قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

٤١ ٤١
٤٢ ٤٢

٤٣ ٤٣
٤٤ ٤٤

٤٥ ٤٥
ﭿ
٤٦ ٤٦


٤٧ ٤٧

٤٨ ٤٨

٤٩ ٤٩

٥٠ ٥٠

٥١ ٥١

٥٢ ٥٢

ﯿ ٥٣ ٥٣

٥٤ ٥٤
443
سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 41

وَءَايَةٞ لَّهُمۡ أَنَّا حَمَلۡنَا ذُرِّيَّتَهُمۡ فِي ٱلۡفُلۡكِ ٱلۡمَشۡحُونِ ٤١

بۆیە باسی ڕۆڵە وفەرزەند كراوە، چونكە لەكاتی سەفەرا ناتەوان وبێ دەسەڵاتن، بۆیە ئەو ناز ونیعمەتانەی بۆ ئەوان گەورەتر وگرنگترە. ابن عەتيە: ٤/ ٤٥٥.
پرسیار: بۆچى لەئايەتەكەدا وشەى (ذريتهم)باسكراوە؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 49

مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ تَأۡخُذُهُمۡ وَهُمۡ يَخِصِّمُونَ ٤٩

(وهم يخِصِّمون)واتە: لێی (لەو نەعرەتەیە. و) غافڵ وبێ ئاگا بوون، لەحاڵێكدا كەلەگەڵ یەكدا چەلەحانێ وگفتوگۆیان بوو، نەهات بەناو دڵیاندا، خۆ بەزۆریی نەعرەتەش لەكاتی غافڵی وبێ ئاگایی دێت. سەعدى: ٦٩٧.
پرسیار: بۆچى ئەو سزايانە لەكاتێكدا دادەبەزى كەئەوان لەناو يەكدا خەريكى كێشە وهەرا بوون؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 49

مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ تَأۡخُذُهُمۡ وَهُمۡ يَخِصِّمُونَ ٤٩

واتە: لەمەڕ كاروباری دونیایی -وەك كڕین وفرۆشتن وئەو شتانە- لەگەڵ یەكدا كێشە وهەرایان بوو، لەكۆڕ وكۆبوونەوە ومەجلیسی ناو بازاڕدا لەگەڵ یەكدا قسەیان دەكرد. بەغەوى: ٣/ ٦٤٣.
پرسیار: چۆنيەتى غەفڵەت وبێ ئاگايى مرۆڤەكان لەكاتێكدا قيامەت هەڵدەستێت، ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 50

فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ تَوۡصِيَةٗ وَلَآ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمۡ يَرۡجِعُونَ ٥٠

بۆیە باسی خانەوادە (ئەهل) بەشێوەی تایبەت كرا، قسە كردن لەگەڵ ئەواندا ووتووێژ لەو كاتەدا لەگەڵ ئەواندا زۆر لەقسە ووتووێژ لەگەڵ بێگانەدا گرنگترە. ابن عەتيە: ٤/ ٤٥٧.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا تەنها باسى خانەوادە كراوە؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 52

قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرۡقَدِنَاۜ هَٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَصَدَقَ ٱلۡمُرۡسَلُونَ ٥٢

هەندێك دەڵێن: كاتێك كەكافرەكان لەیەكتری دەپرسن (من بعثنا من مرقدنا)بەهۆی ئەوەی كەدەنگوباسی پێغەمبەرانیان بەچاوی خۆیان دیوە، بڕوایان پێ دەكەن، دواتر دەڵێن: (هذا ما وعد الرحمن وصدق المرسلون)بەڵام ئێمە ئەوانمان بەدرۆزن زانی، ئەو دەمەی كەدانپیانان هیچ سوودێكی نییە، ئەوان دان بەهەڵە وپەڵەی خۆیاندا دەنێن. قورتوبى: ١٧/ ٤٦٥.
پرسیار: چ كاتێك پەشيمانى كافرەكان لەمەڕ باوەڕنەهێنان وتەوبە ئاشكرا دەبێت؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 52

قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرۡقَدِنَاۜ

مەبەستیان گۆڕەكانی خۆیانە، كەلەدونیادا باوەڕیان وابوو لەگۆڕ هەڵناسنەوە وزیندوو نابنەوە، بەڵام كاتێك لەمەحشەردا چاویان بەو ڕاستییە دەكەوێت دەڵێن: (يا ويلنا من بعثنا من مرقدنا)هاوار بەماڵمان! كێ لەناو پێخەفەكەمان هەڵیساندین؟) ئەم قسەیە مانای وا نییە كەلەناو گۆڕدا سزا نییە، چونكە سزای ناو گۆڕ لەچاو ئەو سزایەی كەدوای زیندوبوونەوە دەیچێژن، وەك خەوتن وایە. ابن كثير: ٣/ ٥٥٢.
پرسیار: ئايا ئەوەى كەهاوەڵپەرستان دەڵێن: (من بعثنا من مرقدنا)(ئەى هاوار بەماڵمان! كێ لەناو پێخەفەكەمان هەڵيساندين؟) ماناى وايە كەسزاى ناو گۆڕ بوونى نيە؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 52

هَٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَصَدَقَ ٱلۡمُرۡسَلُونَ ٥٢

باسكردنی ناوی (الرحمن) لێرەدا تەنها بۆ باسكردنی وادە وبەڵێنی خوا نییە، بەڵكو هەواڵ دەدا لەوەی كەلەو ڕۆژەدا لەچەند لایەكەوە سۆز ومیهرەبانی لەخواوە دەبینن كەبەگومانی هیچ كەسێكدا نەهاتووە ونایەت وكەسیش ناتوانێت ئەو سۆز ومیهرەبانیانە بژمێرێت وبزانێت چەندێكن، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿ٱلۡمُلۡكُ يَوۡمَئِذٍ ٱلۡحَقُّ لِلرَّحۡمَٰنِ﴾ [الفرقان: 26]واته: ئه‌و ڕۆژە‌ ئیتر موڵك وده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه به‌ ده‌ست خوای میهره‌بانه. دیسان دەفەرمووێت: ﴿وَخَشَعَتِ ٱلۡأَصۡوَاتُ لِلرَّحۡمَٰنِ﴾ [طه: 108]،واتە: هه‌موو ده‌نگه‌كان له‌به‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان نزمن وبه هێواشی ده‌دوێن. هەروەها وەك ئەو ئایەتانەی تر كەوەك ئەم دوو ئایەتە ناوی (الرحمن)ـی تێدایە. سەعدى: ٦٩٧.
پرسیار: بۆچى لێرەدا لەناو ناوە جوانەكانى الله، ناوى الرحمن باسكراوە؟