قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٣٩ ٣٩


ﭿ
٤٠ ٤٠


٤١ ٤١


٤٢ ٤٢



٤٣ ٤٣
ﯿ

٤٤ ٤٤
439
سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 39

هُوَ ٱلَّذِي جَعَلَكُمۡ خَلَٰٓئِفَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ فَمَن كَفَرَ فَعَلَيۡهِ كُفۡرُهُۥۖ

خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەی خەڵكینە! هەر كەسێك لەئێوە كوفر بكات ئەوا زیانی كوفرەكەی تەنها بۆ خۆی دەگەڕێتەوە وزیان بەكەسی تر ناگەیەنێت، چونكە تەنها خۆی لەسزای كوفرەكەدا ئازار دەچێژێت. تەبەرى: ٢٠/ ٤٨٠.
پرسیار: كوفرى مرۆڤ زيان بەچ كەسێك دەگەيەنێت؟

سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 39

وَلَا يَزِيدُ ٱلۡكَٰفِرِينَ كُفۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ إِلَّا مَقۡتٗاۖ

واتە: هەتا لەسەر كوفرەكەیان بەردەوام بن خوای گەورە زیاتر خەشمیان لێ دەگرێت، بەپێچەوانەی مرۆڤی باوەڕدارەوە كەهەتا زیاتر كار وكردەوەی چاك ئەنجام بدەن پلە وپایەیان لەبەهەشتدا بەرزتر دەبێتەوە وپاداشتیان زیاتر دەبێت وخۆشەویستی پەروەردگار -كە پەروەردگاری هەموو جیهانە- بۆیان زیاتر دەبێت. ابن كثير: ٣/ ٥٣٨.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى بەرهەمى كوفرى كافران دەكات، ئەى بەرى كارى باوەڕداران چییە؟

سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 42

وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَئِن جَآءَهُمۡ نَذِيرٞ لَّيَكُونُنَّ أَهۡدَىٰ مِنۡ إِحۡدَى ٱلۡأُمَمِۖ فَلَمَّا جَآءَهُمۡ نَذِيرٞ مَّا زَادَهُمۡ إِلَّا نُفُورًا ٤٢

ئەوانە بەنییەت وچاك وبەمەبەستی گەڕان بەدوای ڕاستەقینەدا سوێندیان نەخوارد، ئەگینا بێگومان سەردەكەوتن، بەڵكو لەڕووی سەركێشی وخۆ بەزلزانین لەدونیادا بەسەر دروستكراوەكانی خوای گەورەدا ولەبەرامبەر هەقدا، ئەم سوێندە پووچەڵەیان خواردووە ونییەتیان فریودان بووە تا خۆیان وا پیشان بدەن كەشوێنكەوتەی ڕاستەقینە وهەقن وزۆر سورن لەسەر ئەوەی كەبەدوای هەقدا بگەڕێن، دەی با ئەوانە خۆیان فریوی خۆیان بخۆن وبەدوای فریوەكەیاندا بڕۆن. سەعدى: ٦٩١.
پرسیار: ئايا ئەو كافرانە ئەو سوێندەيان بەمەبەستى گەڕان بەدواى هەق وڕاستەقينەدا خواردووە؟

سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 43

ٱسۡتِكۡبَارٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَكۡرَ ٱلسَّيِّيِٕۚ وَلَا يَحِيقُ ٱلۡمَكۡرُ ٱلسَّيِّئُ إِلَّا بِأَهۡلِهِۦۚ

(استكبارًا):واتە: بەزاندنی سنووری بیروباوەڕ (ومكر السيِّئ)واتە: فریودان بەهۆی كاری خراپەوە، كەبریتییە لەكوفر وفریودانی مرۆڤی لاواز وبەرگری كردن لێیان بۆ ئەوەی باوەڕ نەهێنن، بۆ ئەوەی كەژمارەی شوێنكەوتووانی خۆیان زۆر بێت. قورتوبى: ١٧/ ٣٩٦.
پرسیار: مەبەست لەو فرت وفێڵە خراپە كەكافرانى قوڕەيشى توشى سزا كرد چییە؟ بۆ ئەوەى خۆمانى لێ بپارێزين.

سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 43

ٱسۡتِكۡبَارٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَكۡرَ ٱلسَّيِّيِٕۚ وَلَا يَحِيقُ ٱلۡمَكۡرُ ٱلسَّيِّئُ إِلَّا بِأَهۡلِهِۦۚ فَهَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ ٱلۡأَوَّلِينَۚ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَبۡدِيلٗاۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَحۡوِيلًا ٤٣

ئەگەر مرۆڤەكان لەیەكتری دڵنیا نەبن (لەبەرامبەر یەكتر هەست بەمتمانە نەكەن) ئەوا بەدڵ دەبنە دوژمنی یەكتر وبەدوای ئەوەدا دەگەڕێن كەئازار بەیەكتری بگەیەنن ویەكتری لەناو ببەن بۆ ئەوەی پێش ئەوەی توشی فرت وفێڵی بەرامبەر ببن لەناوی ببەن، لەئەنجامدا گەندەڵیەكی زۆر دونیا دادەگرێت، لەكاتێكدا خوای گەورە گەندەڵی وگەندەڵكارانی خۆش ناوێت. ابن عاشور: ٢٢/ ٣٣٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەنەبوونى ئاسايش ومتمانە بەيەكترى شوێنەوارى خراپ لەسەر كۆمەڵگا بەجێدێڵێت.

سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 43

فَهَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ ٱلۡأَوَّلِينَۚ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَبۡدِيلٗاۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَحۡوِيلًا ٤٣

خوای گەورە سزای لەناو كافراندا دانا وئەوەی كردە سوننەت لەنێوان ئەواندا، واتە هەر كەسێك شیاوی ئەوە بێت بەو جۆرەی ئەوان سزای بدات، ئەوا سزای دەدات، هیچ كەسێكیش ناتوانێت ئەو سزایە بگۆڕێت وسزا لەسەر خۆی لابدات وبیدات بەسەر كەسێكی تردا. قورتوبى: ١٧/ ٤٠٠.
پرسیار: سەبارەت بەدابارينى سزا بەسەر تاوانبارا سوننەتى خودا دەگۆڕێت؟

سووڕەتی فاطر ئایەتەکان 0 - 44

وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعۡجِزَهُۥ مِن شَيۡءٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَلِيمٗا قَدِيرٗا ٤٤

ناتەوانی خاوەن ویست لەبەجێهێنانی ویست وئیرادەكەی خۆیدا، یان بەهۆی ئەوەیە كەشوێنی بەدیهاتنی ویست وئیرادەكەی لێ داپۆشراوە ونایزانێت، كەئەمەیان لەگەڵ حاتەدانی زانستدا دژ بەیەكە، یان ئەوەتا ناتوانێت ویست وئیرادەی خۆی جێبەجێ بكات، ئەمەشیان لەگەڵ هێز ودەسەڵاتی فراواندا دژ بەیەكە. ابن عاشور: ٢٢/ ٣٣٩.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەدوو سيفەتى (العليم والقدير) كۆتايى هاتووە؟