قورئان
ﮮ
ﱎ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ
ﭪ ﭫ ٥٠ ٥٠ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ٥١ ٥١ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ٥٢ ٥٢ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ٥٣ ٥٣ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ٥٤ ٥٤
ﮯ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ١ ١ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ٢ ٢
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ
ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ٣ ٣
وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذۡ فَزِعُواْ فَلَا فَوۡتَ وَأُخِذُواْ مِن مَّكَانٖ قَرِيبٖ ٥١
(ولو ترى إذ فزعوا): واتە: لەدونیادا لەكاتی هاتنە خوارەوەی مەرگدا یان بەڵا وچورتمێكی تر كەبەهۆی سزای خودا دێتە سەریان.. هەندێكی تر دەڵێن: ترسان وتۆقین لەناو گۆڕدا بەهۆی هات وهاوارەوە. قورتوبى: ١٧/ ٣٣٣.
پرسیار: كاتێك كافر ڕاستيیە شاراوەكان دەبينێت، چ حاڵێكى هەيە؟
وَيَقۡذِفُونَ بِٱلۡغَيۡبِ مِن مَّكَانِۢ بَعِيدٖ ٥٣
باتڵ وناڕەوا فڕێ دەدەن بۆ ئەوەی هەقی پێ لەناو ببەن، بەڵام هیچ ڕێگایەك بۆ ئەو كارە نییە، وەك ئەو تیرئەندازە وەهان كەلەدوورەوە تیر دەگرێتە ئامانج وناگاتە ئامانج ئاوا باتڵ وپووچەڵیش هەرگیز سەرناكەوێت بەسەر ڕاستەقینە وهەقا وشكست بەهەق نادا، بەڵكو تەنها لەكاتی بێ ئاگابوونی هەق هەندێك هێز وگوڕ دەگرێت وهەر كاتێك هەق ئاشكرا بوویەوە ودژاریەتی ناهەقی كرد، ناهەق یەكسەر فس دەبێتەوە وڕیشەكێش دەكرێت. سەعدى: ٦٨٤.
پرسیار: بۆچى لەمەڕ تيرئەندازيى ئەوانەى كەناهەقن گوترا: لەدورەوە تير دەهاوێژن؟
وَحِيلَ بَيۡنَهُمۡ وَبَيۡنَ مَا يَشۡتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشۡيَاعِهِم مِّن قَبۡلُۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ فِي شَكّٖ مُّرِيبِۢ ٥٤
واتە: جیایی دەكەوێتە نێوان ئەوان وچوونە بەهەشتەوە. هەندێكیش دەڵێن: لەو كاتەدا جیایی دەكەوێتە نێوان ئەوان وسوود وەرگرتن لەبیروباوەڕەوە. هەندێكی تر دەڵێن: جیایی دەكەوێتە نێوان ئەوان وناز ونیعمەتەكانی دونیا وگەڕانەوە بۆ ئەو ناز ونیعمەتانە. ابن جزى: ٢/ ٢١٠.
پرسیار: ئەو شتە چییە كەكافرەكان دەيانەوێت، بەڵام جيايى دەكەوێتە نێوان ئەوان وئەو شتەوە؟
وَحِيلَ بَيۡنَهُمۡ وَبَيۡنَ مَا يَشۡتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشۡيَاعِهِم مِّن قَبۡلُۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ فِي شَكّٖ مُّرِيبِۢ ٥٤
سوودی ئەم وێچوواندنە ئەوەیە كەزیندووەكانیان -واتە: هاوەڵپەرستەكانی خەڵكی مەككە- پەند لەو سزایانە وەربگرن كەتوشی گەلانی پێشوو بوو، بۆ ئەوەی بەدڵنیاییەوە بزانن كەسوننەتی خودا یەكێكە وئەو بتانەی كەئەوان پێیان وابوو لەخزمەت خوا تكایان بۆ دەكەن، هیچیان پێ ناكرێت وسوود بەوان ناگەیەنن. ابن عاشور: ٢٢/ ٢٤٥.
پرسیار: ئەو وێچوواندنەى لەم ئايەتەدا كراوە، چ سوودێكى هەيە؟
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ جَاعِلِ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُوْلِيٓ أَجۡنِحَةٖ مَّثۡنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَۚ يَزِيدُ فِي ٱلۡخَلۡقِ مَا يَشَآءُۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ١
دەست پێكردنی ئەم سورەتە بەسوپاس وستایشی خودا (بە وشەی الحمد. و) ئاماژەیە بەوەی كەلەم سورەتەدا چەند سیفەتێك لەبارەی گەورەیی خوداوە باس دەكرێت. هەروەها باسكردنی ئەو سیفەتانەی كەمانای كاراییان تێدایە كەبۆ ناوی (الله) باسكراون، باسی دروست كردنی ئاسمانەكان وزەوی وباسی گەورەترین دروستكراوەكانی خودا وەك فریشتەكان وپێغەمبەران، ئەوەش ئاماژەیە بەوەی كەئەم سورەتە بۆ چەسپاندنی یەكتایی خودا وبەڕاست خستنەوەی پێغەمبەری خوا(ﷺ) دابەزیوە. ابن عاشور: ٢٢/ ٢٤٨.
پرسیار: بۆچى ئەم سورەتە بەسوپاس وستايشى خواى گەورە دەستيپێكرد؟
مَّا يَفۡتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحۡمَةٖ فَلَا مُمۡسِكَ لَهَاۖ وَمَا يُمۡسِكۡ فَلَا مُرۡسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعۡدِهِۦۚ
(ما يفتح الله للناس من رحمة) هەندێك دەڵێن: (ڕەحمەت. و) واتە: باران وڕزق وڕۆزی (فلا ممسك لها)هیچ كەسێك ناتوانێت بیگرێتەوە (وما يمسك فلا مرسل له من بعده)(ئەگەر ئەویش بیگرێتەوە، بەدەر لەخۆی كەس ناتوانێت بیكاتەوە. و) خودا (العزيز)(خاوەن دەسەڵاتە) سەبارەت بەوەیشی كەدەیگرێتەوە (الحكيم)دانایە، سەبارەت بەوەی كەدەینێرێت. بەغەوى: ٣/ ٦١٦.
پرسیار: ئايا هيچ كەسێك دەتوانێت ئەو شتە گير بدات وگلى بداتەوە كەخواى گەورە دەيەوێت بينێرێت؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡۚ هَلۡ مِنۡ خَٰلِقٍ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَأَنَّىٰ تُؤۡفَكُونَ ٣
خوای گەورە بەندەكانی خۆی ئاگادار دەكاتەوە وڕێنوێنییان دەكات بۆ ئەوەی سەبارەت بەیەكتایی خوا بەدوای بەڵگەدا بگەڕێن بۆ ئەوەی تەنها ئەو بپەرستن، وەك چۆن تەنها ئەو ئافرێنەر وڕۆزیدەرە، دەبێت تەنها ئەویش پەرستراو بێت ونابێت هیچ بت وپەیكەرێك بكرێت بەهاوەڵی بۆ خوا. ابن كثير: ٣/ ٥٢٥.
پرسیار: چ پەيوەندييەك لەنێوان دروست كردن وڕۆزى پێ بەخشين هەيە سەبارەت بەپەرستنى خودا؟