٓ إِسۡحَٰقَۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحۡسِنٞ وَظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ مُبِينٞ ١١٣
ئەم ئایەتە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەپاكی وناپاكی مرۆڤەكان نەبەستراوە بەتۆرەمە ونەژادەوە، چونكە جاری وا هەیە پیاوی زۆر چاك منداڵی لاسار وخراپی دەبێت بەتوشەوە، بەپێچەوانەش پیاوی لاسار وبەدفەڕ وخراپ منداڵی چاك وچاكەكاری لێ دەكەوێتەوە، هەروەها خراپیی منداڵ ونەوە بەعەیبە لەسەر باوك هەژمار ناكرێت، هەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەپێوەری گەورەیی وفەزڵی مرۆڤ تەنها كار وكردەوەی چاكی خودی مرۆڤەكەیە وچاكی باب وباپیر تەنها وەك تەواوكەرێك وایە وهۆكاری ناسراوبوونە بەكار وكردەوەی چاكە. ابن عاشور: ٢٣/ ١٦٢.
پرسیار: پاكى وناپاكى مرۆڤ نەبەستراوە بەتۆرەمە ونەژادەوە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَبَٰرَكۡنَا عَلَيۡهِ وَعَلَىٰٓ إِسۡحَٰقَۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحۡسِنٞ وَظَالِمٞ لِّنَفۡسِهِۦ مُبِينٞ ١١٣
دوای ئەوەی پیت وبەرەكەت وزیادبوونی ناو منداڵ ونەوەكانی باسكرد، فەرمووی: هەندێك لەنەوەكانی چاكەكار وهەندێكیان خراپەكارن، جا پێغەمبەرایەتی باوك هیچ سوودێكی بۆ كوڕی خراپ ولاسار نابێت، هەر بۆیە جولەكە وگاورەكان هەرچەندە نەوە ونەتیژەی حەزرەتی ئیسحاقن، عەرەبیش هەرچەندە نەوەی حەزرەتی ئیسماعیلن، بەڵام بێگومان جیاوازی هەیە لەنێوان چاكەكارەكان وبەكردارەكانیاندا. قورتوبى: ١٨/ ٨٣.
پرسیار: ئايا چاكەى باوك بۆ كوڕ بەسە؟ يان خراپەى باوك زيانى بۆ كوڕ دەبێت؟