قورئان
ﮯ
ﱎ
٢٠ ٢٠ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ٢١ ٢١ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ
ﭱ ٢٢ ٢٢ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ٢٣ ٢٣ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ٢٤ ٢٤ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ٢٥ ٢٥ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ﮚ ﮛ ٢٦ ٢٦ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ٢٧ ٢٧
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ٢٨ ٢٨
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ٢٩ ٢٩ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ٣٠ ٣٠
وَمَا يَسۡتَوِي ٱلۡأَحۡيَآءُ وَلَا ٱلۡأَمۡوَٰتُۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُسۡمِعُ مَن يَشَآءُۖ وَمَآ أَنتَ بِمُسۡمِعٖ مَّن فِي ٱلۡقُبُورِ ٢٢
مرۆڤی باوەڕدار بەزیندوو، مرۆڤی بێباوەڕیش بەمردوو چوێنراوە (إن الله يسمع من يشاء)واتە: بیەوێت ڕێنوێنی هەر كەسێك بكات، دەیكات (وما أنت بمسمع من في القبور)كافرەكان بەڵگەكان وپەندەكان نابیستن، بەهۆی ئەوەی كەهەستیان نییە بەمردوو چوێنراون. ابن جزى: ٢/ ٢١٥.
پرسیار: لەم ئايەتەدا نموونەيەك لەنێوان باوەڕدار وبێ باوەڕا باسكراوە، ئەو نموونەيە چییە؟
وَمَا يَسۡتَوِي ٱلۡأَحۡيَآءُ وَلَا ٱلۡأَمۡوَٰتُۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُسۡمِعُ مَن يَشَآءُۖ وَمَآ أَنتَ بِمُسۡمِعٖ مَّن فِي ٱلۡقُبُورِ ٢٢
گەورەترین نامارومی كەلەكوفرەوە سەرچاوە دەگرێت، بریتییە لەسوود وەرنەگرتن لەگەورەترین وڕەوانبێژترین قسە وفەرموودە، كەقسە وفەرموودەی خوای گەورەیە، واتە: قورئان. ابن عاشور: ٢٢/ ٢٩٤٥.
پرسیار: گەورەترين نامارومى چییە؟
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦ ثَمَرَٰتٖ مُّخۡتَلِفًا أَلۡوَٰنُهَاۚ وَمِنَ ٱلۡجِبَالِ جُدَدُۢ بِيضٞ وَحُمۡرٞ مُّخۡتَلِفٌ أَلۡوَٰنُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٞ ٢٧ وَمِنَ ٱلنَّاسِ وَٱلدَّوَآبِّ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ مُخۡتَلِفٌ أَلۡوَٰنُهُۥ كَذَٰلِكَۗ
خوای گەورە چەند شتی دژ بەیەك بۆ دروستكراوەكانی خۆی یاداوەری دەكات، كەهەموویان یەك بنەما وماكیان هەیە كەچی جیاوازن وجیاوازی نێوانیان هەموو كەسێك دەیزانێت ومەشهورن، ئەوەش بەو مەبەستەی كەبەندەكانی لەهێز ودەسەڵاتی تەواوی خۆی ودانایی وبەدیهێنان وەئاگا بهێنێتەوە وڕێنوێنییان بكات.. واتە جیاوازی ئەم شتانە بەڵگەی عەقڵین لەسەر ویست وهێز ودانایی وسۆزی خوای گەورە كەڕەنگ وسیفەتێكی تایبەتی بەهەریەك لەم شتانە داوە وبەمجۆرە دروستی كردون. سەعدى: ٦٨٨.
پرسیار: لەجياوازى وڕەنگاوڕەنگى دروستكراوەكان چ سيفەتێكى خواى گەورەمان بۆ دەردەكەوێت؟
إِنَّمَا يَخۡشَى ٱللَّهَ مِنۡ عِبَادِهِ ٱلۡعُلَمَٰٓؤُاْۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ ٢٨
ڕەبیعی كوڕی ئەنەس دەفەرمووێت: هەر كەسێك لەخوای گەورە نەترسێت زانا نییە. لەابن مسعودەوە دەگێڕنەوە كەفەرموویەتی: بۆ ئەوەی مرۆڤ زانا ببێت هەر ئەوەندە بەسە كەلەخوای گەورە بترسێت، بۆ ئەوەی مرۆڤ نەزانبێت ئەوەندە بەسە كەلەخوا نەترسێت!. لەموجاهیدەوە دەگێڕنەوە كەفەرموویەتی: فەقیهـ وزانا ئەو كەسەیە كەلەخوای گەورە دەترسێت!. قورتوبى: ١٧/ ٣٧٥و ٣٧٦.
پرسیار: سيفەتى هەرە ديارى مرۆڤى زانا چییە؟
إِنَّمَا يَخۡشَى ٱللَّهَ مِنۡ عِبَادِهِ ٱلۡعُلَمَٰٓؤُاْۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ ٢٨
مەبەست لەم زانایانە ئەو زانایانەن كەخوا دەناسن وپەیڕەوی لەشەریعەت دەكەن وبەپێی ئەو زاناییانەی كەلەبارەی ئایینەوە هەیانە، لەخوا دەترسن. هەرچی زانستی دونیاییە، ئەوانەی كەهیچ پەیوەندیەكیان بەئایینەوە نییە ونە سزای هەیە نە پاداشت، ئەوە زانستەكەیان ئەوانە بەرەو خواپەرستی ولەخواترسان ڕاناكێشێت. ابن عاشور: ٢٢/ ٣٠٤.
پرسیار: زاناى ڕاستەقينە چ كەسێكە؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَتۡلُونَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُواْ مِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ سِرّٗا وَعَلَانِيَةٗ يَرۡجُونَ تِجَٰرَةٗ لَّن تَبُورَ ٢٩
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر پاداشتی قورئانخوێنان، ئەوانە ئەو كەسانەن كەقورئان دەخوێننەوە ونوێژە سوننەتەكانیشیان دەكەن، ئەگەرچی قورئان خوێندەوەكەشیان بەبیركردنەوە وڕامان نەبێت، چونكە قورئان خوێندنەوە بەشێكی لەپاداشت ولەنووری فەرموودەی پەروەردگار پێ بڕاوە. ابن عاشور: ٢٢/ ٢٩٧.
پرسیار: ئايا مرۆڤ هەر بەخوێندنەوەى قورئان خێرى دەگاتێ؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَتۡلُونَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُواْ مِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ سِرّٗا وَعَلَانِيَةٗ يَرۡجُونَ تِجَٰرَةٗ لَّن تَبُورَ ٢٩
ئەمە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەئەوانە كارەكانیان زۆر بەپوختی ئەنجام دەدەن وهیچ نییەت وئامانجێكی خراپ لەكارەكانیاندا نییە. سەعدى: ٦٨٩.
پرسیار: ڕستەى (يرجون تجارة لن تبور)چ مانايەكى لەخۆ گرتووە؟