قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٥٥ ٥٥
٥٦ ٥٦

٥٧ ٥٧
٥٨ ٥٨
٥٩ ٥٩

ﭿ ٦٠ ٦٠

٦١ ٦١

٦٢ ٦٢

٦٣ ٦٣
٦٤ ٦٤

٦٥ ٦٥

٦٦ ٦٦


٦٧ ٦٧
٦٨ ٦٨

٦٩ ٦٩
ﯿ ٧٠ ٧٠
444
سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 55

إِنَّ أَصۡحَٰبَ ٱلۡجَنَّةِ ٱلۡيَوۡمَ فِي شُغُلٖ فَٰكِهُونَ ٥٥

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەپێش ئەوەی دۆزەخییەكان زیندوو بكرێنەوە وبەرەو دۆزەخ ڕەوانە بكرێن، بەهەشتییەكان دەچنە بەهەشتەوە وئامادەی ئەو شوێنە نین. ابن عاشور: ٢٣/ ٤١.
پرسیار: يەكێك لەناز ونيعمەتەكانى خوا بەسەر بەهەشتيەكاندا ئەوەيە كەبەپەلە بەهەشتيەكان بەرەو بەهەشت دەنێرێت، بەپێى ئەم ئايەتە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 59

وَٱمۡتَٰزُواْ ٱلۡيَوۡمَ أَيُّهَا ٱلۡمُجۡرِمُونَ ٥٩

موقاتیل دەفەرمووێت: ئەمڕۆ لەپیاوچاكان خۆتان دوور بخەنەوە.. زەححاك دەفەرمووێت: هەر كافرێك لەدۆزەخدا ماڵێكی تایبەت بەخۆی هەیە، دەخرێنە ناو ئەو ماڵەوە ودەرگاكەی بەئاگر گاڵە دەدرێت، كەواتە: بۆ هەتا هەتایە تێیدا دەمێننەوە. بەغەوى: ٣/ ٦٤٥.
پرسیار: لەڕۆژى پەسڵاندا چۆن تاوانباران لەچاكەكاران جيا دەكرێنەوە؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 60

۞أَلَمۡ أَعۡهَدۡ إِلَيۡكُمۡ يَٰبَنِيٓ ءَادَمَ أَن لَّا تَعۡبُدُواْ ٱلشَّيۡطَٰنَۖ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ ٦٠

ئەم سەركۆنە ولۆمە كردنە سەركۆنەیە بۆ هەموو جۆرەكانی تاوان وكوفر وخراپە، چونكە هەموویان لەژێر ناوی شەیتان پەرستییا جێگەیان دەبێتەوە. سەعدى: ٦٩٨.
پرسیار: ئەو سەركۆنەيە كەلەئايەتەكەدا باسكراوە، چى دەگرێتەوە؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 65

ٱلۡيَوۡمَ نَخۡتِمُ عَلَىٰٓ أَفۡوَٰهِهِمۡ وَتُكَلِّمُنَآ أَيۡدِيهِمۡ وَتَشۡهَدُ أَرۡجُلُهُم بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ ٦٥

هەندێك دەڵێن: دەست كار ئەنجام دەدات وپێ لەشوێنی كارەكەدا ڕاوەستاوە، قسەی كەسێك كەبینەر وئامادە بووە پێی دەڵێن: شایەتی، كەسێكیش كەخۆی باسی تاوانی خۆی كردووە، پێی دەڵێن: دانپیانان، كەواتە: ئەوەی كەلەدەست ڕوو دەدا بەدانپیانان وئەوەی لەپێیەكان ڕوودەدات بەشایەتی هەژمار كرا. قورتوبى: ١٧/ ٤٧٦.
پرسیار: بۆچى لەباسى دەستەكان وشەى(وَتُكَلِمُنَا) و لەباسى لاقەكان وشەى (وَتَشهَدُ) بەكارهاتووە؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 68

وَمَن نُّعَمِّرۡهُ نُنَكِّسۡهُ فِي ٱلۡخَلۡقِۚ

خوای گەورە ئەوە باس دەكات كەهەتا تەمەنی مرۆڤ بەرەو سەرەوە هەڵكشێت، هێز وتوانای بەرەو خوارەوە دادەكشێت.. مەبەست ئەوەیە كەدونیا جێگای نابودی ونەمانەوەیە، كاتییە، بۆ هەمیشەیی وهەتا هەتایە نییە. ابن كثير: ٣/ ٥٥٥.
پرسیار: مەبەست لەو قسەيە چییە كەدەفەرمووێت: مرۆڤ لەپيرييا سەرنگون دەبێت؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 69

وَمَا عَلَّمۡنَٰهُ ٱلشِّعۡرَ وَمَا يَنۢبَغِي لَهُۥٓۚ إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرٞ وَقُرۡءَانٞ مُّبِينٞ ٦٩

ابن قاسم لەمالیكەوە دەگێڕێتەوە كەكاتێك لەبارەی شیعر گوتن پرسیاری لێ كرا فەرمووی: شیعری زۆر مەڵێ، چونكە یەكێك لەعەیبەكانی شیعر ئەوەیە كەخوای گەورە لەبارەیەوە فەرموویەتی:(وما علمناه الشعر وما ينبغي له)"واتە: ئێمە ئەومان فێری شیعر نەكردووە وهیچ پێویستیشی پێی نییە. قورتوبى: ١٧/ ٤٨٤.
پرسیار: ئايا زۆر شيعر گوتن پەسەندە؟ بۆچى؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 70

لِّيُنذِرَ مَن كَانَ حَيّٗا وَيَحِقَّ ٱلۡقَوۡلُ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ ٧٠

تا بەقورئان بیترسێنین (من كان حيًا) واتە: باوەڕدارە، دڵ زیندووە، چونكە كافر لەو ڕووەی كەبیر ناكاتەوە وسەرنجی نیشانەكان نادا، وەكو مردوو وایە. بەغەوى: ٣/ ٦٤٩.
پرسیار: لەم ئايەتەدا مەبەست لەزيندوو مردوو چییە؟